کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


خالید خۆشناو قەڵەمەكەت كۆڵەوارە

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


خالیكه‌سێك به‌ناوی خالید خۆشناو له‌سایتی كوردستان نێت دواتر لەسایتى كوردستان پوست بابه‌تێكی دوور له‌ڕاستی بڵاوكردۆته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌گوێی گادا خه‌ویان لێكه‌وتبێت و كاك خالید فریادڕه‌سی كوردایه‌تی بێت و ئه‌و هه‌ڵگری په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی بێت له‌پێناو ده‌وڵه‌تی كوردیدا ئه‌گه‌رچی زۆریش به‌پێویستم نه‌زانی وه‌ڵامی قه‌ڵه‌مێكی كول و درۆزن بده‌مه‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوڕێ و دۆست داوایان لێكردم منیش زۆر به‌كورتی وه‌ڵامی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ كوله‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای داڕشتنه‌كه‌یدا ده‌نوسێت كه‌بۆچی نه‌توانراوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كرێت كه‌ئه‌و پێیوایه‌ جاش بوونه‌ من له‌قه‌ڵه‌م كه‌ف و كوله‌ ده‌پرسم جاش كێیه‌؟
یاخود ده‌ڵێت پێویست بوو به‌شداریان پێنه‌كرێت له‌دام و ده‌زگائیداریه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌م كاك خالیده‌ بیری چووه‌ ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ به‌ده‌ست هاتووه‌ به‌شێكی زۆری به‌پاڵپشتی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی كورده‌وه‌ بووه‌ وه‌كو ماڵی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ خالیدی قه‌ڵه‌م كول ئه‌وكاته‌ له‌ناو بێشكه‌دا بوو كه‌نه‌وزادی ئه‌نوه‌ر به‌گ پێشمه‌رگه‌ی له‌ژێر په‌تی سێداره‌ ده‌هێنایه‌ ده‌ر و دواتر داوای تفه‌نگه‌كه‌شی ده‌كرده‌وه‌ قه‌ڵه‌م كولی دڵ پڕ له‌قین هیچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داڕشتنه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكات ده‌ڵێت ڕێگه‌یان لێم ده‌گرت بخوێنم من بۆ ئه‌مه‌یان ده‌ڵێم خالیدگیان ئه‌گه‌ر درۆشت كرد هی وابكه‌ باوه‌ڕت پێبكه‌م من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و ده‌خوێنم و ئێستاش به‌رده‌وامم له‌خوێندن پێده‌چێت تۆش وه‌كو مێروله‌ و فیله‌كه‌ت لێ به‌سه‌رهاتبێت ده‌ته‌وێت به‌قاچی مێروله‌دا هه‌ڵبگه‌ڕێیت به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌كه‌ویته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ پێناچێت له‌پای ئه‌م هه‌موو ڕق و قینه‌دا هیچت ده‌ستكه‌وتبێت خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆت شۆڕكردبا و ڕووت له‌و شوێنه‌ كردبا كه‌هیچ زانیاریه‌كت نیه‌ له‌سه‌ری و ئێستا بۆته‌ شوێنێكی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند ڕۆژێكی تر نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا دێته‌ بێتواته‌ی نوإ ئه‌وا بێگومان زیاترت ده‌ستده‌كه‌وت پێموایه‌ ئێستاش كه‌ئه‌و ووڵاته‌ تووشی قه‌یرانی دارایی هاتووه‌ تۆش بێ ئیش كه‌وتویت ده‌ته‌وێت وه‌كو هه‌ڵزنان به‌كێوی سه‌فین دا سه‌رت شۆڕبكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه‌ كوردستان و به‌هۆی نوسینی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته‌ ئێسكێكی بی گۆشتت ده‌ست بكه‌وێت بۆیه‌ باشتر وابوو كاك خالیدی قه‌ڵه‌م كول تۆزێك مۆڕاڵ بۆ خۆی ده‌ست بخات و ڕێز له‌خۆی ئینجا له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌شی بگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە