پاراستنى پارتى دەورى بەشە ناوخۆیى شەوكەت شێخ یەزدین دەدەن
Friday, 29/04/2011, 12:00
لە كاتژمێر 11ى پێش نیوەرۆى ئەمرۆ هەینى هێزێكى پاراستنى پارتى كە پێكهاتوون لە نزیكەى 10 ئوتومبیلى پڕ لە ئەندامانى پاراستن بە جلى مەدەنى دەورى بەشەناوخۆیى شەهید شەوكەتى كوڕان سەر بە زانكۆى سەلاحەددین لەشارى هەولێر دەدەن لە هەموو لایەكەوە چاودێرى بەسەر جموجولەكانى قوتابیانى ئەو بەشە ناوخۆییە دەكەن. ئەندامانى پاراستن لە هەموو لایەكەوە بڵابونەتەوەو بەناو ژوورەكانداو لەناو حەوشەى بەشەناوخۆییەكەو لەدەرەوەى حەوشەى بەشەناوخۆییەكە هاتووچۆ دەكەن. هێزەكەى پاراستن بەسەرپەرشتى محەمەد تاهیر هەركى بوو كە خۆیى لەگەل ئەو هێزە بوو كە دەورەى بەشەناوخۆییەكەیانداوە ئەندامانى ئەو هێزە چەند كەسیە هەموویان لە عەشیرەتى هەركى بوون. هێزەكە بە ئوتومبێلێكى مۆنیكا (وەنەوشە)ى جامرەش كە هى محەمەد تاهیر بوو لەگەل دوو پیكاب نیسانى دەبل و چەند ئۆپترا (شوفیلیت)و بەچەند تاكسیەك هاتبوون بۆ بەشە ناوخۆییەكەو تاوەكو ئێستاش ئەو هێزە ماوە لەبەردەم بەشەناوخۆییەكە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست