جگە لە یاسین عزالدین كەركوك كەسى تیا نەبو؟
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
ئەم ئیوارەیەش وەك رۆژەكانى تر سەیرى هەواڵەكانى كوردساتمكرد. بڕوابكەن سەرسام بوم و واقم وڕما كە بینیم كەسێك لە ئەلیف و بائی راگەیاندن نازانیت هێناویانەتە سەر شاشەو تەحلیلى راگەیاندنى پێدەكەن لە شارەكەو قسەى لەسەر دكات.. ئەویش كێ؟ كەسێك بەناوى یاسین عزالدین كارگێرى مەڵبەندى ریكخستنى كەركوكى_ینك_ كە تاوەكو ئیستا نوسینیكى یان رستەیەكى نەخسۆتە سەر رۆژنامە و بەلكو كادیرى فاشیلی حزبیە و كارى بەس تەكەتول و موعتەمەد ئاساكانى سەردەمى بەعس كار بۆ خەتى كۆسرەت دەكات یان رونتر بلێین بۆ گیرفان. ئەو ئیوارەیە تەلەفۆنم بۆ چەند برادەریك كەردو لەسەر ئەو وەزعە. ئەم یاسینە بە حیساب لە كاتى پرۆسە تەنزیمی بوە و چەك و هاندی سورەیای پێ بوە بەلام ترسنۆكانە تەنزیم و هاوریكانى لە كاتى پرۆسەدا جیهێشتوەو رایكردوە بۆ هەولیر تا وەزعەكە ئارام بۆتەوە . هەروەها قاچاخچى دەرمانیش بوە. باشە لە كەركوكدا كەسیكى ترى تیانەبو قسە لەسەر راگەیاندن بكات لە كەركوك؟ ئەو هەموو دەزگا اعلامیە و ئەو هەموو نوسەرو رۆژنامەنوسە بەتوانیایە بۆ دیدار لەگەل كەسیان نەكرا.؟ وەك زانراوە ئەم ڵاڵەیان بۆ ئەندامى پەرلەمانى عیراق لەسەر كەركوك لە لایەن یەكیتیەوە دیارى كراوە. پێدەچێت لە ئێستاوە بیهێنن پرۆڤەى پێبكەن كە چۆن لەسەر شاشە دەر بكەوێت و درۆ بكات. قوڕ بەسەر خەڵكى شارە داماوەكەم ئەمە نوێنەرى بێت و بەرگرى لێبكات!! ئاسایى بو ئەگەر ئەم زاتە نەزانە وەك هەمیشە لە تەلەفزیۆنە مەحەلیەكەى ینك لە كەركوك دەردەكەوێت قسە بكات. بەس بۆ كوردسات و هەموو جیهان بیبینن؟! یان باسی ئازادی رۆژنامە و رۆژنامەنوسان دەكات لە كەركوك وەك ئەوەى جەنابیان خشتیكی خستبیتە سەر دیوارى ئازادى . نازانیكى وا باس لە تیرۆری سۆران ناكات كە حزبە هاوپەیمانەكەیان تیرۆری كرد و ئەوانیش مساوەمەیان لەسەر كرد؟ وەك ئەوەى یاسین تەواو مافی ئازادی بۆ دابینكردبێتن قسەیان لەسەر دەكات بڕوابكەن دەركەوتنى مایەى پێكەنین و گریان بوو پێكەنین بەوەى هیچ نازانیت و نەزانە لە بوارى راگەیاندن. گریانیش بۆ كەركوك كە كەسیى واى تێدایە و بەزەیم بە خەڵكى شارەكەدا هاتەوە بە داخەوە ئیتر حیزبە دەرمان فرۆشیك لیدەكات بە ئەندامى پەرلەمان و كادیرى حیزب.
_ كەركوك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست