کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە سەرجەم داهاتى بەرپرس وسەرۆکى حیزبەکانى باشوورى کوردستان بۆخەڵک ئاشکرابکرێت !

Friday, 09/12/2016, 20:47


هەنگاوبەهەنگاو پارەودارایى سەرۆک وسەرکردەى حیزبەکانى دەسەڵاتدار ئاشکرا دەکرێت .
 بەپێى هەواڵێک کەلەڕاگەیاندنێکى وڵاتى بەلجیکا بڵاوبۆتەوە بنەماڵەى بارزانى خاوەنى 600 ملیار دۆلارن"
رۆژنامەیەكی بەلجیكی باس لەسامانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەكات
ئاژانسی سەدیم لەرۆژنامەی "Brussels-Bruxelless" بەلجیكی بڵاویكردووەتەوە، كە "ئەندامانی خێزانی بنەماڵەی بارزانی خاوەنی 600 ملیار دۆلارن".
 ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، بەپێی سەرچاوەیەك لەبانكەكانی سویسرا ئەوە ئاشكرابووە، كە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەهەرێمی كوردستان خاوەنی 600 ملیار دۆلاری ئەمریكین.
رۆژنامە بەلجیگییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە سامانەكەی مەسعود بارزانی  372 ملیار دۆلارەو نێچیرڤان بارزانی برازاشی خاوەنی 115 ملیار دۆلار مەسرور بارزانی كوڕە گەورەشی 54 ملیار دۆلار سامانەكەیەتی.
هەروەها ئەوەش ئاشكراكرداوە 599 ملیار دۆلاری تر سامانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانین بەم شێوەیە:
مەنسور بارزانی 21 ملیار دۆلار
وەیسی بارزانی 18 ملیار دۆلار
مەخسی بارزانی 11 ملیار دۆلار
مستەفا بارزانی كوڕ 9 ملیار دۆلار
 پێویستە خەڵکى پسپۆرى بێ لایەن ودڵسۆزبەخەڵکى باشوورى کوردستان بەدواداچون بکات بۆسەرجەم داهاتەکانى بەرپرسەکان ناکرێت بەبێ دەنگى تێپەربێت.
 چەند جارێک داهاتى ووشیارزێبارى وبەرهەم سالح وهیرۆابراهیم احمد هاوسەرى جلال تاڵەبانى و چەندین سەرکردەى گۆڕان وئەندام پەرلەمان ووەزیرەکانى پارتى ویەکێتى وبزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکان ئاشکراکراوە,بەڵام ئایا هەڵوێستى خەڵک چى دەبێت لەبەرامبەرى هەبوونى داهاتى زۆرى سەرجەمیان؟؟ !! ئایا خەڵکى کوردستان پەنجەى خۆى دەگەزێت لەسەرئەوەى دەنگى بەوان داوە وووشیاربۆتەوە بەجۆرێک کەجارێکى تر دەنگیان پێنەداتەوە .
یان دیسان فرێوى قسەبریقەداروبەڵێنەچەندبارەکانیان کاریان تێدەکات ودەنگیان پێدەداتەوە؟ گرینگ ئەوەیە خەڵک جارێکى تر هەڵنەخەڵەتێت وبەقسەیان نەکات.لەوانەیە لەداهاتوودا دیسان هەواڵى بەرپرسێکى تربزانین کە پارەى زۆر وداهاتى دارایى ئەم بەرپرس وسەرۆک وئەندامانى مەکتەبى سیاسى وسەرکردایەتى و وەزیروئەندام پەرلەمان و ....هیتدخەڵک سەرسام بکات وبیکاتە هەواڵ .
ئایا هەموو لایەک نازانن کە ئەو هەموو فێلاوباخچەى قەراخ شاروشارۆچکەکان وسەرجادەوشوێنەگرینگ وبەنرخەکان وهوتێلەراقى وبەرزو کۆمپانیاڕێگاپێدراوەکان بۆکارى بازرگانى وبەرهەمهێنان وکۆمپانیاجۆراوجۆرەکان کەهى خۆیانە یان شەریکەبەشن  و پارەى  دزراوى خەڵکە,کەلەئێستادا فەرمانبەرومامۆستاکانى بەچەندمانگ جارێک نێوەموچەیەک وەردەگرن!!ئایاداهاتى فرۆشتنى نەوت وداهاتى گومرگەکانى ناخۆ وبوارەبازرگانییەکانى ترچى لێدێت؟!
بێگومان سەرجەم پارەکان لەلاى ئەوبەرپرسەیان ئەم بەرپرسەیە یان ئەو سەرۆک وسکرتێرە حیزبە.لەپارتى ویەکێتى وگۆڕان وئیسلامییەکانە.هەربۆیەشە کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان گیرۆدەیە بەقەیران وکێشە جۆراوجۆرەکان لەبەرئەوەى خاوەنى ئەم جۆرەسەرکردەوسەرۆکانەیە کەس نازانێت داهات وپارەیان چەندهەیە؟!یان چۆن ئەوداهات وپارەیان پەیداکردووە؟!ئایا کاروئیشى چەندساڵەیان چى بوو؟! ئایائەوان کەپارەیان زۆرە سیاسى بوون یان بازرگان؟؟! ئەگەربازرگانیش بوون چۆن بوونەبازرگان؟!
ئەم پرسیارانە پێویستەسەرجەم سەرۆک وسکرتێرو وەزیروئەندام پەرلەمان ووەزیرووبەرپرسەکان وەڵامیان بدەنەوە لەبەردەم دادگایى خەڵکدا بەجۆرێکى مەدەنى ودیموکراسیانە, چونکەئەگەر دەسەڵاتێکى سیکۆلارومەدەنى هەبێت بەشێوەیەکى ڕاست وڕاستگۆیانە بەدوایى داهاتى سەرجەمیاندابچێت هى زۆرینەیان نایاسایى وناشەرعى یە,بەجۆرى دزى وگەندەڵى بنیاتندراوە وکۆیانکردۆتەوە,کۆمەڵگاش رزگاردەبێت لەدەست گەندەڵى ودزى وقەیران وکێشەوگرفتەجۆراوجۆرەکان.
 نەفرەفرەت لەسەرجەم ئەوانەى کەبەنایاسایى وگەندەڵى ودزى پارەوداهات کۆدەکەنەوە .
 سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد دوورلەگەندەڵى ودزى . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە