کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزبیێت رۆژی جیهانی جاڕدانی ما فی مناڵان

Tuesday, 22/11/2016, 22:39


ڕۆژى جیهانى جاڕدانى مافى مناڵان کە (٢٠-١١-٢٠١٦)لە مناڵانی کورد وسەرجەم مناڵانى جیهان پیرۆز بێت ، هیوای داهاتووێکى گەش بۆ سەرجەم مناڵان دەخوازم ...
بەداخەوەى بەهۆى زاڵبونى سیستەمى سەرمایەدارى لەجیهاندا مناڵان بەشێوازى جۆراوجۆردەچەوسێنەوە وبێ بەش دەکرێن لەمافەسەرەتاییەکانى ئینسانی کەمافێکى ڕەواى مناڵانە,
لەتەقینەوەوەشەڕەکانەدا,بەشێکى زۆرمناڵان دەبنەقوربانى وکەم ئەندام دەبن یاخودئاوارەو دەربەدەردەبن ئەمەش بەهۆى زاڵبوونى بیروباوەڕى کۆنەپەرستانەودواکەوتوانەى دژەبەشەرى کەهەرهێزوحیزب وڕێکخراو وگروپێکى شەڕکەرهەیانەوهیچ حیساب ونرخێک بۆئینسانییەت ومناڵان لەجەنگ وشەڕەکانیاندا دانانێن تەنها بیروباوەڕى دواکەوتوانەى دژەئینسانییان لامەبەستەپابەنددەبن پێیەوە نەک ماف وبەرژەوەندییەکانى مناڵان وژنان ومرۆڤەکان,
کاتێک مرۆڤەکان دەچەوسێنەوئازارى مناڵان دەدەن دەبیت هەموولایەک بزانن ئەوجۆرە سیستەم ودەستوورویاسایەکەوان پەیڕەوى دەکەن کەبەهیچ شێوەیەک خزمەت بەمناڵان ومرۆڤایەتى  ناکات تەنها داهاتوویى مناڵان ومرؤڤەکان تاریک و وێراندەکات.
شەرمەزارى وڕیسواییە بۆدەسەڵاتێک کەنەتوانێت مناڵان ئاسوودەوبەختەوەربکات وتەواوى مافەکانیان بۆدابین بکات ئەو دەسەڵات وحکومەتە هەرناویک لەخۆیى دەنێت هیچ گرینگ نیە ,کاتێک دەسەڵات سیستەمى ئایینى بێت لەچەشنى کۆمارى ئیسلامى سێدارەى ئێران کەرۆژانە مناڵان لەکۆمەڵگاى ئێراندا ڕووبەڕى چەوسانەوەو ئازاروسوکایەتى دەبنەوەلەژێرسایەى کۆمارى ئسلامى ئێراندا مناڵان بەزۆربەبێ خواستى خۆیان مارەدەکرێن لەپیاوى بەتەمەن لەخۆیان گەورەتروبەزۆرهاوسەرگیریان لەگەڵ دەکرێت ,یان بەزۆرڕاپێچى مزگەوتەکانیان دەکەن بۆخوێندنى وانەى دیینى,یان بەهۆى سەختى بژێوى گوزەرانى خێزانەکانیانەوە لەقوتابخانە دەردەهێندرێن وبێ بەشدەکرێن لەخوێندن وڕاپێچى مەیدانەکانى کارکردن دەکرێن لەبازاڕودووکان وشوێنەگشتى یەکان کەزۆرجارڕووبەڕووى ئازاروئەشکەنجەى دەروونى وجەستەیى دەبنەوە بەکورتى گوزەرانى مناڵان لە ئێران زۆرلەخەراپى ونالەبەرایدایە.
ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش زۆردڕندانەدژایەتى مافەکانى مناڵان دەکات بەجۆروشێوازێکى زۆردڕندانەمناڵان دەکات بەقوربانى بیروباوەڕوسیستەمەکۆنەپەرست ودژەئینسانییەکەى لەپێناوى ئامانجەکۆنەپەرست ودواکەوتوەکانیدا لەسەرجەم چالاکییەدژەبەشەرییەکانیدا لەشەروتەقینەوەکان ونانەوەى بۆم لەشاروشارۆچەکان کاتێک چالاکییەک دەکات مرۆڤەکان ومناڵانیش دەکات بەقوربانى یان کەم ئەندام وبرینداردەبن یاخود بۆزۆربوارى ترلەچەشنى هاوسەرگیرى زۆرەملێ ودوورخستنەوە لەخوێندن وئاوات وئارەزوەمنالانەکەیان ڕەواچ پێدەدات لەژێرسایەى سیستەم ودەسەڵاتە دژەئینسانییەکەیدا.
ودەوڵەتى تورکیاى ئیسلامى وێڕاى بەرتەسککردنەوەى ئازادییەکان لەهەمانکاتدا مناڵانیش گیرۆدەى ئاوارەیى وشەروقوربانى و ئازاروچەوسانەوەوکارى قورس و تاقەتپروکێن دەبنەوە,
لەچەشنى دەسەلاتى قەومى ونەتەوەیى وناسیۆنالیستى وەک هەرێمى کوردستان و سووریا وعێراق و......هیتد بەشێوازى جۆجۆراوجۆر مناڵان ئەچەوسێنەوە وئازاردەدرێن وبێ بەشدەکرێن لەمافەکانى مناڵان بەهۆى شەڕەکانەوە ئاوارە دەبن ودەبنەقوربانى وبرینداروکەم ئەندام دەبن یاخود لەخوێندن بێ بەشدەکرێن.
کاتێک حکومەتێک بەهۆى سیستەمى بەرێوەبردنى سیاسەت ویاسادژە ئینسانییەکان, مناڵان ئازاردەدات ودەچەوسێنێتەوە و بێ مافیان دەکات لەدەست ڕاگەیشتن بەخوێندنى زانستى سەردەم و ژیان وگوزەرانێکى مناڵانەى ئاسوودەو بەختەوەر .
پێویستە هەموومرۆڤایەتى نەفرەت بکات  لەسەرجەم ئەوسیستەم وحکومەت ودەسەڵاتانەى کە ڕێگرن لەخەندەوپێکەنینى مناڵان بەهۆى فێڵ ودزینى سامان ودارایى ودروستکردنى قەیران وکێشەجۆراوجۆرەکانى ئیدارى وکارگێرى و ئابوورى و سیاسى و .........هیتد.
لەکۆمەڵگادا مناڵان ناچاردەکرێن دوورکەونەوەلەفێربوونى زانست وزانیارى پێشکەوتوو ,بەدڵنییایەوە پێویستە  مرۆڤایەتى دژایەتى خۆى بگەڕبخات لەدژى چەوسانەوەوکوشتن وئازاروئەشکەنجەدانى مناڵان لەسەراسەرى جیهان بەبێ فەرامۆشکردنى هیچ ناوچەودەسەڵات ودەوڵەت وکۆمەڵگایەک.
 هەموولایەک,کاربکات وهەنگاوبنێت بۆ گۆڕینى سیستەم و دەسەڵات وحکومەتێک کەمناڵان لەژێرسایەیدا دەچەوسێنەوەوئازاردەدرێن وبەهەرهۆیەک بێت بێ بەش دەکرێن لەخوێندنى زانست وزانیارى وهونەروگۆرانى ومۆیسقاو گەشەى ئەقڵى نوێبونەوەوبەخۆداچوونەوەى تازەگەرى وشارەستانى   سەردەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە