له‌سه‌ر ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ئۆجه‌لان پێكدادان له‌نێوان ئاسایش‌و خوێندكاران‌دا دروستده‌بێت
Monday, 05/04/2010, 12:00
له‌سه‌ر ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ئۆجه‌لان
پێكدادان له‌نێوان ئاسایش‌و خوێندكاران‌دا دروستده‌بێت
5/4/2010
ئه‌رده‌ڵان ئه‌بوبه‌كر
ژماره‌یه‌ك خوێندكار كه ویستوویانه به‌شداری ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه بكه‌ن، یه‌كشه‌ممه 4/4 له‌لایه‌ن ئاسایشی مه‌خموره‌وه رێگرییان لێكراوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه پێكدادان له‌نێوان ئاسایش‌و خوێندكاره‌كان دروستبووه.
فراده عه‌لی خوێندكارێكی كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به‌هاوڵاتی وت"ئێمه زیاتر له 300 خوێندكاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووین، بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگی سه‌ركرده‌مان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌ردانی كه‌مپی مه‌خمورمانكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی مه‌خموره‌وه رێگریمان لێكرا".
ئه‌و خوێندكاره وتیشی"كاتێك ئاسایشێك به‌توندی‌و وتنی وشه‌ی ناشرین مامه‌ڵه‌ی كرد، به‌شێك له‌خوێندكاره‌كانمان خۆیان پێنه‌گیراو‌و پێكدادان دروستبوو له‌نێوان ئاسایش‌و خوێندكاره‌كاندا".
له‌مباره‌یه‌وه، نوری به‌رپرسی بنكه‌كانی ئاسایشی مه‌خمور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوو ناوی ته‌واو بڵێت، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی"بێئاگاین له‌و رووداوه‌و شتی وا رووینه‌داوه".
هاوڵاتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست