که‌چه‌که‌ : ئاکه‌په‌ زه‌مینه‌ی ئاشتی و دیالۆگی تێک دا و ئیدی بڕیاری بێ چالاکی یه‌کلایه‌نه هیچ واتایه‌کی نه‌ماوه‌‌

Wednesday, 02/06/2010, 12:00



ئه‌مرۆ ساڵرۆژی هه‌نگاوی یه‌کی حوزه‌یرانه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد له‌ ساڵی 2004 دا هاویشتویه‌تی، به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ریوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ له‌ لێدونێکی دا ڕایگه‌یاند که‌ رێزمان هه‌یه‌ بۆ لێدوانه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ که‌ ده‌ڵێ: من له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی تورک و که‌.جه‌.که‌ خۆده‌کشێمه‌وه.
که‌جه‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئاکه‌په‌ زه‌مینه‌ی ئاشتی و دیالۆگی تێک دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بڕیاری ئاکه‌په‌ بڕیاری بێ چالاکی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌تاڵ کرده‌وه‌، ئیدی پرۆسه‌که‌ هیچ واتایه‌کی نه‌ماوه‌.
که‌جه‌که‌ ئاکه‌په‌ی به‌رپرسیار بینی له‌ کۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی 13 مانگی ڕابردوو. به‌ کورتی ئه‌و قۆناغه‌ی که‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ هه‌ستیارو قه‌یراناوی به‌ناوی ده‌کات له‌مرۆوه‌ ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ له‌ ساڵرۆژی هه‌نگاوی 1 ی حوزه‌یرانی 2004 دا لێدوانێکی گرنگی دا.
که‌جه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند که‌ پرسی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی ناوین گرنگترین پرسی مێژوویی و جڤاکیه‌ ، که‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌.
ڕاشده‌گه‌یه‌نێ که‌ چارسه‌ر کردنی پرسی کورد بۆ ئاینده‌ی ته‌واوی هه‌رێمه‌که ده‌روازه‌ له‌سه‌ر پێشهاتی گرنگ ده‌کاته‌وه‌ و سه‌رنجی بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ چارسه‌ری ڕاکیشا و به‌بیری دێنێته‌وه‌ که‌ ئۆجالان له‌ ماوه‌ی 37 ساڵ دا پرسی کوردی هێنایه‌ قۆناغی چارسه‌ری، به‌لام وێرای ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی تورک نکوڵیکار، په‌یمانی لۆزانی کردۆته‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵکوژی ده‌سه‌پێنێ.
که‌جه‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان له‌ نێوان ساڵه‌کانی 1984 تا 93 به‌رخودانێکی به ‌شکۆیان نیشان‌دا و وه‌هاش باس له‌و قۆناغی ئاگربه‌سته‌ ده‌کات که‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ ساله‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا:
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد له‌ ساڵی 1993 به ‌دواوه‌ ویستی پرسی کورد له‌گه‌ڵ مخاتبه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات، له‌ ئاگربه‌ستی یه‌که‌م به‌دواوه‌ له‌ ماوه‌ی 18 ساڵی دوایی دا بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌میشه‌یی و ئاشتیانه‌ پێک بێ، شه‌ش جار ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌لومه‌رجی چاره‌سه‌ریه‌کی ڕێشه‌یی بێته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر بانگی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ساڵی 1999 دا بڕیار درا که‌ تێكۆشانی چه‌کداری کۆتایی بێ و هێزه‌کانی گه‌ریلا بکێشێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا، له‌ پرۆسه‌ی خۆکشانه‌وه‌ دا به ‌هۆی سیاسه‌تی ده‌وله‌تی تورکیا و نیازخراپی و هه‌لقۆستنه‌وه‌یان، نزیکه‌ی 300 گه‌ریلا شه‌هید بوون، وێرای ئه‌وه‌ش ئێمه‌ هه‌نگاومان بۆ دواوه‌ نه‌نا، له‌ پرۆسه‌ی گه‌ران به ‌دوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ دا بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ ریبه‌رمان و بزووتنه‌وه‌که‌مان و گه‌ل جاڕنامه‌ی ئاشتیان ڕاگه‌یاند، پرۆژه‌ی چارسه‌ری ئاشتیمان پێكشه‌ش به‌ ڕای گشتی کرد ، ریبه‌ری گه‌لی کوردیش به‌و ئامانجه‌ له‌م ماوه‌ جیاوازانه‌دا، نامه‌ی بۆ کاربه‌ده‌ستانی تورک نارد، رێبه‌رایه‌تیمان هه‌ستیاریه‌کانی گه‌لی تورکیشی ڕه‌چاو کرد و بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ نێو سنووری هه‌نووکه‌یی دا پرسه‌که‌ چاره‌سه‌ر ببێ، پێشناری گونجاوی کرد، ئه‌و پێشنیارانه‌یشی له ‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک و رای گشتی به‌ش کرد.
که‌جه‌که‌ له‌ لێدوانه‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ نرا، به‌ڵام ده‌وله‌تی تورک ئه‌وه‌ی وه‌ک لاوازی لێک دایه‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی تورک دوای ئه‌وه‌ هه‌نگاوانه‌ گوڕی به‌ هه‌وله‌کانی پاکتاو کردن.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ریوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ ده‌لێ:
به‌هۆی ئه‌و هه‌لوێستانه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پرۆسه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری نه‌دراوه‌، به ‌پێی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان، مافی خۆپاراستنی ره‌وامان به‌کارهێنا و له‌ 1 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2004 ه‌وه‌ په‌ره‌مان به‌ قۆناغی به‌رخودان دا.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ ته‌واوی له‌ چوارچیوه‌ی مافی پاراستنی ره‌وا و وه‌ک پاراستنێکی ئاکتڤ و کۆنترۆڵکراوه‌.
که‌جه‌که‌ به‌ بیریشی هێنایه‌وه‌ که‌ گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌کان سه‌رکه‌وتنی مه‌زنیان به‌ ده‌ست هێنا.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ویستی ڕێبه‌ر ئاپۆ ژه‌هراوی بکا، ئێستایش هاویشتوویانه‌ته‌ ده‌ڤه‌رێکی وه‌ک چاڵی مه‌رگ به‌لام ئۆجالان به‌رخودان و هه‌لویستێکی ئابڕمه‌ندانه‌ی نیشان دا.
کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ به‌رخودانی زاپی ساڵی 2008 و هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29 ی ئاداری 2009 به‌ بیری هێنایه‌وه‌ و ده‌لێ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ریفراندۆم ئاسا، سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست هێنا. که‌جه‌که‌ جارێکی تر به‌بیریهێنایه‌وه‌ که‌ دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29ی مارس، له‌پێنا ئاشتی و دێموکراسیدا یه‌کلایه‌ن ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک به‌ هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی وڵامی ئه‌و ئه‌و قۆناغه‌ی دایه‌وه.
که‌جه‌که‌ ده‌ستنیشانی ده‌کات که‌ حوکومه‌تی ئاکه‌په‌ پێواژۆی ئاشتی و دیالۆگی له‌بار بردووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ هیچ واتایه‌کی قۆناغی بێچالاکی نه‌ماوه‌ و ئه‌وان وه‌ک ته‌ڤگه‌ر ده‌که‌ونه‌ ناو قۆناغی چواره‌مه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که،‌ به‌بیریهێنایه‌وه‌ که‌ دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29ی مارس، ئه‌وان له‌ ڕیکه‌وتی 13ی ئاپریلی 2009 دا یه‌ک لایه‌نانه‌ ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند.
که‌جه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌که‌ به‌رده‌وام بووه‌:
له‌پێناو ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یه‌دا ڕیبه‌ر ئاپۆ، نه‌خشه‌ی ڕێگای ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت کرد به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ‌پێناو ئاشتیدا به‌رده‌وام بوون له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له‌ مه‌خمور و قه‌ندیله‌ گروپی ئاشتی ڕه‌وانی تورکیا کرد. به‌ڵام حوکومه‌تی ئاکه‌په‌، به‌جێی ئه‌وه‌ی مل بدات بۆ چاره‌سه‌ری، پێداگیری له‌سه‌ر شه‌ڕ و پیلانگێڕی کرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌ناوبردنی ده‌ستپێکرد و زیاتر له‌ هه‌زار و پێنسه‌د سیاسه‌تمه‌داری کوردی له‌ کونجی به‌ندیخانه‌ توند کرد.
که‌جه‌که‌ هێرشه‌کانی سه‌ر چاپه‌مه‌نی کوردی و ڕه‌شه‌کوژ کردنی جه‌وانانی کوردی وه‌ک پارچه‌یه‌کی تری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناوزه‌د کرد.
سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له ‌دژی کوردان په‌یڕه‌وه‌ی ده‌کات که‌جه‌که‌ ئاوه‌ها له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بووه: ده‌وڵه‌تی تورک هه‌وڵ ده‌دات جه‌وانانی کورد له‌ جه‌وهه‌ری خۆیان دوور بکاته‌وه‌، که‌رامه‌تیان بشکێنێت و دووریان بخاته‌وه‌ له‌ به‌رخودان هه‌ربۆیه‌ گه‌له‌که‌مان ڕووبه‌ڕووی پارچه‌بوون ده‌کاته‌وه، کولتووری ده‌ستدرێژی زاینده‌یی، له‌شفرۆشی، بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌کانی هۆشبه‌ر وه‌ک شه‌ڕی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ژنانی کورد به‌کار دینێت ئه‌و ڕووداوانه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت شه‌ڕی تیابه‌ت له ‌دژی کوردان به‌کار دێنێت.
سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌ هه‌روه‌ها تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر هاوکاری نێوان ئاکه‌په‌، ئێران، سوریا و عێراق و به‌و شێوه‌ی ده‌نوسێت:
به‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌دژی کوردان، ده‌یانهه‌وێ ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد له‌ناو به‌رن.
سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ی ئاکه‌په‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نوسێت:
حوکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌، هیچ که‌سیک به‌ مخاتب نابینێت، هه‌موو ڕیبازیکی ستراتیژیکیش وه‌ک شتیکی ڕۆژانه‌ ده‌نه‌رخێنێت به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، ئاکه‌په‌ سه‌لماندی که‌ له ‌پیناو ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا هه‌موو شتیک ده‌کات ئاکه‌په‌ به‌رپرسیاری ئه‌و خوێنڕشتنه‌یه‌ که‌ ئه‌مرۆ هه‌یه.‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌یهه‌وێ بانگه‌وازی ئاشتی و دیلۆگ به‌ تاه‌واوه‌تی بنبڕ بکات به‌رپرسیاری کۆتاییهاتنی قۆناغی ئاگربه‌ستی 13 مانگه‌ ناکه‌ویته‌ سه‌ر شانی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان، به‌ڵکوو حوکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌یه. ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر جار بانگه‌وازی له‌ زۆر لایه‌ن کرد که به‌ریگای ئاشتی و دێموکراتیک پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ ئه‌ویان موخاتب نه‌بینی، هه‌ر بۆیا ناچار بوو له‌ ڕێکه‌وتی 31 مه‌یدا خۆی بکشێنیته‌وه‌ و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
ئێمه‌ جاریکی تر دووپا‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌ با هه‌موو که‌سێک باش بزانێت که حوکومه‌تی ئاکه‌په‌یه ده‌ست له‌ تووندووتیژی به‌رنادات. ئه‌وه به‌رپرسی ئه‌و شه‌ڕه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ ‌هۆی کۆمه‌ڵکوژی، ئێش و تراژیدی مه‌زن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە