قوباد تاڵەبانی و جێگرەکەی بەهۆی کوردستانپۆستەوە کونەمشکیان لێ بۆتە قەیسەری!!!!!

Saturday, 03/04/2010, 12:00


سەرچاوەیەکی نزیک لە بەناو (نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان(لە واشنتۆنەوە پێ‌ی ڕاگەیاندین کە بە هۆی ئەو دوو ووتارەی کە لە ڕۆژانی ١٢، ١٨ / ٣ / ٢٠١٠دا لە ماڵپەڕی کوردستانپۆست بڵاوبۆتەوە، هەریەک لە قوباد تاڵەبانی نەوت فرۆش و دەسکۆ شێروانی جێگرە مەسینەهەڵگر و تەزوویرچی‌یەکەی باری دەرونیان زۆر تێکچووە و کەوتوونەتە لێپێچینەوەو گەڕان بەدوای ئەو سەرچاوەیەی کە ئەو هەواڵانەی گەیاندۆتە ماڵپەڕی کوردستانپۆست، ئەم شپرزەیی و تووڕەیی و دڵەڕاوکێیەی (قوباد تاڵەبانی) گەندەڵی دزو جێگرە تەزوویرچی‌یەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە چۆن ئەو نهێنیانەی کردەوە تەزوویرە قێزەونەکەیان لە بنکەی هەڵبژاردنی شاری (ناشڤیل) و گفتوگۆکانی قوباد لەگەڵ گرووپە مەسینە هەڵگر و خزمەتکارەکەی گەیشتۆتە دەست کوردستانپۆست. هەر بۆیە لەم پێناوەدە لەسەر داوای (قوباد تاڵەبانی)، جێگرە مەسینەهەڵگرو تەزویرجی‌یەکەی واتە (دەستکۆ شیروانی) چەندین گفتوگۆو چرپەچرپ و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند کەسێکدا ئەنجام داوە، وە قوباد تاڵەبانی هەریەک لە سیخوڕو مەسینە هەڵگرەکانی وەک (ئارا ئالان، سامی ساڵەیی، سەروەر عەوێزی، جەمال دەربەندی، ئالانی جەمیلە، گۆران ڕەحیم، قارەمانی فیتەر، نەجاتی حوت، ..... جەند خزمەتکارێکی تری وەک ئەمانە)ی ڕاسپاردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەو مەبەستە وە ((دەسکۆ شیروانی تەزوویرچی)) لە زمانی (قوباد تاڵەبانی)یەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەگەر بیدۆزنەوە هەر کەسێکی نێو ڕیزەکانی ڕێکخستن ئەو کارەی کردووە، ئەوا زۆر بە توندی سزای دەدەن و لە (یەکێتی)ش دەری دەکەن، وە هەر هەمان سەرچاوە باسی لەوە کرد هەر بۆ هەمان مەبەست وا بڕیارە کە (دەسکۆ شیروانی) بەناو جێگرو بە کردەوە خزمەتکار و مەسینە هەڵگری قوباد تاڵەبانی سەردانی هەریەک لە شاری (ئەتڵەنتا) و (ناشڤیل) بکات بۆ لە نزیکەوە لێپرسینەوە لە ئاشکرابوونی تەزوویرەکەیان.

هەرچەندە خزمەت کردنی ڕەوەندی کوردی و دروستکردنی لۆبیەکی بەهێزی کوردی لە ئەمریکا دەبووایە سەرقافڵەی کارەکانی قوباد و گرووپەکەی لە بەناو (نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) بووایە لە واشنتۆن، بەڵام نەک هەر بەتەنها فاشیل بوون لە ئەنجامدانی هیچ خزمەتێک بە ڕەوەندی کوردی، بەڵکو قوبادی گەندەڵ و مافیاو گرووپە مەسینەهەڵگرەکەی بوونەتە هۆکاری سەرەکی لێکترازانی تەواوی برایەتی و تەبایی نێو ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا و بە هەمان شێوەش لە نێوان حیزب و ڕێکخراوە کوردیی‌یەکانیشدا.

قوباد تاڵەبانی هەرچەندە تەواوی ژیانی لە هەندەران بردۆتەسەر و بۆ تۆزقاڵە زەررەیەکیش ڕۆژێک لە ڕۆژان لە نەهامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەیدا بەشدار نەبووە، هەر هیچ نەبووایە لەو تەمەنەی لە هەندەران ژیاوە و ئیستاشی لەگەڵدابێت دەبوایە تۆزێک فێری سیستمی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و قبووڵکردنی ڕەخنە بوویە، نەک هەموو توانای خوی و جێگرە جاهیل و گرووپە مەسینەهەڵگرەکەی خستۆتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی گەندەڵی و دزی و فەزاحەتەکانیان ئاشکرا دەکات، چونکە ئەوەندەی خۆی و جێگرە تەزوویرچیەکەی خەریکی گەڕانن بە دوای ئەو کەسانەی نهێنیەکانیان دەگەیەنێە دەست کوردستانپۆست، نیو هێندە خەریکی ڕەوەندی کوردی بوونایە لە ئەمریکا ئە وا ئێستا کورد خاوەنی لۆبیەکی بەهێزی خۆی دەبوو، پاشانیش نازانین ئەم ترسە گەورەیەی (قوباد تاڵەبانی) و (دەسکۆ شیروانی) لە کوردستانپۆست هۆکەی چی‌یە؟!! کە بەهۆی ئەم مینبەرە ئازاد و هەق بێژەوە خۆی و جێگر و گرووپە خزمەتکارەکەی ئیسراحەتیان لێ بڕاوە!!!

پاشانیش (قوباد تاڵەبانی) دڵنیا دەکەین ئەگەر حەز بکات و بیەوێت ئەوا دەنگی تۆمارکراوی جێگرەتەزویرچی‌یەکەی (دەسکۆ شیروانی) بۆ بڵاو دەکەینەوە لەم مینبەرە ئازادەی کوردستانپۆستەوە، کە چۆن بە تەلەفۆن قسە دەکات لەگەڵ (.........) وە چۆن (دەسکۆی خزمەتکار و تەزویرچی) شپرزەبووە و چۆن دەگەڕێت و لێپێچینەوە دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی گەندەڵی و دزی و فەزاحەتیان ئاشکرا دەکەن.

لە کۆتایشدا هەر ئەوەندە بە قوباد و جێگرو خزمەتکار و مەسینەهەڵگرەکانی دەڵێین: گەردەلوولی گۆڕان بەڕێوەیە و مەحاڵە ئێوەی دزو مافیا خۆتان بگرن لەبەردەمیا.
ئەمریکا
ئارشیڤی كوردستانپۆست:

1) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cc6d893c



2) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82984778



3) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=330a05be



4) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=955ea240

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە