خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی کوردیی له ئوسترالیا
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ 23ی فێبریوه‌ری، ده‌یان که‌س له کورده‌کانی ئوسترالیا، خۆپیشاندانێکان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ له سیدنی کرد. خۆپیشاندانه‌که له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی پشتیوانیی له ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستان به‌گشتیی و گه‌نجان به‌تایبه‌تیی به‌رێخرا. ده‌یان دروشمیان دژ به حوکمی بنه‌ماڵه و میلیشیاکانی پارتیی و یه‌کێتییو گه‌نده‌ڵییه‌کانیان به لافیته هه‌ڵگرتبوو. به‌ڕێپێوانێک خۆپیشانده‌ران رووه‌و نوێنه‌رایه‌تیی رۆیشتن.
له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تییش به‌زمانی ئینگلیزیی و کوردیی چه‌ندین وته‌ی کورت دژی گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی و میلیشیاکانی کوردستان پێشکه‌ش کران. سه‌دان پۆستکارتی لاوانی قوربانیی به‌سه‌ر رێبواران و ته‌ماشاکه‌راندا، دابه‌شکرا. وتاری کۆمیته له‌لایه‌ن عه‌دنان که‌ریمه‌وه خوێنرایه‌وه. پاشتر دوو نوێنه‌ر (جه‌بار مسته‌فا و کامیار سابیر) به‌نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکه‌که یاداشتێکی توندیان دا به‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم.
شایانی باسه، رێکخستنه‌کانی پارتیی، پۆلیسیان وا ئاگادار کردبووه‌وه که خۆپیشانده‌ران، توندوتیژیی به‌کار ده‌هێنن، بۆیه پۆلیس زۆر به‌توندیی چاودێریی خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌کرد و دوو پۆلیسیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کاندا پاش پشکنینیان، چوونه ژووره‌وه. له‌یاداشته‌که‌دا هاتبوو، سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت به‌فه‌رمیی داوای لێبووردن له خه‌ڵكی کوردستان و قوربانییه‌کان بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌ستوری ته‌قه‌کردنیان دا، ده‌بێ به سزای یاسایی بگه‌ن له دادگایه‌کی عادیلانه‌ی سه‌ربه‌خۆدا، کۆتاییش به میلیتاریزه‌کردنی کوردستان بهێنرێ و میلیشیاکانی پارتیی و یه‌کێتیی له‌شاره‌کان بچنه ده‌ره‌وه.
جێی باسه خاتوو Leah Olive، چالاکوانی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال و مه‌نسور ره‌زاقیی وه‌ک نوێنه‌ری نه‌قابه کرێکارییه‌کانی ئوسترالیا (CFMEU) دوو وته‌یان به‌زمانی ئینگلیزیی پێشکه‌شکردو ئیدانه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی شاری سلێمانییان کرد. دوای پێدانی یاداشته‌که، دوو نوێنه‌ره‌که قسه‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران کرد‌و گوتیان ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵه‌کانی خۆمان له‌ئاستی حیزبه‌کانی ئوسترالیا(به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه) و پارله‌مانی ئوسترالیا و میدیای ئوسترالیا و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ ریسواکردنی قه‌سابخانه‌که‌ی شاری سلێمانیی. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌کۆمیدیای نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان له‌ئوسترالیا بدرێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌یان دوو وێنه‌ی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانیی و وێنه‌یه‌کی نێچیرڤان بارزانی‌یان به ته‌نیا له یه‌ک ژووردا هه‌ڵواسیوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نه‌ویسته که ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تی پارتییه‌و یه‌کێتیی میوانی ته‌واویش نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست