حکومه‌ت له‌نێوان به‌رپرسیارێتی وسستمی چاودێریدا- به‌شی دووه‌م
Thursday, 15/08/2013, 12:00
ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆربه‌ی کاره نایاساییه‌کانی و تاڵانیه‌کانی یاسا بڕیار‌و ڕێنمایی پێ ڕێکده‌خات پاڵپشت به‌وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته قاڵبی سه‌رپێچیه‌وه،هه‌رچه‌نده کاره‌کان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌رپێچی زۆرخراپ ترن.
یه‌کیک له‌کێشه گه‌وره‌کانی ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی خه‌ڵکه‌باشه‌که‌ی دواکه‌وتنی بودجه‌یه، ئه‌ویش به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران دواده‌خریت به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌تاڵان بردن و لادانی به‌شێکی زۆر له پاره‌ی بودجه‌یه بۆ خۆیان ئیتر له‌ژێر هه‌رناوێکدابێت.
بودجه ده‌بیت له‌مانگی تمووزی هه‌موو ساڵێکدا له‌هه‌موو داموو ده‌زگاکاندا ده‌ست بکرێت به‌ڕێکخستنی و پێش کۆتایی ساڵ ته‌واو کرابێت گه‌یشتبێته چاودێری دارایی بۆ دراسه‌کردنی و دواتر به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ حساباتی کۆتا بۆ نموونه بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵی2014 له‌گه‌ڵ حساباتی کۆتای ساڵی2013 (واته لیستی هه‌موو خه‌رجی و داهاتی فعلی)به‌راورد ده‌کرێت و دوای ده‌رخستنی ڕه‌خنه‌و که‌مووکوڕیه‌کانی و ڕاست کردنه‌وه‌یان به‌زووترین کات ده‌نێرێت بۆ په‌رله‌مان.
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتو هه‌روه‌ها دواکه‌وتو ته‌نانه‌ت حکومه‌تی به‌غداد به‌رواری 1/31 ده‌ستنیشان کراوه بۆ دوابه‌رواری ته‌واوبوونی حساباتی کۆتا واته گه‌یاندنی بۆ چاودێری دارایی که مه‌رجیش نیه بگاته 1/31 به‌ڵام له به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی ئێمه 3/31 دانراوه بۆ دوابه‌رواری ته‌واوکردنی حساباتی کۆتا به‌پی ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌مانگی نیسانیشدا ته‌واوی ناکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ هه‌ڵوێستێکی جدی نیه بگره پێشیان خۆشه ، ده‌مه‌وێت بیرتان بهێنمه‌وه ساڵانی پێشوو که هێشتا میلله‌ت به‌م جۆره هوشیار نه‌بوو وه‌زاره‌تی دارایی 6/30 ی ده‌ستنیشان کردبوو بۆ ته‌واوبوونی حساباتی کۆتا .
یه‌کێک له دواخستنی بودجه ... ڕاگرتنی هه‌ندێ خه‌رجیه تا ئیشه‌ڵڵا بودجه ده‌مئه‌کیشێ، ئه‌مه‌کارێکی نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ساڵانی پێش 1991 وه تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی خۆمان کاری پێ ده‌کات که‌تیایدا ده‌ستنیشان کراوه له هه‌موو فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ هه‌ریه‌کێک له خه‌رجیه‌کان به‌بێ جیاوازی تا 1/12 (یه‌ک له‌سه‌ر دوانزه)ی ته‌رخانکراوی ساڵی پار خه‌رج بکرێت له هه‌ر مانگێکدا، وه‌ئه‌گه‌ر له‌حاله‌تیکدا پاره که‌مبوو ده‌کرێت هه‌ندێک له‌خه‌رجیه‌لاوه‌کیه‌کان که‌م بکرێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنجه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وخه‌رجیانه ڕاده‌گرێت که بۆ میلله‌ته به‌تایبه‌تی گه‌نجان وه‌ک پێشینه‌ی هاوسه‌رێتی و خانووبه‌ره‌و بیمه‌ی بێ‌کاری و دامه‌زراندنی ده‌رچوان و بێکاران و......که ئه‌مانه کاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ئاخۆ چه‌ندین گه‌نج یان خێزان تووشی کێشه‌ی گه‌وره بووبن به هۆی دواکه‌وتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رێتیه‌وه؟؟؟!!!! له‌کاتێکدا به بڕی خه‌یاڵی پاره دراوه به خاوه‌ن کۆمپانیاکان(واته به‌رپرسه‌کان) به‌ناوی قه‌رزه‌وه‌و دواتریش وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه !!!!!
حه‌ز ئه‌که‌م گه‌نجان ئاگاداربکه‌مه‌وه که شه‌ڕی عێڕاق_ئێران هه‌ڵگیرسا و پاره که‌مبوو حکومه‌تی ئه‌وکاته که چه‌ند دیکتاتۆرو زاڵم بوو بڕیاری ده‌رکرد به وه‌ستاندنی کڕینی ئه‌ساس بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاحکومیه‌کان ته‌نانه‌ت وه‌زیرێک مێزێکی نه‌ده‌کڕی هه‌روه‌ها چه‌ند خه‌رجیه‌کی وه‌ک کڕینی په‌ڕاوگه‌و خه‌رجی میوانداری و ئیفادی که‌م کرده‌وه ، ئه‌مانه هیچیان کاریگه‌ری خراپیان نه‌بوو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه بگره ده‌رماڵه‌ی منداڵی له‌وکاته‌دا زیاد کرد، به‌ڵام ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته‌ی ئێمه بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ک و هیچ ویژدانێک چاوی له‌و تۆزه خه‌رجیه‌یه بڕیوه که گه‌نجان و خێزانه مامناوه‌ندی وکه‌م ده‌رامه‌ته‌کان سوودی لێ ده‌بینن که زیاتر ئه‌مانه خه‌ڵکی باشی کۆمه‌ڵگه‌ن ، ئه‌مه ڕقی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی باش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ناتوانێت پێ ی بگات، ئه‌وه‌ی جێ ی ئاماژه‌یه تائێستا نه بودجه ونه حساباتی کۆتا دراسه نه‌کراون له‌لایه‌ن چاودێری داراییه‌وه، به‌ڵکو له یاسای چاودێری دارایشدا ده‌سه‌ڵاتی پێ نه‌دراوه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ده‌رنه‌که‌وتنی سه‌رپێچی و کاره‌نایاساییه‌کانه،واته ده‌سه‌ڵات حساب بۆ چاودێری دارایی ناکات؟! ئه‌ی چۆن به خۆی ئه‌ڵێت حکومه‌ت؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست