کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هە لبژاردنى مامۆستایان و كاریگەرێكەى.....

Thursday, 02/12/2010, 12:00


                    

خودى هەڵبژاردن پرۆسەیەكى گرینگ و پیرۆزە بە مەرجێك وەكو لایەنێكى تەندروست و شارەستانى بەرخودى لەگەڵ بكرێت,بە هەموو شێوەیەك دووربێت لە دەستەگەرى و كوتلە بازى و دووربێ لە هەست و سۆز و بەرژەوەندى خزمایەتى و عەشائیرى و حیزبایەتى و دوور بێ لە هەر هەنگاوێك كە پیرۆزى كرۆكى هەڵبژاردن تێكدەشكێنێت ,كە تاكەكان ئاراستە دەكات بەرەو بێمتمانەیى و بێ ئومێدى بە گۆڕانكارى و توشى شۆك بوون دروست كردن بكات و هاندەرێك بێت بۆ تێكشكاندنى هەستى بەرپرسیارێتێكى ئینسانى وببێتە هاندەرێك بۆ كارنەكردن بۆ ئایندەیەكى گەشتر لە تێ كۆشانى داهاتو هەر تاكێك ڕەنگبداتەوە ,لەبەرئەوەى ئەوا چەندین هەڵبژاردن لە كوردستان ئەنجامدراوە ,بۆیە پێویستەو دەخوازرێت ئەنجامەكەى لە هەڵبژاردنەكانى ڕابردوو باشتربێت و خاوەن بەرهەمێكى باشبێت بۆ مامۆستایان و سەرجەم تاكەكانى كۆمەڵگاكاریگەرێكەى بینن و ڕەنگدانەوەى كردارى هەبێت ,لەبەرئەوەى ئەوە توێژێكى خوێندەوارو رۆشنبیر بەشدارى تێدادەكات ,بۆیە پێویستە ئەو ڕێكخراوە یاخود سەندیكایەى كە هەڵدەبژێرێتەوە و متمانەى زۆرینەى مامۆستایان بە دەستدێنێت ,لە هەنگاوەكانى دواى هەڵبژاردن بە شێوازى كردارى بە هەموو بەڵێن و ئەو دروشمانەدا بچێتەوە كە لە رۆژانى بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ مامۆستایان و خەڵكى كوردستان بەرزى كردۆتەوە,لە یەكەم رۆژى دواى هەڵبژاردن دەست بكات بە هەنگاوەكانى ئەنجامدانى جێبەجێ كردنى پەیمان و بەڵێنەكانى ڕابردوو,پێویستە لەگەڵ نوێبونەوەیاندا تەنها شێوازى شكڵ و نوسین نەگرێتەوە بەڵكو بەكردار لە هەگبەى پرۆسەى دیموكراسى و ئازادى و ریفاهیەتى هەڵگرتبێت ,وەرجەرغانى هەنگاوەكەش لە ڕێگاى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە وەگەڕبخرێت ,بە دانانى كەسانى شایەستە بەنوێنەرایەتى ئەو شوێنەى كە پێویست دەكات .بێگومان ئەم پرۆسەیە كە جۆرێكە لە هەنگاونان بۆ بە دەستهێنانى مافەكان بە ڕێگاى ئاشتییانە لەم دۆخەى ئێستادا بۆ خەڵكى كوردستان بەگشتى و مامۆستایان و بەتایبەتى زۆر گرینگە ,بە و مەرجەى ئەوانیش بە ووشیارو هەستێكى مرۆڤ پەروەرانە بەرەو هەنگاوى هەڵبژاردن بچن و پرۆسەكە بە هێمنى و ئاشتى و بەسەركەوتو بگەیەنن ,لە هەمان كاتدا باشترین پێوێر كە بۆ دەنگدان ئەوەیە كەسانى ڕاستگۆ و شایەستە بە نوێنەرایەتى مامۆستایان هەڵبژێرن كە دواى هەڵبژاردن بە هانایانەوە بچێ ئەو نوێنەرە و ببێتە بەشێكى كارێگەر لە داهاتو بۆ بەدەستهێنانى مافە ئینسانى یەكانیان كە تاكو ئێستا بە دەست نەهاتوون ,با پێوەرى پلەى حیزبى و جۆرى حیزبى و خزمایەتى و ناوچە گەرى ڕەچاونەكات چونكە لە داهاتوو نەك خۆى بەڵكو كومەڵگاش پەلكێش دەكات بەرەو جەهالەت و نەزانى و زیاتر ڕۆچوونى كۆمەڵگا بەرەو نایەكسانى و بیروكراتى و فەسادى كە زۆر دەمێكە تاكەكانى ئەم وڵاتە وەكو نەخۆشێكى كوشندە و خەتەرناك بە دەستێ وە دەناڵێنن ,هەر بۆیە پێویستە ئەم هەڵبژاردنە گرینگى زۆرى پێبدرێت لە بەرئەوەى دەگوترێت مامۆستایان ئەو مرۆڤانەن كە بە شێوەیەكى كاریگەر لە خوێندنگە و پەیمانگاو زانكۆكان و بگرە ناو كۆمەڵگەش نەخشەیان لە ئاراستە كردنى ئایندەى كۆمەڵگاى كوردستان هەبووە و هەیە .بۆیە ئەگەر مامۆستایان بە ناتەندرستى و دوور لە ئەداى دیموكراسى و سیكۆلارى مامەڵە لەگەڵ ئەم پرۆسە پیرۆزەیە بكەن ئەى بۆ هەڵبژاردنى خەڵكى كوردستان چ بە خەڵك دەڵێن ئەگەر خۆتان بە ویژدانانە دەنگتان نەدا بەو كەسانەى كە بەڕاستى شایەستەى نوێنەرایەتین ؟ . گرینگ نى یە ئەو مامۆستایە سەر بەچ ئایینێكە و سەر بە چ حیزبێك چ جۆرە بیركردنەوەیەكى هەیە یاخود بێ لایەنە لە سیاسەت و حیزبایەتى و یان سەر بە هیچ ئایینێك نى یە بە ڕاستى ئەمانە هیچ پێوەرێكى تەندروست نین بۆ هەڵبژاردن ,بەڵكو پێوەرى ئەساس ئەوەیە كە پشت ببەستێت بە ڕاستگۆیى و دڵسۆزى و هەبوونى ئازایەتى بۆ نوێنەرایەتى یە چونكە ئەگەر نوێنەرایەتى بۆ بەدیهێنانى مافبێ ئەمانەى زۆر پێویستە .هەر دەنگدەرێك هەڵوێستە بكات و ووردبینانە جۆرى پروپاگەندەكان هەڵسەنگێنێت و پرسیار لە خۆدى خۆى بكات ئایا ئەوەى خاوەنى ئەو جۆرە پروپاگەندەیە ئەتوانێت بەكردار هەنگاوبنێت یاخود مێژوو و هەڵسورانى ئەوە دەردەخات كە بۆ نوێنەرایەتى هەڵسوڕێ یان تەنها رەچاوى بەرژەوەندى یە كەسى یەكانى خۆى دەكات .لەگەڵ ئەوەشدا كە سى نوێنەر كە دەردەچێت دەبێ ئەوە باشبزانێ ئەم بەرپرسیارێتێیە زۆر قورستر و هەستیارترە لەوەى كە حیزب پۆستێك یاخود پلەیەكى حیزبى یاخود حكومى دەى داتێ چونكە ئەوە لە ڕاستى دا نوێنەرایەتى و جێبەجێ كردنى زۆرێك لە ئەرك و بە دیهێنانى مافەكانە كە بۆ بە دیهێنانى هەڵسوران و كارى جدى و كردارى گەرەكە دەنا لە داهاتودا ئەگەر جێگاى هەڵسورانى دیار نەبێ بۆ باشتر كردن بە دیهێنانى مافە بە دەست نەهاتووەكان ,ئەوا بەر نەفرەتى ئەوانە دەكەوێت كە ئەمرۆ بە خۆشێ وە دەنگیان پێداوە.لە سەر توێژى مامۆستاش پێویستە بە یەكگرتوانەتر لەوەى كە ئەمرۆ هەیە بۆ هەڵبژاردن ,وە پاش هەڵبژاردنیش سەنگەرى بەرگرى كردن لە مافەكانى مامۆستایان ولە تێ كۆشان دابن بە هەماهەنگى بۆ بەرزكردنەوە ئاستى خوێندن و بە هێزكردنى لایەنى پەروەردەو بەرزكردەنەوەى هۆشیارى تاكەكانى كۆمەڵگاى كوردستان هەنگاوەكانیان زۆر لەوەى هەیە بە هێزترى كەن.بۆ ئەوەى بە هەموو لایەك كاربكەین بۆ ئاراستە كردنى كۆمەڵگاى كوردستان بەرەو كۆمەڵگایەكى مەدەنى و شارەستانى دوور لە هەر نابەرابەرى و چەوسانەوەیەك بە ئاسوودەیى بژین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە