پارتی گۆلی لە یەكیەتی كرد لەبەرئەوەی گۆلچیەكە وەزیری خویندنی بالا بوو
Monday, 08/11/2010, 12:00
لە دانانی وەزیرەكانی كابینەی شەشهەم یەكیەتی وەك هەنگوینی لە كلورەداردا دۆزیبیتەوە,د. دلاوەری قوت كردەوەو بازیدا بەسەر زۆر لە خەلكی شیاوی شارەزای واقعی كوردستان و لیهاتوو , خەلكیش لەسەر هەوای مەقالەكانی ناو رۆزنامەی هاولاتی وایان زانی ئیترمەهدی هاتووەو هەر هیچ نەبیت خویندنی بالا و زانكۆكان عەدالەت و پیادە كردنی یاسا بە خۆیەوە دەبینیت, بەلام دوای ماوەیەك وەزیر لە چاوپیكەوتن و سمینارەكانی كەوتە بۆلە بۆل و بەهانە گوایە پارتی ریگری لیدەكات و بەقسەی ناكەن و ناوچەی زەرد هەر بە دوواكەوتویی دەمیننەوە لە رووی زانكۆكانەوە .ناوچەی سەوز دەكا بە ئەوروپا ,بەلام دوای گۆرینی راگرەكان و دانانی راگری نوی و پیادەكردنی بەرنامەی تواناسازی لە زانكۆكان و ویرانكردنی زانكۆی سلیمانی و كۆیە دەبیت بلیین رەحمەت لە كفن دز و خۆزگە بە ناعەدالەتیەكەی جاران. دەست وەردانی حیزب ئیستا دووقاتە و ناعەدالەتی لەسەروی ئاستی جارانە و جیگرەكانی سكرتیری گشتی ئەندامە پلە یەكەكانی مكتەبی سیاسی یەكیتی دەستی وەردایە كارەكە لە دانانی راگرەكان و پابەندنەبوون بە CVو مەرجەكانی دیاری كردن وە دكتۆر دلاوەر بە مەمنونی هەزمی كرد بەلام هەر هیچ نەبیت پارتی لەسەر شیوازەكەی جاران كە پلەیەك لەوەی یەكیتی باشتر و بەرینمایی تر و بی فرتو فیل بوو گلەییەش كەم بوو. دكتۆر دلاوەریش دەستی نەبوو لە پرۆسەكە .
بەم كارە مامۆستایانی زانكۆ بی ئومید بوون لە بەرنامەی چاكسازی و نەهیشتنی دەستكاری حیزبی كە د.دلاوەر ببو بە ئەندازیاری دەرستوەردانەكە بۆیە ئیستا دەلیین بەریز وەزیری خویندنی بالا هەر ئەوە بوو هاتو هاوارەكەت ؟ خۆزگەمان بە پیش تۆ دەیان جار دلنیاشین خۆشت هەست بە ئازاری زەمیرت دەكەی بەلام ئاخ موچەو پۆست چەند خۆشە...! وە لە وەرگرتنی قوتابیانی نویی ئەمسال بە هەمان شیوە سەركەوتوو نەبویت وە نەتتوانی هیچ بەرنامەیەكی نوی پیادە بكەی وە كیشە و زولم و گەندەلی و گلەیی لە هەموو سالەكانی رابردوو زیاترن وە ئاستی زانستیش بەبۆچونی قوتابیان و مامۆستایان زیاتر لە نزمبونەوە دایە لە سایەی جەنابت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست