هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خێرا له سه‌ر چه‌ند ڕۆژی ڕابووردوو
Monday, 27/12/2010, 12:00
له‌و ڕۆژانه‌دا دوو ڕوداوی تایبه‌ت سرنجی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ره‌و خۆ ڕاکێشا. یه‌که‌م باس و خواس له سه‌ر ناکۆکیه‌کانی پێشووی نێوان کۆمه‌ڵه‌و دێمۆکرات بوو. باسی ئه‌وه ناکه‌م بۆچی ئه‌و باس وخواسه ئێستا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌ڵام پێویسته باسی ئه‌وه بکرێ که ئه‌و باس وخواسانه چه‌نده تاقه‌ت ده‌بات واته چه‌نده له وزه‌و توانای کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به تایبه‌ت توانای ڕۆشنبیران و چالاکانی سیاسی بۆ خۆ ڕاده‌کێشێت، له سه‌روی هه‌موان چه‌نده کارتێکه‌ری زه‌ره‌رمه‌ند له‌سه‌ر هاونیشتمانانی کورد جێ ده‌هێڵێ. له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌ی که ئێستا گرینگه دیاری کردنی کاردانه‌وه‌ی ئه‌و "دیارده"یه له واقیعی هه‌نووکه‌ییدا. به‌ڕای من ته‌نیا هێندێک له خۆێنه‌ران هاوده‌نگی نووسه‌رن، واته زۆربه‌یان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
ڕووداوێکی تر جاڕی له سێداره‌دانی حبیب الله له‌تیفی تێکۆشه‌رێکی کورد له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه بوو. ئهگهرحیسابی ئیحتیماڵاتی بیرکاری لێ ده‌رکه‌ین ده‌توانین بڵێین دڵی گشت کوردێکی پڕ له ماته‌م و په‌ژاره کرد. ئه‌م ڕووداوه‌شیان وزه‌و تاقه‌تێکی زۆری تێچوو و شۆێنهوارهکهی له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دیاره. به ڕای من له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خۆێنه‌رانی به‌رێز له گه‌ڵ نووسه‌ر هاوده‌نگن. به‌لام ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک زۆر "شتی" تر ته‌نیا دیارده‌یه‌که له دیارده‌کانی ژیانی پڕله گرێ گۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر دووی ئه‌و ڕوداوانه تراژیدیای مێژووی گه‌لێکی بنده‌ستن به‌ڵام له باری فه‌لسه‌فییه‌وه ته‌نیا دیارده‌ن و به‌س. هۆکاری ئه‌وه که بۆچی له سه‌ر خاڵی یه‌که‌م به‌شێکی که‌م له خۆێنه‌ران هاوده‌نگی نووسه‌رن و له سه‌ر خاڵی دوهه‌م به پێچه‌وانه زۆربه‌ی خۆێنه‌ران هاوده‌نگی نووسه‌رن، ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر پێوه‌ندی نێوان "دیارده" و دوو فاکته‌ری ناسراو و گاریگه‌ر، واته "کات" و "شۆێن". ده‌کرێ تاوتۆێی بابه‌ته‌که له باری فهلسفییهوه جێ هێڵین بۆ کاتێکی شیاوی تر به‌ڵام خۆههڵاواردن له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی به په‌له وه‌کو ده‌سپێکێک بۆ تاوتۆێ به مه‌به‌ستی ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌و ڕووداوانه ناکرێ، خۆههڵاواردن له‌وه شیاوی بارودۆخی ئێستا نیه.
یاسایه‌کی به نرخ و کاریگه‌ر که گشت سازه‌کان له چه‌شنی جۆراوجوور، بێ هه‌ڵاواردن ده‌گرێته‌خۆ ئه‌وه‌یه که هیچ سازه‌یه‌ک به بێ چاکسازی و نۆێکاری توانای به‌رهه‌ڵستبوونی پێداویستییه‌کانی کاتێکی دیار له شۆێنێکی تایبه‌تدا نیه. بۆ چاکسازی و نۆێکاری به گشتی له رووی چه‌ند هۆوه ده‌کرێ هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێ. به هۆی پێ‌زانین و تێگه‌یشتن له کات و شۆێن و پێداویستییه‌کانی تایبه‌تی سه‌رده‌مه‌که، به هۆی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ی "معنوی" (سه‌رمایه‌ی معنوی وه‌کو هه‌بوونی بسپۆر و زانا له بواری ئیدئۆلۆژیکی، تێوه‌گلاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک)، به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ڕووداوانه‌ی که به‌ناکاو دێنه ئارایه‌وه.
ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی که له سه‌ره‌وه باسی لێ‌کرا له‌و باره‌وه گرینگن که ده‌توانێ پێوه‌رێک بێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کارامه‌یی سازه‌کانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ر له هه‌موو شت کارامه‌یی و پێگه‌یشتوویی بزاوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات. له سه‌ر کارامه‌یی و پێگه‌یشتوویی ئه‌وه‌ی که کارتێکه‌رێکی به‌رچاو و گرینگی هه‌یه، ئه‌ندامان و لایهنگرانن وه به تایبه‌ت سه‌رۆکانی سازه‌کان.
پێویست به وه‌بیرخستنه‌وه نیه که چی ڕابرا و چۆن ڕابرا، چۆنکه هه‌ر ئێستا ئه‌وه هه‌روه‌ها له ئارادایه. به‌ڵام به ڕای من، گه‌رماوگه‌رم ده‌بێ دوو خاڵ به کورتی بخه‌ینه به‌ر چاو له تۆێکڵی کۆمه‌ڵێک پرسیار، که ئاراسته‌ی سازه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته به گۆێره‌ی خواره‌وه (سازه لێره‌دا ئه‌ندامان و لایه‌نگران و سه‌رۆکان ده‌گرێته‌وه):
وه‌ک سازه چ هه‌ڵوێستێکت هه‌بوو (ئێستاش هه‌ته)؟ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بابه‌تی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات (ده‌رفه‌تێکی مفت و مه‌رحه‌بای سرووشت بۆ چاکسازی و نۆێکردنه‌وه) چ سودێکی بۆ په‌ره‌پێدانی دێمۆکراسی ناوخۆیی له‌ناو ئێوه‌دا هه‌بوو(هه‌یه)؟ ئایا سازه‌که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو (هه‌یه) که له‌و ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌رگرێ بۆ ئه‌وه‌ی کارامه‌یی خۆی له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا بسه‌لمێنێ له ڕێگه‌ی په‌ره پێدان به که‌ش و هه‌وای دێمۆکراتی بۆ دیالۆگ؟
وه‌ک سازه چ هه‌ڵوێستێکت هه‌بوو (ئێستاش هه‌ته)؟ سازه‌که چه‌نده له رێکخستنی ئیمکاناتی خۆی بۆ به‌ره‌نگاری دژ به هه‌ڵواسینی حه‌بیب سه‌رکه‌وتووبوو؟ سازه‌که چه‌نده توانای "هاوئاهه‌نگ کردنی خۆی" له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری سیاسی هه‌بوو (هه‌یه)؟
ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌رێنی پرسیاره‌کان زۆر به ڕاشکاوی بێت، ئه‌وکات ده‌بێ بڵێین که سازه‌که له پێشوهچووندایه. ئه‌گه‌ر وڵامی نه‌رێنی پرسیاره‌کان له سه‌ر شه‌ڕه‌که زۆر به ڕاشکاوی بێت، ئه‌وسا ده‌بێ بڵێین که سازه‌که خه‌ریکه به قووڵکردنه‌وه‌ی "دووبه‌ره‌کی" هێزوتوانای گه‌ل به‌فیڕۆ ده‌دا و له‌و ڕێگه‌وه ده‌رفه‌تێکی باش ده‌داته نه‌یاران، که‌واته سازه‌که له پێشوهچووندانییه. ئه‌گه‌ر له سه‌ر ده‌نگدانه‌وه‌ی جاڕی هه‌ڵواسینی حبیب وڵامی نه‌رێنی زۆر ڕاشکاو بێت، ئه‌وکات ئیتر ده‌بێته خۆجیاکردنه‌وه‌ی سازه‌یه‌ک له پرسه‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی 30 ساڵی ڕابوردوو مینای له‌و بابه‌ته زۆر ده‌خاته به‌ر چاو.
وه‌کو کۆتایی پێهێنان به نووسراوه‌که ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێته به‌ر باس که ۆڵامی نه‌رێنی و ڕاشکاوی پرسیاره‌کان له سه‌ر هه‌ر دوو ڕووداوه‌که ئه‌نجامێکی جگه له "خۆکووژی سیاسی" نیه. ئایا له ناو بزاوی ئازادیخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵات چ سازه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه که ئامانجی خۆکووژی بێ؟. که‌وابوو سازه‌کانی ئێمه ده‌توانن به ڕای نووسه‌ر ئه‌و دوو ڕووداوه وه‌کو پێوه‌رێک به‌کار بێنن بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌که‌م بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، دووهه‌م بۆ چاکسازی و نۆێکاری پێویست.
پهرئاوێزی شه‌خسی نووسه‌ر: هه‌ڵوێستی کتووپڕ و به په‌له بۆ راوستانی حوکمی نائینسانانه‌ی ڕژێمی ئێران بۆ هه‌ڵواسینی حبیب الله لگیفی له لایه‌ن گشت کۆر و کۆمه‌ڵێکه‌وه، گشت سازهو کهسایهتێکهوه مایه‌ی شانازی و جێی ده‌ستخۆشیه نه‌ک له به‌ر ئاکامی کاردانه‌وه‌که‌ی به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه که بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات جارێکی تر سه‌لماندی که ده‌توانێ ئه‌گه‌ر بخوازێ.
10-12-27
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست