کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكگرتوو عاشقى دیدارى بەرزانیە

Sunday, 17/02/2013, 12:00






سەردەشت عوسمان وەك گەنجێكى پاك و كەم ئەزموون لە ژیان ویستى تەعبیر لە هەستى ناسك و پڕ لە بەرائەتى خۆى بكات ووتاێكى نوو سى لە ژێر ناوى (من عاشقى كچەكەى بارزانیم) واتێگەیشتبوو كە لە چوارچێوەى دیموكراسیدا ئاساییە كە رەمز بەكار بهێنیت بۆ تەعبیر كردن لە بارودۆخى سیاسی ، بەڵام بەرامبەرەكان نەك لە بچوكترین بنەمای دیموكراسى تێ نەگەیشتن بەڵكو تفەنگ بەشانەكان هاتنە دەنگو ئەو دەنگە ناسك و پر بەرائەتەیان بێ دەنگ كرد ، ئەمەش سەلماندى كە ئەم دەسەڵاتەهەرگیز عەشق و جوانى و جیا وازى نازانێت و تەنانەت لەهیچ رەمزێكى هونەرى و ئەدەبى تێناگات. ئەمجارەیان پارتێكى سیاسى دێت و بە هەمان سیاقى عەشقەكەى سەردەشت تەعبیر لە عەشقى خۆى دەكات بۆ بارزانى و دەسەڵاتەكەى ، سەركردەكانى ئەم پارتە بەتامەزرۆوە چاوە روانى ئەوەن كە بارزانى بانگهێشتى كۆبوونەوەى پارتە سیاسیەكانیان بكات ، ئەوانیش بەبێ مەرج و بێ پرسیاركردن ئامادەیى خۆیان دەردەبرن و دەلێن بەڵێ گەورەم . هەر جارێكیش بۆ روون كردنەوەى هە ڵوێستى خۆیان سیاسەت مەدارێكیان دێتە سەر كەناڵى سپێدەو هۆكارى بەشدار كردنەكەیان روون دەكاتەوە وەك ئەوەى كە ئەم كوردستانە لە هیچ تێ نەگات و هیچ عەقڵَێكى سیاسى نەبێت و تەنها چاوەروانى رون كردنەوەكەى ئەوان بێت .
ئێستا ئەمە لاى هەموو جەماوەرى كورد بۆتە پرسیار ئایا بۆچى یەكگرتوو ئەوەندە عاشقى دیدارى بارزانیە؟ ،
ئەم ئامادەییەش بێ مەرجەو بەبێ خوێندنەوەى هەلو مەرجى سیاسى و ئەو پێگەیەشە كەئێستا ئەم پارتە هەیەتى وەك دوەم پارتى گەورەى ئۆپۆزسیۆن ،هەر كەسێك كەمێك لە فەلسەفەى سیاسى شارەزایى هەبێت ، وادەبینێت كە سەرانى ئەم پارتە لەلایەك هەژاریەكى زۆریان هەیە لە روى فیكرى سیاسیەوە ،لە لایەكى تریشەوە خاوەنى كۆنەستێكى سادەو زاكیرەیەكى لاوازن ،چونكە ئەو بارزانیەى كە ئەو ئەوەندە عاشقى بینینیەتى هەر لە سەرەتاى دامەزاندنى یەكگرتوەوە دەبوایە لەبیرى بوایە كە چى پێ كردوە، بەتایبەتى لەدەڤەرى بادینان ، لەهیچ شتێك سڵى نەكردۆتەوە كەلەدژى بەكارى نەهێنابێ ،خۆهێرشەكانیان بۆ سەر بارەگاكانى یەكگرتوو لەساڵى 2005 ئەوەندە دوور نیە كە خوێنى چوار ئەندامى چالاك و دڵسۆزی رشت و هەموو بارەگاكانیشیان سوتاند ،ساڵى پا بوو كە هەموو بارەگاكانیان بۆ جارى دووەم سوتاندەوە و دەیان ئەندام و میدیاكاریان زیندانى كرد ،كە ئەمەش بەگەورەترین سوكایەتى دادەنرێت كە بەكەرامەتى ئەم پارتە و ئەندامەكانیان كراوە ، پرسیارەكە ئەوەیە ئێوە بەچ رویەكەوە هەموو جارێك دەچنەوە بارەگاى ئەم بارزانیە، ئایا لەوە ناترسن كە رێكخستنەكان بێنە دەنگ و پێتان بلێن ئیتر بەسە . چۆن وازوو لەبیرتان چوەوە هەر پاربوو كەدەو رى مەكتەب سیاسیان گر توو هەرەشەى سوتاندنى مەكتەب سیاسی و كەناڵى سپێدەیان كرد ،ئەمە سەرەڕاى ئەو هەموو پەیوەندیە تەلەفۆنیە كە بۆتان كراوەو و هەرەشەتان لێ كراوە، بەڵام سەرەراى هەموو ئەم روداوانە ئەم یەكگرتوە ئامادەى وەرگرتنى هیچ هەڵوێستێكى جدى نیەو رۆژ بەرۆژیش لاواز تر دەردەكەوێت ،تۆ بڵى تەلیسمى ئەم عیشە بۆ بارزانى چى بێت؟!،چونكە ئەگەر ئەم سەركردایەتیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێكخستنەكانى دڵنیام %90یان ناڕازین بەم هەڵوێستانە، ئەى تۆ بڵێى پردێكى پەیوەندى نهێنى لەنێوان ئەوان و چەند كەسێكدا نەبێت كە لە پێناوى (حب الدنیا و كراهیە الموت) ڕازیكرابن؟، ئەگەر یەكێ پرسیار لە هەر ئەندامێكى سادە هەتا سەركردایەتى بكات ئایا دروستە كوڕێك عاشقى كچێك بێت ؟ بێگومان هەموویان بە نەخێر وەلامت دەدەنەوە و بە حەرام لەقەڵەمى دەدەن ، بەڵام من دەپرسم ئەى ئەگەر ئەم پارتە عاشقى دەسەڵاتێكى ستەمكاربێت تا چەند حەڵاڵە! لێرەدا دەبێت سەرنج لە هەڵوێستى دەستەى بەدواداچوون و ئیماندارە عەیارە 24 كان بدەین ئایا هەڵوێستیان چۆن دەبێت ؟ لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر هەر ئەندامێكى ئەم پارتە بەم عەشقە ڕازیبێت هەمان تاوانى ئەوانى هەیە.
عەشقەكەى یەكگرتوو دڵنیام وەك ئەوەى سەردەشت بە تیرۆر كۆتایى دێت ،چونكە مێژوو سەلماندویەتى پارتە سیاسیەكان بە نزیكیان لە بارزانى مردون نەك لە دوریان، دەبوایا یەكگرتوو لەم هەفتەى ڤالانتاینەدا عەشقى لەگەڵ مافەكانى خەڵك و پاراستنى بەرژەوەندیەكانیان و گەشەدان بە دیموكراسى بێت و بۆ ئەم عەشقەش ئامادەى هەموو قوربانیەك بێت ،نەك بۆ دەسكەوتێكى كەم پشت لە عەشقى مەجازى گەل بكات و بكەوێتە نێو عەشقێكى بازاڕى و بەرژەوەندى خوازانە، دڵنیام یەكگرتوو باجى ئەو هەڵوێستەى دەدات و ئەم جارەیان لە لایەن گەلەوە تیرۆر دەكرێت، چونكە گەل بەپێچەوانەى بارزانیەوەیە و عاشقەكانى لەخۆ دەگرێت و نەیارەكانى تیرۆر دەكات،ڕۆژانى هەڵبژاردن نزیكە و دەبینن ئەو هەڵوێستانە چ كاریگەریەكى لەسەر ڕاى جەماوەر دەبێت و ئەو هەڵوێستە سازشكارانەش یەكگرتوو توشى چ چارەنوسێكى ڕەش دەكەن، چونكە ئەمە بەڵێنى خوایە كە دەفەرموێت [ و لا تركنوا الى الژین ڤلموا فتمسكم النار ] دڵنیاشبن سوتان لە ئاگرى دنیادا پێش سوتانە لە ئاگرى دواڕۆژ.پێغەمبەریش (دخ) لە فەرمودەیەەكدا دەفەرموێت (من اعان ڤالما سلگه الله علیه) واتە هەر كەسێك پشتیوانى لە ستەمكارێك دەبێت شەقى ئەو ستەمكارە بخوات .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە