بەرەوڕوخان ملدەنێن ئیسلامى یەکانى تورکیا!
Saturday, 26/11/2016, 23:03
ئەوەى ئێستالەلایەن ڕژێمى ئاکەپەوەلەتورکیاگەشەى پێدەدرێت جگە لەفاشیزم هیچى ترنییە,هەرهەنگاوێک دژایەتى مرۆڤایەتى بکات لەجۆرى سزادان وچەوسانەوە وئازاردان وسوکایەتىى پێکردن وشەڕوئاوارەکردن وبێخانەولانەکردن وڕێگرى کردن لەگەشەى ئازادى وچەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ ئەوە نیشانەى گەشەى یاساودەستووروبنەماوێرانکارییەکانى فاشیزمە.لەقۆناغى ئێستادا ڕژێمى تورکیا کەلەلایەن پارتێکى ئیسلامى یەوە بەڕێوەدەچێت بەناوى پارتى دادوگەشەپێدانى تورکیا,جگەلەجێبەجێ کردنى یاساو سیستەمى دیکتاتۆرى هیچى ترنییە,ئەوەتە لە٢٥ -١٠-٢٠١٦ لەشارى ئامەد لەباکورى کوردستان لەتورکیا,پۆلیس وهێزەکانى ئاسایشى تورکیا,هاوسەرۆکى شارەوانى شارى ئامەد,(گوڵتان کشاناک وفوڕات ناتڵى )دەستبەسەرکرد,هەروەها لە سەرەتاى مانگى نۆفەبەرى ٢٠١٦ چەندین کەسایەتى سیاسى دەستگیرکردووە لەوانە(سەڵاحەدین دەمیرتاش وفیگەن یۆکساکدناخ و٩ئەندام پەرلەمانتار.)هاوسەرۆکانى شارەوانى ئامەد وشارەکانى ترى باکورى کوردستان لەگەڵ سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان کەدەستگیرکراون بەدەنگى خەڵک هەڵبژێردراون,ئەم هەنگاوەپێچەوانەیە بەیاسا وسیستەمى سیکۆلاروشارەستانى بەم هەنگاوە دەیسەلمێنێت کە ڕژێمى تورکیا لە سایەى پارتى دادوگەشەپێدان و بەسەرۆکاتی ئەردۆغان گەیشتۆتە لوتکەى فاشیزم .
ئەوەقەتڵوعامەوسەرکوت ئیستبداد وڕەشبگیرێىیەى سیستەمى ئیسلامى یەى کەلەلایەن پارتى ئیسلامى دادوگەشەپێدانەوە لەم قۆناغەى ئێستاداگەشەى پێدەدرێت لەئەنجامى بەهێزى وکاریگەرى فەلسەفەکۆنەپەرستەکەى نییە بەڵکولەئەنجامی لاوازبون وشکستى ئیدارى وکارگێڕى وسیاسى وئابوورى ودیبلۆماسی ئەوفەلسەوبیروباوەڕەدژەئینسانییە,کەچەندین ساڵە پارتى ئیسلامى دادوگەشەپێدانى تورکیابانگەشەى بۆدەکات,لەژێرناوى پەرەپێدانى دیموکراسى وئاشتى دابەڵام هەرلەسەرەتایى گرتنە دەسەڵاتیدا سەرجەم هەنگاوەکانى بۆئیدارەدانى کۆمەڵگاپێچەوانەکردەوە ئەم پارتەئیسلامییە لەپێناوى ئامانجە دژەئینسانی وکۆنەپەرستەکانى دا ,دەوێت لەپێناویدا کۆمەڵگاى تورکیاوباکوورى کوردستان کاولووێران بکات وزۆرترین خەڵک بکاتەقوربانى سیاسەتەدژەبەشەرییەکانى .
ڕژیمى تورکیا بۆبەجێبەجێکردنى نەخشەڕێگاکۆنەپەرستەکانى سڵ لەچەوساندنەوەوئازاردان ولەناوبردنى مناڵانیش ناکاتەوە, لەژێردەسەڵاتى دەوڵەتى تورکیادا وێڕاى پێشێلکردنى مافەکانى مناڵان وچەوسانەوەى مناڵان ,هەبوونى ڕێژەیەکى زۆرى مناڵان بۆگیرۆدەبون بەکارى قورس وتاقەت بڕوکێن لەسەرشەقام ودووکان وکارگەوشوێنەگشتى یەکان لەهەمان کاتدا بەگوێرەى ڕاگەیاندنى ڕێکخراوى داکۆکى کارى مافەکانى مناڵان وڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لەمانگى حوزەیرانى ٢٠١٦کە لەڕاپۆرتێکیدا ئەوەى خستبووەڕوو,کەلە١٠مانگى ڕابردووەدالەناوچەقەدەغەکراوەکانى ٨٠ منداڵ بوونەقوربانى,بەپێى ئاژانسى هەواڵى دیجلەش هەرلەمانگى حوزەیرانى ٢٠١٦راپۆرتێکى بڵاوکردەوەوتیایداهاتبوو,لەماوەى ١١ساڵ دەسەڵاتدارێتى پارتى ئیسلامى ئاکەپە لەتورکیا ٤٧٧منداڵى کوردبوونەقوربانى.هەروەها بەسەدەها وهەزارەکەس لەهاولاتیان بوونەتەقوربانى سیاسەتەدژەئینسانییەکانى ئاکەپە.
ئەم نەخشەڕێگایەکەدژبەبنەماکانى مافى مرۆڤ وئازادى ڕادەربڕینە پارتى ئیسلامى فەرمانڕەواجێبەجێى دەکات بەدەستگیرکردنى هەڵسوڕاوانى مخالیفى سیاسى وهەڵسواوى مەدەنى وچالاکوانى راگەیاندکاروڕۆژنامەنووسان لەرابردووى فەرمانڕەواى سیستەمى دیکاتۆرەکانى تورکیا ئەم نەخشەڕێگا دواکەوتوانەوڕەجحى یە چەندین جار تاقى کراوەتەوەوهیچ سوودێکى نەبووە,بەدڵنییایەوەئەمجارەش شکست دەخوات وئەگەرچى دەیەوێت بەشێکى لەشکستەئیدارى وسیاسى ودیبلۆماسییەکانى بەم هەنگاوەکۆنەپەرستانە قەرەبوبکاتەوە بەڵام خۆی لەخۆیدا دەسەڵاتى ئیسلامییەکان لەتەواوى جیهان بەرەوشکست دەچن لەتورکیاش قۆناغ بەقۆناغ شکستەکانى ئیسلامییەکانى تورکیا باشتروڕوونتردەردەکەوێت وبەرەوڕوخانى ئیداریى ودەسەڵات وسیستەمى ئایینى ملدەنێت.حکومەتى ئیسلامى ئاکەپە هێندەى تردەخرێتەژێرفشارى ناوخۆیى ودەرەکى.بەپێى سەرچاوەى ڕاگەندنەکان لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا لەتورکیا نزیکەى ٢٠٠ڕۆژنانووس دەستگیرکراوەو١٢٠کەنالى جۆراوجۆرى ڕاگەیاندن داخراون تەنانەت یەکێک لەکەناڵەکان تایبەتمەندبووبەپەخش وبلاوکردنەوەى بەرنامەوگۆرانى وفلیمى جۆراوجۆرى منالان کەبەزمانى کوردى بڵاودەبۆوەلەتورکیا بەزۆرداخراوکارمەندەکانى بێکارکران.یەکێک لەبەندەکانى جاڕنامەى مافەکانى مرۆڤ,هەموومرۆڤ بەئازادى لەدایک دەبێت وکەرامەت ومافى یەکسانییان هەیە,هەموویان خاوەنى ئەقڵ وویژدانن دەبێت لەگەڵ یەکدا هەڵسوکەوتى هاوڕێیانەیان هەبێت,ئەم ئازادى ومافانەداکەلەجاڕنامەکەدا ئاماژەى پێدراوە هەموومرۆڤێک بەشێوەى یەکسان وبەبێ هیچ چەشنەجیاوازێیەک دەگرێتەوە واتە نەژادو ڕەنگ ورەگەزونەتەوەوئایین و بیروباوەڕوفکرو بارودۆخى کۆمەڵایەتى ,سەروەت وسامان ,لەدایک بوون وهەرشێوازوبارودۆخێکى دیکە ,هەروەها هەموومرۆڤێک مافى ژیان وئازادى وئاسایشى شەخسى هەبێت,هیچ مرۆڤێک نابێت ئەشکەنجەبکرێت یان بەشێوەى زاڵمانەسزا بدرێت یان ڕووبەڕوى هەڵسوکەوتى دژەمرۆڤى ببێتەوە یان بچەوسێتەوە.
هەرسیستەم ودەسەڵاتێک نەتوانێت ئاسایش خەڵک بپارێزێت ومافەکانى مرۆڤ وئازادى وئازادى ڕادەبرین بۆسەرجەم خەڵک فەرام بکات ئەوا ئەودەسەڵاتەخۆى گۆرى خۆى بەدەستى خۆى هەڵدەقەنێت,لەقۆناغى ئێستادا بەڵکولەڕابردووشدا لەگەڵ هاتنەسەردەسەڵاتى دا ئاکەپەخۆى هەرچى بۆى کرا کردى لەدژى یاسامەدەنى ودیموکراسییەکان ئەگەرکەم تاکورتێکیش جێبەجێ کرابن ئەوائاکەپە هەوڵى پاشەکشەپێکردنى داوە,ئەوڕژێمەقۆناغ بەقۆناغ پلان وبەرنامەسەرکوتگەرییەکانى درێژەپێداوە,گەشەى بەجیاوازییە ئایینى ونەتەوەیى وڕەگەزى و...هیتدداوە لەپێناوى ئامانجەدژەئینسانییەکانى شەڕوئاژاوەخستۆتەنێوان نەتەوەوئایینە جیاوازەکان,لەبەرامبەرخەڵکى ئازادیخواز ویەکسانیخواز وکۆمۆنیست وسیکۆلاریستەکاندا بێ بەزەیانەوەستاوەتەوە سڵى لەهیچ شتێک نەکردۆتەوە,ماوەى چەندین ساڵە دەستى کردووە بەڕووخاندن وئاوارەکردن وشەڕکردن لەناوچەى خەلکى کوردزمان شاروشارۆچکەوگوندنشینەکان بەردەوام تۆبباران وبۆمببارانى ناوچەکانى باکوورى کوردستان دەکات,بەردەوام سیماشارەستانى ومەدەنییەکان لەباکوورى کوردستان لەناودەبات.هەربۆیە ڕژێمى ئاکەپە هەنگاوبەهەنگاولەخەڵک دووردەکەوێتەوە لەناوخۆیى کۆمەڵگاى تورکیاوەک سیستەم ودەوڵەتێکى دیکتاتۆرى وفاشیزم دەناسێندرێت وبەئەفکارەدژەمرۆڤایەتییەکانى دەناسێندرێت, هەربۆیەشە هێزە وپارت وڕێکخراووکەسایەتى ڕۆشنبیرو سیاسى وشۆڕشگێروئازادیخوازوکۆمۆنیست وچەپ ویەکسانیخوازەکان پێویست دەکات داواى گۆڕینى ئەوسیستەمە دیکتاتۆرى یە وفاشى یە بکەن,ئەمەش لەپێناوى زیاتر وێران نەبوونى کۆمەڵگاى تورکیا وبەرگرتن بەشەروئاوارەیى وکوشتن وزیندانى کردنى زیاتر پێویست دەکات هەموو هێزەکان بەسەرجەم نەتەوە وئایینەجیاوازەکان وبەسەرجەم بیروباوەڕەجیاوازەکان یەکگرتوانە بێنەمەیدان بۆگۆڕینى ئەوسیستەمە لەتورکیا ودامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى ومەدەنى وئازاد ,کەدووربێت لەهەرچەوسانەوە وئازاروسوکایەتێک بەمرۆڤایەتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست