کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوشتن و ئاوارەیى تاکەى؟!

Sunday, 05/07/2015, 22:09


بەشێک لە مرۆڤەکان بە هۆى هەڵسوکەوت و ئەنجام دانى زۆرێک لە کارى هەڵە وهەنگاو دەنێن بۆ داماڵین لە بەها پیرۆزەکانى ئینسان.یەکێک لە ئەفکار و کردەوە ناشیرین و دڕندەیەکان کە هاوشانە بە ئەفکار و کردەوەى ئاژەڵ و گیاندارى دڕندە بە ڵکو زۆر جار کارى خەراپتریش ئەنجام دەدەن لە گەڵ مرۆڤەکانى کە جیاواز لە خۆیان بیردەکەنەوە و جیاواز هەڵسوکەوت و دەکەن و دەگوزەرێن یان ئایین و نەتەوەى جیاوازن . کوشتنى مرۆڤەکان یاخود ئاوارە کردن و ئەشکەنجەدان و ئازار دان بە هەر بیانوێکەوە بێت نا  ڕەوا و دژى ئینسانیە ,ئەو کەسانەى کە مرۆڤەکان دەکوژن  بە هیچ شێوەیەک و هیچ پێوەرێک نرخ و بەهاى مرۆڤ بوونى مرۆڤایەتى نازانن , تەنها ڕێگا بۆ بەدیهێنانى ئامانج و ئاوات و بەرژەوەندییە تایبەتى و گشتى ڕێکخراوەیى و حیزبى یان  فکرى و ئایینى و .............هیتد هەڵ یان بژاردووە کوشتن و لەناوبردن و سوکایەتى کردنە بەو مرۆڤانەى کە جیاواز لەوان (هێز و  ڕێکخراوە توندڕەوەکان ) بیردەکەنەوە  یان نایەنە ژێر فەرمان و یاسا کۆنەپەرست و دژە بەشەرى یەکان ئەوان.ئێزیدى یەکان ئەو مرڤانەن کە بە هەزارەهایان بە درێژایى مێژوویى خۆیان لە شار و شارۆچکە و گوندەکانى کوردستاندا دەگوزەرێن.لە قۆناغەکانى مێژوودا بەبێ تاوان چەندین جار بەهۆى پابەندبوونیان بە ئایین و کەلتور و فەرهەنگى خۆیانەوە کۆمەڵ کوژى کران.ئەگەر لە ڕابردوودا قۆناغ و سەردەمەکەیان  و دەسەڵات و حکومەتى فەرمانڕەوا هۆکارێک بووبێت بۆ ئەنجامدانى کۆمەڵکوژى یەکان بەڵام ئێستا و قۆناغى تازە چى زاڵە؟ جگە لە ئەقڵێتى کۆنە پەرستى و رەجحى نەبێت.ئەوەى بەسەر کوردانى ئێزیدى یەکانى کوردستان هات بەشێکە لە ئەنجامدانى کۆمەڵکوژى دڕندەیى و وەحشى گەرى کە ئەنجامدرا لەلایەن ڕێکخراوی ئیسلامى داعش و دەوڵەتى ئیسلامى عێراقى و بەرەى نوسرە و بزووتنەوەى نەقشبەندى و ..........هیتد  لە سەردەمى تازەى جیهانى دیموکراسى و کرانەوە و بە جیهانى کردن و گەشەى شارەستانى دا ئێزیدى یەکان بە دەستى  ئیسلامى یە توندڕەوەکان کۆمەڵ کوژکران و بە  هەزارانیان ئاوارەبوون بۆ شاخ و دەشت و شار و شارۆچکەکانى ناو خۆى هەرێمى کوردستان و ئاوارەبوون بۆ خۆر ئاواى کوردستان بە شێکى زۆریان لە برسان و لە تینویان مردن ,بە شێکیان بە دیلى گولە باران کران ,ژنان و کچانیان لە بازاڕى تایبەتدا کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێ وەکو کۆیلە و جارى یە ئەم هێزە توندڕەوانە لە گەڵ خۆیان بردن و بۆ دامرکاندنەوەى ئارەزوە جنسى یەکانیان بەکار دەهێندرێن.ئەو هێزانە هێزى تەواو تیرۆرست و دژە بەشەرین ,نرخ و بەهاى مرۆڤیان لەلانی یە.ئەفکارو کردەوەکانیان لە گەڵ هیچ  یاسا و بنەمایەکى  ئینسانى و شارەستانى نایەتەوە .کەواتە ئەو هێزانەى وەک  بزووتنەوەى داعش بیردەکەنەوە و کار بۆ دامەزراندنى سیستەمێکى  حکومڕانى لە ژێر پروپاگەندەى دەوڵەتێکى ئیسلامى و دیینى دا بە هەمان جۆر و شێوازى  هێزو ڕێکخراوى داعش سوکایەتى بە ژنان دەکەن .کەواتە بۆ ڕووبەروبوونەوەى هزرى داعش و توندرەوى پێویستمان بە هەنگاو و پشتیوانى گشتى هەیە بۆ ئەوەى کار بکرێت بۆ بە دیلى باشتر لە هزرى و فکرى توندڕەوى و داعشى ئەویش کارکردنە بۆ دامەزراندنى کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و شارستانى یە کە دەستورێکى سیکۆلار و مەدەنى هەبێت , لە ناو ئەو دەستوور و سیستەمەدا مافەکانى مرۆڤ و یەکسانى نێوان ژنان و پیاوان بپارێزرێت و سزاو پاداش بە ئاشکرا بەبێ جیاوازى دیارى بکرێت ,کار بکرێت بۆ لە ناو بردنى گەندەڵى و دزینى سامانى گشتى خەڵکى ,کار بکرێت بۆ چەسپاندنى عەدالەتى کۆمەڵایەتى ,ئە بەم جۆرە کۆمەڵگا ڕزگارى دەبێت لە دەست بیرو باوەڕى توندڕەوى و ئاوارەیى و کوشتن  لە بەرئەوەى ئەوە یاساى مرۆڤایەتى یە لە هەر شوێنێک مافەکانى مرۆڤ چەسپا بەبێ جیاوازى دیینى و مەزهەبى و نەتەوەیى و ڕەگەزى و .....هیتد یاساکانى سزا و پاداش وەک خۆى بۆ هەمووان بەبێ جیاوازى جێبەجێ کرا و دەوڵەت و حمومەت کارى کرد بۆ چەسپاندنى عەدالەت ئەوا ئاوارەبوون  و کوشتن و نابێت ,خەڵکى ژیان بە ئاسوودەیى و بەختیارى دەگوزەرێنێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە