کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسکه‌ی پیرۆزبای و ده‌ست خۆشی بنکه‌ی لیستی گۆڕان ‌(قه‌ره‌گۆل)

Thursday, 30/07/2009, 12:00


گۆڕان خوازانی کوردستان جێگای خۆیه‌تی لێره‌وه‌ پیرۆزبای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ له‌ خۆمان و ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ‌ له‌ به‌رواری 25/7/2009 ئه‌نجاماندا، له‌ هه‌مانکاتدا ده‌ستی تاک به‌تاکی ماندوو بونتان ده‌گوشین،
هه‌رلێره‌شه‌وه‌ جێگای خۆیه‌تی به‌وخه‌ڵکه‌ ئازاو سه‌ربه‌رزه‌ی قه‌ره‌گۆل و ته‌واوی ناوچه‌کانی کوردستان بڵێین ئێوه‌،ئه‌و خه‌ڵکه‌ بوێرو چاونه‌ترسا‌نه‌بون، ترس و تۆقاندن و ده‌سکه‌وتی خۆتان ژێر پێخست و هه‌نگاوتان به‌سردا هه‌ڵهینا و سه‌رتان بۆ شۆر نه‌کرد، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان و ئاینده‌ی منداڵه‌کانتان له‌به‌رچاوگرت،دڵنیاین ئێستا ویژدانتان ئاسوده‌یه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ ڕاست و دروسته‌ی هه‌ڵتانبژارد که‌ ئه‌ویش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانتان خسته‌ سه‌ر خه‌رمانی لیستی گۆڕان لیستی خۆتان،
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی کۆتایی ده‌نگدان ئاشکرانه‌کراوه، به‌ڵام گۆمانمان نیه‌ لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌وه‌ی که‌ ئه‌و کۆته‌ی شکاند که‌ له‌ کوردستان دا سه‌رکرده‌ نه‌مر بێ وهه‌تاهه‌تایی و پیرۆز و بنه‌ماڵیی بێ، یان خواستی حزب له‌ناو حیزبیشدا خواستی سه‌رکرده‌ له‌ دیدی سه‌رکرده‌شدا خواستی بنه‌ماڵه‌ له‌ پێش خواستی میلله‌ته‌وه‌ بێ، به‌ڵکوو ته‌نها و ته‌نها میلله‌ت نه‌مره‌ و نیشتیمان پیرۆزه‌ هه‌موو شتێک ده‌بێ به‌ خواستی میلله‌ت بێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و نیشتیماندا بێت،
له‌کۆتایدا ده‌ڵێین سه‌رکه‌وێت ئیراده‌ی گۆڕان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی سته‌م لێکراو قوتبراوی کوردستان.

بنکه‌ی لیستی گۆڕان (قه‌ره‌گۆل)
28/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە