کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێکی زۆر دۆستانه‌ بۆ خۆپیشانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان

Tuesday, 08/01/2013, 12:00








حه‌ق ئه‌سه‌نرێت ،،، نادرێت

من پێموایه‌ عیماد ئه‌حمه‌د ، نه‌ ده‌یه‌وێت و نه‌ له‌ نیه‌تی دایه‌و نه‌ به‌رنامه‌شی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و داواکانی ئێوه‌ .
من واده‌زانم عیماد ئه‌حمه‌د  لانی زۆر ،، ، ته‌نها ئه‌وه‌تان بۆ ده‌کات چه‌ند که‌سێک له‌ ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و بزوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ (ئه‌گه‌ر بیشیکات) داده‌مه‌زرێنێت و باقی هاوڕێکانیشتان ئیهمال ده‌کرێت به‌ ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ وه‌جبه‌ی یه‌که‌مه‌ و چاوه‌ڕوانمان بکه‌ن بۆ وه‌جه‌باتی تر !
ئه‌گه‌ر من بم له‌ باتی ئێوه‌ ، ئه‌زعه‌فولئیمان ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌ڵده‌گرم :-
1- ده‌بێت ئێوه‌ بزانن ، حکومه‌ت چه‌ند که‌ستان بۆ داده‌مه‌زرێنێت ؟ ،، به‌پێی لایه‌نی پێویست و به‌ش و پسپۆڕی بیکه‌ن به‌ تیرو پشکێکی زۆر ئاشکرا و پاشان ناوه‌کان بده‌نه‌وه‌ به‌ حکومه‌ت و کاتی بۆ دیاری بکه‌ن ... بۆ ئه‌وه‌ی که‌س خۆی به‌ مه‌غدور نه‌زانێت ....
2- من بم له‌ باتی ئیوه‌ ، وه‌جبه‌ی یه‌که‌می دامه‌زراندن ، به‌ هیچ جۆرێک ناوی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی ناخه‌مه‌ قورعه‌کانه‌وه‌ ،، بۆ ئه‌وه‌ی سیقه‌ی لای هاوڕێکانتان بمێنێت ،، و خۆتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وه‌جبه‌کانی دواتر ...
3- من بم له‌ باتی ئێوه‌ ، له‌وه‌ که‌متر له‌ حکومه‌ت قبوڵ ناکه‌م ، که‌ ئه‌وانه‌ی ( به‌ حساب ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌جبه‌کانی داهاتوو بکه‌ن) ،،لانی که‌م ده‌بێت ،، بیمه‌ی بێکاریان بۆ دابین بکرێت ،، که‌ ئه‌وه‌ هه‌قی هه‌موو ئینسانێکه‌ بۆ ژیان ،، باشیش بزانن ئه‌وه‌ له‌ دیوه‌خانی هیچ ئاغا و میرێکه‌وه‌ بۆتان نایه‌ت ،، ئه‌وه‌ له‌پاره‌ی ئه‌و نه‌وت دزینه‌ دابین ده‌کرێت ،، که‌ موڵکی هه‌موو هاو وڵاتیانی کوردستانه‌. ڕۆژانه‌ ده‌چێته‌ گیرفانی ئه‌وانه‌وه‌ ...
ئه‌گینا ،، دڵنیابن ..........
عیماد ئه‌حمه‌د ، له‌یه‌کتان داده‌بڕێت ،، کۆتایی به‌ ژیانی سیاسی و مه‌عنه‌وی ڕابه‌ره‌کانتان دێنێت و( دوور له‌ ئێوه‌ - بێ سیقه‌و ئیعتیبارتان ده‌کات) لای هاوڕێ و هاو شاری یه‌کانتان .. واتان لێ دێت ،، خۆزگه‌ به‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ بخوازن که‌ ته‌نها نانتان نی یه‌ !!!!
به‌ داوای لێبوردنیشه‌وه‌ له‌ هه‌موو کچ و کوڕانی خۆپیشانده‌ری شاره‌که‌م ،،
سه‌باری ئه‌وه‌ی - ئه‌وه‌ کێشه‌ی ئێوه‌یه‌و خۆتان بڕیار ده‌ری ئه‌وه‌ڵ و ئاخیری داواو کێشه‌کانتانن ،،،
به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌رگیز خۆمان به‌جیا له‌ ئێوه‌ نه‌بینیوه‌وخۆمان به‌ براو که‌س و کارو خه‌مخۆری ئێوه‌ زانیوه‌و ده‌زانین ...
بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم ئه‌گه‌ر بۆ مێژووش بێت بیرو ڕای خۆمانتان پێتان ڕابگه‌یه‌نم ،،،،، له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کانیشدا خۆتان سه‌ر پشک و ئازاد و بڕیارده‌ری ئاینده‌ی خۆتانن .
سه‌رکه‌وتوو بن........

براو هاوڕێتان / سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه‌ موراد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە