کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با حیزب بۆ حیزبایەتى بێ و حكومەت بۆ حكومەتایەتى بێ.!!

Monday, 07/12/2009, 12:00


.بیگومان بوونى دامودەزگا و ئاكار و هەڵسوكەوتى كارمەندانى حكومەت لە سەرۆكى حكومەت هەتا كۆتایى ئەو فەرمانبەرەى
كە هەژەرەو بەبێ دەسەڵات ناوى دەبرێت.فكر و ئاكارە جوانەكانى لە كۆمەڵدا دەبێتە هۆى گەشەكردنى كردارى سوودبەخش بۆ ئایندەى
كۆمەڵگە, كەم تا زۆر بەپێى ئاستى خۆى كردانەوەى دەبێ.بوونى حكومەت لە هەر كۆمەڵگەیەكدا گرینگى تایبەتى خۆى هەیە ئەو گرینگى
و تایبەتى یەش بەندە بە جۆر و ئاكارى چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ و چەسپاندنى ڕادەى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و یەكسانى نێوان ژن و
پیاو و ڕادەى كەم كردنەوەى جیاوازى نێوان هەژاران و كرێكاران و رەنجدەران لە بەرامبەر سەرمایەدار و دەسەڵاتدارانى حكومەت .لە
هەموو كۆمەڵگاكانى جێهان چ لە قۆناعەكانى مێژوودا چ لە قۆناعى ئێستاى سەردەمى مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنە و سەردمى دیموكراسى و
سەرمایەدارى و سەردەمى بە جیهانى كردن و عەولەمە و ....و..هیتد هەموو یان لە ئەقڵى بەشەرەكانەوە ئەو چوارچێوەیە پێوانە كراوە
ئەویش زۆر و رادەى چەوسانەوەى مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەكانە بە شێوازى جۆراو جۆر بە پێى ئاستى هۆشیارى و جۆرى پەروەردەى تاكەكان لەو
سەردەمەدا پێوانە كە و جۆرى چەوسانەوەكە دەستنیشان كرا وە .تاكەكانیش مل كەچ بون بۆ جۆرى چەوسانەوەكە هەتا ئەو رۆژەى
هۆشیارییان و گەشەى پەروەردەیان گۆرانى نوێترى بەسەر هاتووە.پاشان خۆیان دەوریان لە ئاڵوگۆرەكاندا هەبووە,بۆ دیارى كردنى
داهاتویان.لە هەر كوێیەك ئەگەر بێتو جۆرى حكومەت لەو جۆرە حكومەتەبێ كە ئاوێتە كرابێت بە یاسا و دەستوورى شارەستانى و
سەردەم تێكەڵ كێشبێ بە یاساكانى دیموكراسى و مەدەنیەت و كەم كردنەوەى نابەرابەرى و نایەكسانى لە بوارى ئابوورى و
كۆمەڵایەتى و رەگەزى و چینایەتى لە هەگبەى دەسەڵاتى دابێ كە بەشێوەى كردارى هەنگاوى بۆ بندرێت.لە پێناو ڕازى كردن و
ئاسودە كردنى تاكەكانى كۆمەڵگەكەى .هەمیشە ئەو جۆرە دەسەڵات و حكومەتە لەلایەن زۆرینەى ئەو كۆمەڵگەیەوە لە هەر پاڵە
پەستۆیەك و ئەزمەو فشارێك بە هەموو شێوەیەك بەرگرى لەو جۆرە حكومەتەو دەسەڵاتە دەكەن.بێگومان ئەو جۆرە دەسەڵاتەش دوورە
لە دەسەڵاتێك و حكومەتێكى داپۆشراو و لێوان لێو لە حیزب.لە هەموو دەسەڵاتێكى سیكۆلار و مەدەنیدا ئەگەرچى دەسەڵات بەرێگاى
دیموكراسى و هەڵبژاردنێكى ئازادانە لەلایەن حیزبێكى دیموكراسیخواز و مەدەنێ وە یان دوو حیزب یاخود زیاتر بەڕێوە دەچێت بەپێى
ئەو پرۆژە و بەرنامەى هەیانە بەبێ تەدەخولى شەخێى و كاوادرى حیزبى حكومەت كارەكانى خۆى بەرێوە دەبات.تاكە ئامانجى ئەوە بوە
كە زۆرترین چین و توێژەكانى كۆمەڵ لەو دەسەڵات و حكومەتە ڕازى بكات بۆ ئەوەى لە داهاتوى هەڵبژاردندا متمانەى زۆرترین خەڵكى
ئەو وڵاتە بە دەستبهێنێت.هەر بۆیە زۆر جار ئەوانەى فەلسەفەى بەرنامەو پرۆژەى حیزبەكەیان كە لە كاتى هەڵبژاردن دەیخەنە ڕوو بۆ خەڵك
بەڵام لە كاتى دەسەڵاتدا جێبەجى ناكەن یاخود كەم تەرخەمى نیشان دەدەن لە كار كرندا.لەكاتى هەڵبژاردنى داهاتوى وڵاتداباجەكەى
دەدەن.ناوى حیزبەكەیان و خۆشیان ون دەبێ و حیزبى تازە دێنە پێشەوە لە هەڵبژاردندا دەى بەنەوە و ناویان لە هەموو وڵات دەدرەو شێتەوە.
بەلام ئەم جۆرە كار كردنە بۆ وڵاتێكە كە دیموكراسى و مەدەنى یە.بە پێچەوانەوە زۆر جار لە وڵاتێكدا حیزب هەبوە زۆر پروپاگەندەى
دیموكراسى و ئازادى ڕادەربڕین و یەكسانى و ....وهیتد كردوە بەڵام كە حكومەت و دەسەڵاتى كەوتۆتە دەست زۆر بە پێچەوانەوە
ئاكارى دەسەڵاتى بەر جەستە كردووە . لە كۆنگرەى دامەزراندنى ساڵى 1947 دا حیزبى بەعس لە عیراق,سۆسیالیزمى وەك
فۆرمێكى نمونەیى بۆ ڕێكخستنى ئابورى دەوڵەتى عەرەبى یەكگرتو هەڵبژارد كە لە ئایندەدا دامەزرا,ئەوەش دواى گفتوگۆیەكى
سەرەكى لە نێوان لە دوو سەد ئەندامى كۆنگرە ڕویدا,ئەو حیزبە لە یەكەم ڕۆژى دەیەڵاتەوە كە لە ساڵى 1968 حكومەتى پێكهێنا بە
ڕێگاى كودەتا دەستى بە سەر حكومەت و دەدەسەلات گرت كە ئەم شێوازەش دوورە لە شێوازى ژیانى دیموكراسى و شارەستانى و
بە پیلان و بەرنامەیەكى تایبەتى حیزبى تێكەڵى تەواوى دامو دەزگاكانى حكومەت كرد,هەموو تێ كۆشانى سەر كردایەتى
بە عس ئەوە بوو كە دیسپلینى حیزب تێ كەڵ كیش بكات بە تەواى هزر و عەقڵبَتى تاكى عیراقى,كار بۆ گەشەدانى فەرهەنگ و
كەلتور و فەلسەفەیەكى تایبەتى كە مل كەچ بێ بە هەى مەنەى ئەفكارى دیكتاتۆرى و كۆمارى ترس و زەبروزەنگ .تەنها ئامانجى
ئەوە بوو كە دیسپلین و بیروباوەرى حیزبى بەعس گەشە پێبدات لە ناو ئاكارى تاكى عیراقى,هەر لە یەكەم ساڵى تەمەنى دەسەڵاتیدا
دەستى بە ئازارو ئەشكەنجە و زیندان وئاوارە و كوشتن و ز...هیتد كرد.لە 20ى شوباتى ساڵى 1969دا شەش موسڵمان و دوو مەسیحى لە
پێش چاوى خەڵكیدا هەڵواسران,پاشەكشێ و دڵە ڕاوكێ و دوو دڵى و بە دگومانى و ترسێكى فراوان لە ناو خەڵك گەشەى كرد.
لە 18ى ئابى ساڵى 1994 لە كاتى گرتنى كوێت بو یاساى ژمارە (109)دەر كرد.دە قى یاسا كەش بەم شێوەیە بوون((بە پێى ماددەى (1),
بڕگەى (42)ى بڕیاریدا,ئەو كەسانەى تاوانێك دووبارە دەكەنەوە كە بە هۆیەوە دەستیان بڕاووە,نێوچەوانیان بە نیشانە یەك لە
شێوەىى (X) داخ دەكرێت, كە درێژى خەتە یەكتر بڕەكانى یەك سەنتیمەتر دەبێ و پانییەكەشى یىك میللیمەتر)) ئەو تاوانەى
(بە هۆیەوە دەستیان بڕابوەوە) دزیكردن و هەڵاتنیان بوو لە سوپا.دزینى هەر شتێك بەهاكەى بگاتە (5000)دینار ئەو بڕە پارەیە ساڵى 1994
بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریكى بوو ,بە پێى ئەم یاسایە هەموو عیراقى یەك,جگە لە منداڵ ,یەكەم جار دەستى دەقرتێندرا و دووەم جاردا
نێوچەوانى داخ دەكرا. ئەو ڕاپۆرتانەى ساڵى 1989گەیشتە (ئەمنێستى ئەنتەرناشناڵ),باس لەوە دەكەن كە بە سەدان منداڵ چاویان
هەڵكۆڵرابوو تا خزمەنزیكەكانیان ناچار بكەن دان بە تاوانەكانیان بێن.هەموو ئەوانەى لە وڵاتانى دەرەوە دەیان خوێند,بە شێوەیەك
لە شێوەكان هەواڵگرو جاسوس بون هەر بۆیە خەرجیشیان لە ئەستۆى دەوڵەتى عیراقى بوو,هەر خوێندكارێك كە سەرچاوەكەى لەلایەن
حیزبى بەعسەوە پشتگیرى لێنەكرێ,لە چێنچ ساڵەوە تا پازدە ساڵى زیندانى لە سەر بوو,بە درێژایى تەمەنى ئەو حیزبە لە حكومەت و
دەسەڵات بریتى بوو لە پەیرەو كردنى دیسپلینێكى كردارى شەڕەنگێز و دژە مرۆڤ بون بۆ مێژوو كە هەموو تاوان و كوشتن و ئەنفال و
زیندان و لە سێ دارەدان و ئاواریى و سزاى توندو وێران كردنى گوند و شار و شارۆچكەكان و كیمیاباران كردنیان و بە چەندین تاوانى
جۆراو جۆرى تر كە لە زۆرترین وڵاتدا بەپێى بریارنامەكانى مافى مرۆڤ قەدەغە كراوە بەڵام لەلایەن ئەو حیزبەوە لە دەسەڵاتدا رۆژانە
ئەنجامدەدرا.هەر بۆیە ئەنجامەكە ئەوە بو لە عێراقدا كۆمەڵگەى مەدەنى و عەقڵى دروست و مرۆڤ دۆستى لە حاڵەتى داڕوخان و گیانەڵادابو,
بەوەى كۆمەڵگەى مەدەنى جێگەى خۆى بۆ گەشە كردنى جوڵانەوەى سیاسەتى حیزبى بەعس و دەوڵەتى بەعس چۆڵ كرد و عەقڵى
دروستیش پێگەى خۆى بە ئایدۆلۆجیاى بەعس بەخشى.هەمو كات زۆرترین تاكى عیراقى بە تایبەت خەڵكى كوردستان بە ئاواتى ئەوەوە بو
كە ڕزگاریبێت لە دەست ئەو جۆرە فەرهەنگ و فیكرى و ئایدۆلۆجیا و دیسپلینە حیزبى یە گواستنەوەى بۆ مەیدانى كردارى كۆمەڵگە و
حكومەت.خۆشبەختانە بەو ڕۆژە گەیشت كە خەڵكى عیراق و كوردستان ئاواتى بۆ نەمانى دەخواست لە دەسەڵات و حكومەتدانەمان.لە سەر
ئەو ستائیلە و دیسپلینە كار كردنە كە شێوازێكى بیرۆكراسى و فاشى یانەیە كە حیزب ئامانجى ئەوەیە هەموو تاكى كۆمەڵگا كەى
وەك سەر كردە و سەركردایەتى و كادرى ئەو حیزبە بیر بكاتەو بۆ چون و نەزەرى خۆى بدات تایبەت بە سیاسەت و حیزبایەتى .بێگومان
حیزبى بەعس لە سەر ئەم ستائیلە و دیسپلینە كارى دەكرد و تاكى كۆمەڵگەى عیراقى و كوردستانى نا چار دەكرد وەك وان حیزبایەتى
و سیاسەت بكەن ئەنجامەكەشمان بینى جیا لە كوشتنى جیاوازى و ئازادی یەكان هیچى تر نەبو بەرهەمى .لە كوردستاندا پێمان خۆشبێ و
پێمان نا خۆشبێ بە هەمان دیسپلین و ستائیل حیزبایەتى كراوە ,هەر حیزبێك ویستویەتى تەواوى تاكى كۆمەڵگا بكات بە ئەندام و كادر
,ئەگەرچى كرانەوەو دیموكراسى و ژیانى شارەستانى لە دوا ساڵى 1991 لە كوردستان لە جۆرى بەرزى و نزمى دا لە مەیدانى كردارى دا
لەلایەن تاكى كوردیدا مومارەسە كراوە بە شێوازى سەرەتایى .تاكى هاوڵاتى كودى نەهامەتى زۆرى بینیوە بە شێوازى جۆراوجۆر,لە ماوەى
ئەو چەندین ساڵەى دەسەڵات و حكومەتى كوردى دا,بە شێكى زۆرى نەهامەتێكانیش هۆ كارەكەى گەڕاوەتەوە بۆ هۆكارى هەڵەى
كردارى و پراكتیك كردنى حیزبایەتى و سیاسەت كردنە لە كوردستاندا كە لەلایەن ئاژیتاتۆران و موبەلیخانى سیاسى یەوە, بە هەمو
فكر و ڕەنگ و جۆرەكانەوە مومارەسە كراوە.لەو پەڕى ڕاستەوە بۆ ئەو پەڕى چەپ هیچى ئەفكار و هەڵسوڕانى مێژوویى خۆى ئەگەرچى
كارەسات و ڕووداوى دژە ئینسانى بونیش ئەنجامدرابێ ,خۆى پێ هەڵەنەبوە و بەڵام نەزەر و ئامانج و ئەفكارى هەمووانیشى (حیزبەكانى تر)
پێ هەڵە بووە.لە ئاوێنەى خۆیەوە سەیرى كۆمەڵى كوردەوارى كردوە و بۆ چون و نەخشەى سیاسى داهاتوى دیارى كردوە.بە پێچەوانەوە
ئەو ئاوێنەى كە پێویستبوو لە سەرەتایى ڕاپەڕین و ساڵى 1991وە سەرجەم حیزبەكان و ڕێكخراوەكان سەیریان بكردایە بەتەواوى فەرامۆش
كرا.ئەو ئاوێنەى كە پێویسبوو سەیر بكرێت و داهاتوى تاكى كوردى تێدا دیارى بكرێ.ئەویش ئاوێنەى واقیعى قۆناغى تاكى كوردییە
كە لەو سەردەمەى كە تێدا دەگوزەرێن.حیزبەكان بە گشتى و یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان بەتایبەتى
هەمیشە لە ئاوێنەى حیزبەوە چاودێرى تاكەكانى كۆمەڵگایان كردوە ,تەدەخولیى خۆیان لە سەرجەم ڕیاڵەكانى كۆمەڵگا كردوە,كە
نە دەبو تەدەخولى حیزبى بكەن بەو جۆرە,هەر بۆیەش ئەنجامى كاردانەوەكەشى تاكى هاوڵاتى كوردى گەورەترین باجى داوە,نموونەش
خوڵقاندنى شەرە ناوخۆیەكان و ڕەدكردنەوەى جیاوازى یە حیزبى و فكرى و ئاینى و ...هیتد كە هاوتایە بە ڕەد كردنەوەى دیموكراسى
و ئازادى و گوزەرانى ژیانێكى سەردەمى و سیكۆلار و شارەستانى یە كە شایەستە بە مرۆڤى كوردبێت.لە جێگەیدا بەرقەرار كردن و
خوڵقاندنى یاساكانى حیزب و گواستنەوەى بۆ باوەشى كۆمەڵگا و دەسەڵات,سەر ئەنجامى كاردنەوەى ئەم تەدەخولە حیزبى یانە بۆ
هۆكارى خوڵقاندنى مەكینەى گەندەڵى و دزی و تاڵانى سەروەت و سامانى نەتەوەیى و گەشەى خۆپەرستى و تەكەبورى سیاسى بە سەر
تاكى هاوڵاتى چەوساوەى چەندین ساڵەى كورد.ئەلێرەوە دەست بە تاڵان و برۆ و خۆدەوڵەمەند كردن بە ڕێگاى دوور لە یاسایى و ئینسانى
و خوڵقاندنى تاریكستانى نا یەكسانى و نا عەدالەتى زیاتر گەشەى كرد.كۆمەڵگا بە دواكەوتویى هێشترایەوە و هەژارى و كێشەكانى
چینایەتى و جیاوازى چینایەتى كرێكاران و جوتیاران و رەنجدەران لە بەرامبەر چینى دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و مەلاكەكان و ئاغاكان
ئەم جیاوازیانە زیاتر بون و كێسەكانیش بەبێ چارەسەر مانەوە بەبێ ئەوەى هیچ یاسا یەك لە بەرژەوەند ئەم چینەى خوارەوە دەر بچێت لە
لایەن حكومەت و پەرلەمانى كوردستانەوە بە درێژایى میژوویى سەرجەم كابینەكانى.كوا یاسا تایبەت بە بیمەى بێكارى بۆ كرێكاران ؟
كرێكارێك لە كارگەیەكى بلۆكدا بلۆك باردەكات كاتێك بە هۆى كار كردنەوە توشى نەخۆشى بو كوا یاسا بۆ ئەوەى بەرگرى لە
درێژەى بەردەوامبونى ژیانى بكات؟ كوا یاسا یەك كە موچەیەكى شایەستە بە سەردەم بۆ كرێكاران دیارى بكات و هەوڵێك هەبێ
بۆ چەسپاندنى ئەو یاسایانەى كە مافەكانى كرێكاران و زەحمەتكێشان دەپارێزێت ؟,كوا یاسا تایبەت بە ژنى كرێكار لە كاتى
منداڵبون مافى هەقدەستى نەفەوتێ ؟ كوا یاسا بۆ ئەوەى جوتیاران گوندەكان جۆل نەكەن و بەپێى یاسا گەشە بە بەرهەمى ناوخۆى
جوتیاران بدرێ؟ كوا یاسا بۆ ئەوەى زەوى هى ئەو كەسەبێ كە بەرهەمى تێدا بەرهەمدێنێت؟ كوا یاسا بۆ بەرژەوەندى پەیر و پككەوتەكان,
ئەو موچەیەى دەدرێت بە ناوى خانەنیشى ئەگەرچى بە شێوازێكى دادپەروەرانە نى یە بە هۆى تەدەخولى حیزبەوە بۆ یان كراوە بە ناوى
خانەنیشى پێشمەرگەوە یاخود هەر ناوێكەوەبێت بەڵام چۆن خێزانێكى چەند نەفەرى بەو برە پارە مانگانە ژیان دەگوزەرێنێت ؟
بۆ وەر گرتنەكەشى دەبێ بۆ چەندین جار سەر دانى ئەو بنكانە بكات هە تا وەرى دەگرێ.بۆ چى یاسا یەك لە پەرلەمانى كوردستان
لە بەرژەوەندى پیرو پەككەوتەكانى كوردستان دەرناچێت؟ تۆ بڵێى پارە نەبێ ؟!1! تا ئێستاش گوندەكان بەرەو چۆل بون
دەچن,بۆچى پێدانى سولفەى خانو دروست كردن جوتیاران و خەڵكى گوندنشینى نەگرتەوە ؟ ئەگەر ئەوانى بگرتایەوە زیانەكانى چیبو
بۆ حكومەت و كۆمەڵگا؟.لە راستى دا چارە سەر نەكردنى هەژارى و دواكەوتن بۆ هەر كۆمەڵگایەك دەردێكى كوشندەیە,چونكە
هەژارى و دواكەوتن لە سەروى هەموشتێكیشەوە دوو كەرتبونى بونى مرۆڤ بە سەر خۆیدا, بەربەستى بابەتین لە سەر ڕێگەى هێنانەدى
خوددا:بە هۆى ئەو شتانەوە,جیاوازیى بەرهەم دێت,لەلایەكەوە,لە نێوان بارودۆخى واقیحى مرۆڤ و هەموو ئەو بەرژەوەندییە ساختەو
گەندەڵییانەى بەرهەمى دەهێنێت,لەلایەكى دى,لەگەڵ ئەو حاڵەتەى كە خودى تێیدا بەرهەم دێت وهاوكاتە لە گەڵ بەرژەوەندى
ڕاستە قینەى تاكدا.لە بەرئەوەى گەشەى فەرهەنگ و كەلتور و فەلسەفەى نابەرابەرى و نا ئازادى و دواكەوتویى و عەشائیرى بە هەر
بیانوێكەوبێ لە سەردەمى ئێستا جیهاندا,كە سەرجەم كۆمەڵگاكانى جیهان بە وڵاتە دواكەوتوەكانیشەوە بەرەو زیاترى كرانەوە و
دیموكراسى و هەنگاو بەرەو دان پێنان بە مافەكانى مرۆڤ و چەسپاندنى زیاتر دەرۆن , ڕژێمى توركیا لە مێژووى رابردوى دەسەڵاتیدا
هەرگیزا و هەرگیز دانى بە بونى كورد لە وڵاتى توركیا نەدەنا بە ڵكو بە توركى شاخاوى ناوى دەبردن بەڵام ئێستا نا چارە بە هۆى
گەشەى رەوتى دیموكراسى و مافەكانى مرۆڤ و عناێرانى ئازادیخواز و هەروەها بەردەوام بونى قیرانەكانى ناوخۆیى و گەشەكردنى
بێكارى و چەندین كێشەى تر كە بە هەڵواسراوەیى ماونەوە , ئیستا حكومەت دێت پرۆژە بۆ چارەسەر كردنى كێشەى كورد لە توركیا
دەخاتە ڕوو یاخود تەلەفزیۆن و رادیۆ بە كوردى دەكاتەوە , ئەگەرچى هەنگاوەكانى زۆرى ماوە بەڵام بە شێوەیەكى گشتى بارودۆخەكە
لە بەرژەوەندى ئەگەر كورد دایە. ئەگەر كورد بە ئاگایى و ووشیارى هەڵسوراوبێت بەرامبەر ئایندەى.هەر بۆیە رەوتى ئەم بە جیهانى
كردنە بە شێوازى جۆراوجۆر كاریگەرى لە سەر تاكى هاوڵاتى كوردى باشوور دانەوە بەتایبەتى بۆ گەنجان و لاوان و خەڵكى بە
شێوەیەكى گشتى بە جۆرێك متمانەى وەكو تاكى كوردى بە حیزب و دەسەڵاتى كوردى باڵانسەكەى زۆر دابەزیوە و بەرەو تێكشكان
چووە,لە ناخى هاوڵاتیدا متمانە و هیوابون بە دواڕۆژ بون و هەست كردن بە بەر پرسیارێتى بۆ داهاتوى لە ناخى تاكى كوردا بەرەو ئیفلیج
بوون چووە,ئەم شێوە ژیانە تەنانەت ناخى دەرونى زۆرێك لە كادرى حیزبەكانیشى گرتۆتەوە چ كادرى ئەوانەى لە حكومەتدان یان
ئەوانەى كەم تاكورتێك خۆیان بە و حیزبانە هەڵواسیوە كە لە حكومەتدان ,هەروەها ئەوانەشى پروپاگەندەى ئۆپۆزیسیۆن بوون دەكەن ,
زۆرێك لە كادیرەكانیان بە هەمان شێوە زۆر جار خەراپتریش توشى بێ ئومێدى و بێ متمانەیى و هەست نە كردن بە بەر پرسیارێتى لە
بەرامبەر ئەرك و مافەكانى تاكدا لە كۆمەڵى كوردەوارى دا .ئێستا تاكێك لە كوردستان دروستبوە كە بەر هەمىچەندین ساڵەى
فەرەهەنگ و پەروەردەى دەستى دەسەڵاتى كوردى یە,زۆرینەى ئەو تاكە گەنج و لاوە,كە لە زۆر وڵاتدا باشترین كەرەستەیە بۆ نەخشاندنى
ئایندەى باشترى كۆمەڵگاى بەشەرى بۆ ئەوەى كۆمەڵگاكەیان بەرەوپێش بەرن.بەڵام لە كۆمەڵگەى كوردستاندا ئەم تاكە هەستى
مرۆڤ بون و بەرپرسیارێتى و گیانى هاریكارى و نیشتمان پەروەرى و نەتەوایەتى و دڵسۆزى بۆ یەكبونى ئیرادەى نەتەوەیى لە بەرامبەر
ئەرك و مافەكانى دا تەواوى هەستەكانى كە بۆ ئایندەیەكى گەش بژى لە ناخى دا تێكشكێندرا.هەر لە بەر ئەمەش ناتواندرێت
كورد كارى گەرى تەواوى لە سەر پێشهات و بارو دۆخە نەخوازراوەكان و خوازراوەكان هەبێ.بۆ ئەوەى ئەم تێكشكانە سایكۆلۆژییە
جەماوەرى یە كۆتایى پێبێت .
پێویستە حكومەت چەند هەنگاوێك بنێت بەم شێوەیە:
1/دەركردنى یاسایەك تایبەت بە جیاكردنەوەى حیزب لە حكومەت .ئەمەش لەلایەن كە سانى پسپۆرەوە بە باشى هەڵسەنگاندنى
بۆ بكرێت بە جۆرێك راشكاوانە ئەركى حكومەت وەك حكومەت و ئەركى حیزب وەك حیزب دەست نیشان بكرێت بە جۆرێك هەندەربێت
بۆ پێشكەوتنى كۆمەڵگاى كوردى بە شێوازى دیموكراسى و شارەستانى.لە هەموو دامو دەزگاكانى حكومەت بۆ دامەزراندن یاخود بۆ
بەرزكردنەوەى پلە یان بۆ ئیجرائەت كردنبێ دوور لە بیروباوەڕى حیزبى و ئایینى و نەتەوەیى مامەڵەى لەگەڵ كێشەكەدا بكرێت.بۆ هەر
ئاڵو گۆڕێك كەبێتە پێش پێویستە لایەنى دڵسۆزى و دەستپاكى و ئاستى لێهاتویى و پسپۆڕى گرینگى تایبەتى پێبدرێ بە بنەمایەكى
زۆر كاریگەر دابندرێت بۆ هەر كارێك.
2/دەر كردنى یاسایەك بۆ دامەزراندنى سوپایەكى نیزامى كە تەنهاخەوەنەكەى خەڵكى كوردستان و حكومەتى كوردستان بێ.
دامەزراندنى ئەو سوپایە بە ئارەزومەندانەبێ و دووربێ لە بە حیزبى كردنى لەلایەن هەر حیزبێكەوەبێ.دوور لە تەسكى یە وەرگرتن بێ.
تەنها دڵسۆزى جۆرى شارەزایى و و لێهاتویى و وەفادارى بۆ نیشتمان مەرجبێ .
3/دەر كردنى یاسایەك بۆ بەرژەوەندى پیرو پككەوتەكان بە جۆرێك كە ژیانى داهاتویان باشتر بكات.یاخود پێدانى موچەیەك
كە سەردەمیانە پَى بگوزەرێن.هەرەوەها ئەو بڕە پارەیەى كە تایبەتە بە خانەنیشینان یاخود بێوەژنانە دەدرێت بۆ یان زیادبكرێ
بە جۆرێك لە گەڵ پێداوستى یەكانى سەردەدا هاوتابێ,بە جۆرێك دابڕێژرێت دووربێ لە حیزبایەتى كردن پێى.
4/ دامەزراندنى چەند شوێنێك كە لەلایەن حكومەتەوە سەرپەرشتى بكرێت ,كە لەلایەن كەسانى شارەزاو دڵسۆز بەو بوارە و
بەڕێوەبچێت بۆ ئەو منداڵانەى بێ خانەو لانەن,بە شێوازێكى تەندروست پەروەردە بكرێن.
5/دەر كردنى چەند یاسایەك كە تایبەت بێ بە پاراستنى مافەكانى ژنان و نەهێشتنى توندوتیژى ژنان و چەسپاندنى یەكسانى نێوان
ژنان و پیاوان .
6/بە یاسا یەكى پێشكەوتو دەستەیەكى چاودێرى بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و دزى و بەڕێوەنەچونى یاساكان لە كوردستان ,لەلایەن كە
سانى شارەزا و دەستپاك و دڵسۆز بە مرۆڤایەتى دابمەزرێندرێت.
7/حكومەت لەم قۆناعەدا دەست بە ریفۆرمێك و چاكسازێكى گشتى لە هەموو بوارەكاندا بكات ,كۆمەڵگا بەرەو كرانەوە و ئازادى و
چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ و بەرقەلاراركردنى دادى كۆمەڵایەتى ئاراستە بكات.
8/كار كردن بۆ چەسپاندنى چەندین یاسا كە مافەكانى كرێكاران و رەنجدەران و جوتیاران دیارى بكات و بپارێزێت.
9/ بە یاساى پێشكەوتو جوتیاران هانبدرێن كەگەشە بە بەرهەمى خۆیان بدەن و هاوكارى بكرێن بە هەمو شێوە یەك لەلایەن حكومەتەوە.
ئەمەش لە پێناو ئاوەدانكردنەوەى زیاترى گوندەكان و بە هێز كردنى ئابوورى و كەم كردنەوەى ئەزمەى تیشتەجێ بون لە شارەكاندا.
10/ .....11/.....هیتد.
ئەركى حیزبەكان بۆ داهاتو:
پێویستە سەرجەم حیزبەكان لە هەنگاوى داهاتویاندا ئەم هەنگاوانەبنێن:
1/سەرجەمیان بە ئەوانەى دەرەوەى حكومەت و ئۆپۆزیسیۆن و یاخود هەر ناوێك كە لە خۆیان ناوە پێویستیان بەوە هەیە كە شێوازى
كاركردنیان بیگۆرن و بگونجێت بە حیزبایەتى سەردەم.ئەمەش بەوە دەبێ لە ناوەرۆكى رێكخراوەیان گەشە بە ئازادى رادەربرین و
دیموكراسى بدرێت,بە جۆرێك كاریگەرى گونجاوى هەبێ بە كۆمەڵگاى كوردى كە هاندەربێ بە پێشكەوتن.
2/حیزبایەتى بە هەموو رەنگ و شێوازەكانەوە دووربخەنەوە لە ناو خوێندگا و زانكۆكان,چونكە خوێندكاران پێویستیان بە گەشەى زانست
و لایەنى پەروەردەیى سەردەمە.خۆشیان ئازادانە لە دەرەوەى خوێندگا و زانكۆكان جۆرى حیزبایەتى هەڵبژێرن.
3/حیزبەكان كادر بە جۆرێك پەروەردە بكەن كە وەكو پلەى حیزبى لە هەر ئاستێكدابێ كە تەداخول لە كارى دامو دەزگا حكومى
یەكان نەكەن واتە حكومەت سەر بەخۆ هەڵسوڕێت.
4/كادرى حیزبەكان هانبدرێن كە لە هەر شوێن و پۆستێكى حكومیدابن دڵسۆزانە ئەركەكانى خۆیان ئەنجامبدەن.
5/بە شێوازى كردارى هەنگاو بندرێت كە حیزبایەتى بۆ ئەوەنەبێ كە تەواوى تاكەكان بكرێن بە حیزبى,ئەم مۆدیلە لە سەردەمى
فاشیزم و بەعسیزم دا بەو جۆرە كارى حیزبایەتى دەكرا بۆیە بیروكراتى یەت و دیتاتۆرییەتى بەرهەمهێنا,كورد بە هەزارەها قوربانى
جۆراوجۆرى دا وەكو كیمیابارانى هەڵبجە و شارو شارۆچكەكان و گوندەكان و ئەنفال و ڕاگوێزان و ....هیتد.بۆیە پێویستە ئەم شسَوازە
لە كاركرنەى حیزبایەتى یە لە كوردستاندا گۆرانى ڕیشەیى بە سەردابێ بە جۆرێك كە پابەند بكرێت بە دیسپلینى حیزبایەتى سەردەمى
دیموكراسى و شارەستانیەت.
6/ بە جۆرێك ململانێى حیزبایەتى بكرێ كە كرۆكى یاساكانى دیموكراسى و ئازادى بپارێزرێت,چ ئەو حیزبانەى كە حكومەتیان
دروست كردوە یاخود ئەوانەى ئۆپۆزیسیۆنن ئەبێ قبوڵى رەخنە و بونى جیاوازى فكرى بكەن بۆ ئەوەى زیاتر گەشە بە رەوتى دیموكراسى
بدرێت لە كوردستاندا.
7/ ململانێكان زیاتر بە خستنە رووى پرۆژەى پێشكەوتو كە ئاراستەى پەرلەمان و حكومەت بكرێ,ئامانجى پرۆژەكان خزمەتگوزارى زیاتربێ
و چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ بەگشتى بێت بۆ خەڵكى كوردستان.
8/حیزبەكان بەكردار هاوكارى حكومەتبن بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و دزى و بێ یاساى ئەگەر ڕوبەڕووى كادر و ئەندامى خۆشیان بۆ وە.
9/....10/....هیتد.
بێگوكان ئەم نوسینە چەندین بابەتى جۆراوجۆرى لەگەڵ هەناوى خۆیدا هەڵگرتوە كە بۆ هەر بابەتێك چەندین ووتار هەڵدەگرێ بەڵام
گرینگتر لەوە هەنگاوى كردارى تاكەكانە بۆى ئەوەى خۆیان و تاكەكانى ترى كۆمەڵگەى كوردى بەختیاربكەن لە بەرجەستە
كردنى ژیانێكى شائێستە بەخۆیان.ناكرێ بۆ چەندین ساڵى داهاتوش بۆ دانانى بەڕێوەبەرێك یا جێگرەكەى لە خوێتدنگەى سەرەتایى ,
ئامادەیى ,بنەرەتى ,یاخود دامەزراندنى مامۆستایەك یان عەمیدێكى زانكۆ و لێپرسراوى بە شێك لە زانكۆ و كارمەندێك لە شارەوانى و
نەخۆشخانە و كارەبا و هەر دامو دەزگایەكى حكومى گەڕانەوە بۆ حیزببێ بۆ ئەوەى بزانین چەند دڵسۆزە بە حیزب.پێویستە ئەم فەرهەنگ
و كەلتور و ئەڤكارانە كۆتایى پێبێت لە جیاتى ئەوە مناقشەى دڵسۆزى و تواناى هزرى و جۆرى لێهاتوى هەڵبسەنگێندرێت. ئەمەش لە پێناو
بە مەدەنى و دیموكراسى كردنى كۆمەڵگەى كوردستانە.گێڕانەوەى ئیرادەى ئینسانیبون و هەستى بەرپرسیارێتییە وەكو تاكى
كوردى ئەرك و مافەكانى بۆ داهاتو لە بەر چاوبگرێ و كۆمەڵگا وەرچەرغێنێت بەرەو كۆمەڵگایەكى سیكۆلار و شارەستانى و ئازاد.
هەماهەنگ بێ بە هەر رەوتێكى زانستى و سەردەمى مرۆڤایەتى كە مافەكانى مرۆڤ بپارێزێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە