ئەمە سنوربەزاندن نى یە داگیركارى یە.........!!!
Friday, 09/07/2010, 12:00
گشت لایەكمان دەزنێ سنوور بەزاندن چى یە ئەویش ئەوەیە وڵاتێك بچێت سنوورى وڵاتێكى تر ببەزێنێت و بییەوێ كەرامەت و ئاكار و ئاسایش و ئارامى و خۆش بەختى مرۆڤەكانى ئەو وڵاتە وێران بكات و ڕاپێچى نەخرۆبوونى بكات بەڵام ئەوەى كە لە كوردستانداهەیە زۆر لەوە كاریگەرترە و جیاوازتریشە باهیچكە خۆمان هەڵنەخەڵتێنین و بە دوو زەردەخەنەى داگیر كەران سەما نەكەین و ڕەچەڵەكى خۆمان بیرچێت .ئێمە هەموومان خەڵكى وڵاتێكین بەناوى كوردستانەوە نەك بەناوى كوردستانى توركیاو كوردستانى ئێران و كوردستانى سووریا .ئاخر ئەگەر كوردستانى باكور خاوەنەكەى توركیا بۆچى بە درێژایى ساڵانى ڕابردوو خەڵكى كوردزمان بێبەشن لە ئازادى قسە كردن بەزمانى دایك بێبەشن لە ئازادى ڕێكخراوبوونى خۆیان ,بێبەشن لە هەر جۆرە ئازادییەك كە تەعبیر لە هێشتنەوەى بنەما ئینسانى یەكانیان بكات.تەنانەت زۆرترین زیندانەكانى توركیا هاخێندراون لە كچ و كوڕانى ڕۆشنبیرو ئازادیخوازى كورد ,یاخود زۆربەیان لە ژێر ئازار و ئەشكەنجەدان گیانى خۆیان فیدا دەكەن لە زینداندا گیان لە دەست دەدەن ,تەنانەت هەر كەسایەتێكى ئازدیخواز و یەكسانیخوازهەر حیزب و ڕێكخراوێكى سیاسى و ڕۆشنبیرى و كەلتورى و ......,هیتد لە نەتەوەكانى تر لە توركیا داكۆكى لە خەڵكى ژێر دەستە و چەوساوەى كوردبكات ئەوا گوزەرانى زۆر ناخۆش و نالە باردەبێت یاخود لە زینداندا یان دەبێ لە دوورە وڵات ژیان بگوزەرێنێت.ئەمە بەشێكێتى لە واقیعى خەڵكى كوردزمان لە توركیا .بە چ زمانێك خۆمان بڵێن كوردستانى توركیا بە شێكى زۆر لە رۆشنبیرانمان و نوسەران و رۆژنامە نووسان لەجیاتى بڵین بەشى كوردستانى باكوور دەڵێن كوردستانى توركیا.بەكارهێنانى ئەم جۆرە زاراوانە بۆ داهاتووى منداڵانى كورد تەهسیراتى سلبى زۆرە .ئەمە بۆ سوریاو ئێرانیش هەروایە لەم وڵاتانە كوا كورد ئازادە لە بیركردنەوەى ئازاد ,لە دەربڕینى ئازاد ,لە داواكردنى مافە نەتەوەیى و كەلتورى و فەرهەنگى ئازاد .لەئێستاش لە سووریادا بە زۆر ڕژێمى سوریا بە زۆر بە زەبرى ئازار و فشارى جۆراو جۆر ناسنامەى خەڵكى كورد زمان دەگۆڕێت بە عەرەب زمان ,تەنانەت هەرچى بۆى بكرێت كردویەتى و دەى كات بۆ ڕەش كردنەوەى سیماى نەتەوەیى كورد لە شارەكانى كوردستانى ڕۆژئاوا وێڕاى بەردەوامى دان بە سەركوتو ئیستبداى سەربازى و ئازار و ئەشكەنجە و ئارەكردنى كچ و كۆڕانى رۆشنبیر و ئازادیخواز و یەكسانیخواز ئەمەش لە پێناو بەرگرتن لە هەر جوڵەیەكى سیكۆلار و ئازاد و یەكسان ,گێرانەوەى كۆمەڵگاى سوورى بەرەو سەردەمى نەزانى و جەهل و خورافاتى سەدە تاریكەكانى ناوەرست كە پر لە زۆر دارى و داگیر كارى و بەكەم سەیر كردنى مرۆڤەكان وەكوكۆیلە .
ئێران بە درێژایى دەسەڵاتەكانى ئێران هەر بەش خوراوبووە. لە قەیران و شكستەكانى دەوڵەتدا كەمێك بێ دەنگ بوون هەبووە لە سەركوت و ئستبداد و ئەشكەنجە و ئازار وئاوارە كردن و زیندانى كردن و ئیعدام كردنى ڕۆڵەكانى كورد هەر درێژەى هەبوە لە سەردەمى ێەفەویى ئەو كات كە شەڕى چاڵدێران ڕوودا لە نێوان عوسمانى یەكان و ێەفەویى یەكان بە كۆتایى هاتنى شەڕ لە سەرجەمى رووداوەكەو ئەنجامەكانى شەڕەكە هەر نەتەوەیى كورد ماڵوێران و ئاوارەو سەرگەردان بوو چەندین جار رێكەوتن كراوە لەسەر فرۆشتنى لاشەى بێخاوەنى نەتەوەیى كورد .نمونەش رێكەوتنامەى سنوور بوو لە نێوان ئەو دوو داگیركارە كە كوردستانیان دابەش كرد بە سەر دووبەش .لەوساوە كورد لە نەهامەتى و كوشتن و زیندانى بوون و ئاوارەیى دا ژیان دەگوزەرێنێت ,كورد لە ئێران ئێستا لە ژیانێكى نابەرابەرى نا ئازادى دا دەژیت .ڕۆژنە و هەفتانە یاخود لە بۆنە جۆراو جۆرەكاندا خەڵكى یەكسانیخواز و ئازیخواز زیندانى دەكرین و ئازارو ئەشكەنجە دەدرێن و پۆل پۆل بۆ ژێر پەتى سێدارە دەبرێن و لە سێدارە دەدرێن بە ئاشكرا و لە بەردەم خەڵك وەكو سازكردنى ئاهەنگێك مراسیمى لە سێدارەدانیان بەڕێوە دەچێ ,ئەمە نیشانى ئەوەدەدات لە سەردەمى ئێستاى بە جیهانى كردنى زانست و مەعریفەدا لە سەردەمى ئەو پەڕى بانگەشەى دیموكراسى و ئازادى و مافى مرۆڤدا لە ژیر دەسەڵاتەكانى توركیا و ئێراندا بە جۆرێكى كۆیلایەتى و ئەشكەنجە و ئاوارەیى و كوشتن كورد دەژیت دەسەڵاتى ئێستاى ئێران و توركیا هەمان بیركردنەوە و تێڕوانین و ئەقڵێتى دژە كوردبون دژە مرۆڤ بوون هەروەك سەردەمى سەدەكانى ڕابردوو سەردەمى شا ئیسماعیلى ێەفەویى كە لە ئێران حكومى دەكرد و سەردەمى خەلافەتى عوسمانى كە زۆرینەى سەركردەكانى دەژ كوردبوون و دژ بە هەر مافێكى بەشەرى بوون ,ئێستاش دەسەڵاتدارانى ئەو دەوڵەتە بە هەمان ناوەڕۆك دەیانەوێت دژایەتى كورد بكەن , جیهانى مرۆڤایەتیش بەتایبەت وڵاتە زلهێزەكان بێ دەنگى دەنوێن وێڕاى ئەوەى گوێى خەڵكى جیهانیان ئارەسان كردووە لە گوتنەوەى ئازادى و دیموكراسى و كۆمەڵگاى شارەستانى و.....هیتدئەمە ژیانى كوردەكانى باكورو رۆژهەڵات و رۆژئاوا ,وڵاتێكى جیهان نى یە كە كوردى ئاوارەى لێ نەبێ .عیراقێك لە دواى ساڵى (2003) هەتا ئەمرۆ بەرپرسە باڵاكانى عیراق هەر باسى پاراستنى عێراقى یەك پارچە دەكەن لەگشت بۆنە جیاوازەكاندا ,لە هەر هەڵبژاردنێك دا قسەى زۆر لەسەر پاراستنى ئاسایشى عیراق كراوە بەڵام ئەوا بۆ دوو مانگ دەچێ هەر دوو دەوڵەت هێرش پەلامار و تۆبباران دەكەن و بەردەوامن ,بە دەیەها لە گوندەكانیان وێران كردووە بە سەدەها لە خەڵكى گوندنیشینەكان خەڵكى كوێستانەكانیان ئاوارە و سەرگەردان كردووە تەنانەت بەچەندین لە هاوڵاتى ئەو گوندنیشینانە كوژراون و بریندارن هەروەها بەشێكى زۆر لە مەڕو ماڵاتیان كوژراوە و برینداربوون بەڵام بەهیچ شێوەیەك نوێنەرى ئێران و توركیا لە عیراق فشاریان بۆ نەچووە كە دەوڵەتەكانیان دەست لەو دەستدرێژى وبۆردومان و تۆببارانە هەڵگرێ .لە هەموو دونیا ئەمە یاسایە كاتێك وڵاتێك سنوورى وڵاتێكى بەزاند بە هەر بیانوێكەوەبێ نوینەرى ئەو وڵاتە ئاگادار دەكرێتەوە ئەگەر بەردەوام بێ ئەوا نوێنەرەكانى ئەو وڵاتەى كەپەلاماردراوە دەگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان هەتا بەتواوى كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت .ئەمە یاسایى گشتى سەرجەم وڵاتانە.كاتێك ئیسرئیل گوللەیەك بە فەلەستینێكانەوە دەنێ سەرجەم وڵاتە عەرەبى یەكان دەیكەنە دەنگوباسى گەرم بۆ باسە سیاسى یەكانیان ,دیارە ئەمەش كارێكى دژەئینسانى یە كە لە هەر شوینێك هەر هێزێك بییەوێت مرۆڤەكانى ئازارو ئەشكەنجەبدات .بەڵام ئەو بێ دەنگێى عیراق سەیر نییە ئەگەر ئێران یاخود توركیا شارەكانى تكریت و بەسرە و بەغدادیان بۆمباران و تۆبباران بكردایە و خەڵكەكەى ئاوارە ببونایە بەهەمان شێوە بەرپرسانى عێراق بەتایبەتى و وڵاتانى عەرەبى بەگشتى بەهەمان روعێتى وەرزشى وەریان دەگرت و بێ دەنگ دەبوون .بێگومان بەپێچەوانەوە هەڵسوكەوتیان دەكرد ڕۆژنە خەڵكیان دێنایە سەر شەقام و جیهانیان ئارەسان دەكرد بە داواكارى كۆتایى پێهێنان یاخود بە كارهێنانى زمانى هەرەشە و كشانەوەى نوێنەرەكانیان لەو دو دەوڵەتە.بەلامەوە سەیرنییە كە دەوڵەتى عیراق جیاوازى دەكات لە نێوان پاراستنى ئاسایشى كوردستان و ئاسایشى عیراق چونكە خۆى باش دەزانى كوردستان و عیراق دوو نیشتمان و دوو وڵاتى جیابوون جیاشن بەڵام بەشێك لە سەركردەكانى كورد دەیانەوێ خۆ لەلاى عێراقى یەكان شرین بكەن سەرى زمان و بنى زمانیان پاراستنى ئاسایشى عێراقە خۆ یان زۆر لە عەرەبەكان بە عێراقە تر دەزانن .حكومەتى هەرێمى كوردستان زۆر معافیزكارانە دەیەوێت هەڵوێستەكانى دەربڕێ تەنانەت بە شێك لە بەرپرسانى كوردستان چەند رۆژێك تۆبباران بۆمبارانى گوندەكانى كوێستانەكانى كوردستان بوو ئەوان نكۆڵیان دەكرد دەیان گوت هیچ ڕووى نەداوە,بەلام بەردەوام بوونى تۆببارانەكان و فشارى خەڵكى كوردستان لە سەریان ناچارى كردن هەڵویست نیشاندەن,ئەگەرچى هەڵویستەكانیشییان زۆر لاوازە بەڵام لە بێ دەنگى باشترە ,داوا لە حكومەتى عیراق دەكات كە تۆببارانەكە ڕاگرن ,خۆیان زۆر بەلاوازى نیشاندەدەن .بەڵام لە خۆیان ناپرسن ئەگەر ناتوانن هیچ بكەن باشە ئەى بۆچى ڕێكەتنى ئیمزا دەكەن لە سەر كردنەوەى پیشانگاى جۆراوجۆرى بازرگانى و پیشەسازى و ...هیتد هەروەها بێ دەنگ لە كردنەوەى بارەگاكانى میت و ئیتڵاعات لە ژێر ناوى جۆراوجۆرەوە,بۆچى دەبێ ئەوەى كە تایبەت وێران كردن و ئاوارەیى و ئازار و ئەشكەنجەى خەڵكى بێدیفاع بێ هیچى بۆنەكەن بەڵام ئەوەى تایبەت بە زیاد كردنى سەرمایەى وڵاتانى داگیر بێ خۆیان پەرەى پێبدەن بۆ چارێكیش نارەزایەتى دەرنەبڕن.لەلایەشكەوە كە پێویستە خەڵك بزانێت هەڵوێستى ئەوانەى كە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن لە كوردستان ئەوانیش بۆ چەند بەشێك دابەش بوون ,ئیسلامى یەكان بە كۆمەڵى ئیسلامى و یەكگرتوو بزوتنەوەى ئیسلامى یەوە هەڵویستەكانیان زۆر لاوازە ,بۆ هاتنى توركیا یان هەر تۆببارانێك لەلایەن ئەو وڵاتەوە یەكگرتوو بێ دەنگى نیشانداوە و كۆمەڵى ئیسلامیش لە بەرامبەر ئێراندا كە هەر جموجۆڵێكى كردبێ بێ دەنگ بووە یان لە بەرامبەر هەر دوو دەوڵەتەكەدا كە هێرش یاخود تۆبباران كراوە ئەگەر هەڵویستیشیان دەر بڕیبێ زۆر زەبونانە و لاوازبووە,بۆ چارێك نەمان بینى ئەندامەكانیان و هەوادارانیان هان بدەن كە ڕێپێوان و ناڕەزایەتى بەڕێبخەن و خۆپیشاندان ساز بكەن .بزووتنەوەى گۆران یەكێكە لەو بزووتنەوانەى كە خۆى ئۆپۆزیسیۆنێكى زۆر كارا دەبینێ لە كوردستان و جیا لە خۆى هەموو هێزەكانى تر بە ناكامڵى ئۆپۆزیسیۆن دەبینێ ,زۆر باس لە بوونى گەندەڵى دەكات ,خۆ گەندەڵى هەر گەندەڵى ئیدارى نى یە ,ئێباش نەبوونى هەستى بەرپرسیارێتى بەرامبەر بەنەتەوە كە فشارى لە سەربێ كە خەڵكە هەژار و زەحمەتكیشە كەى لە گوندەكان ئاوارە و دەربەدەر بكرێن و گوندەكان بسوتێن و خەڵكەكەى بكوژرێت و بریندار بكرێت ,مەرو ماڵاتى بكوژرێت و بریندار بكرێت ,شیرازەى ژیانى تێكبشكێندرێت لەلایەن دەوڵەتانى داگیر كەروە بەڵام ئەم بزووتنەوەیە جگە لە هەواڵ كە لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە باس دەكرێ هیچى ترمان نەبیست .تەنها لە یەكێك لە شارەكانى كوردستان هەوادار و ئەندام و كادرانى نە هێنایە سەر شەقامەكان ,ئەگەر بزووتنەوەى گۆڕان خۆجیا دەكاتەوە لە ستائیل و شێوازى هەڵسوڕانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان بۆچى لە مەیاندا هەمان ڕێچكەى ئەو دوو حیزبەى گرتە بەر هەر وەك وان مرورەتى نیشاندا خۆ ئەوان خۆبە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن دەبوایە لەمەشیان جیا بوونایە.هەڵوێستێكى زیندوى نەتەویى و نیشتیمانیان نیشاندایە.ئەگەر ڕێپێوان و خۆپیشاندان و نارەزایەتى جۆراوجۆر بۆ ئەم تۆبباران بۆمبارانە بەرێنەخرێت هەڵویستى ئینسانى نەتەوەیى گەشەى پێنەدرێ بە دڵنییاێوە دەڵێم هیچ گۆرانكارێكى ڕیشەیى ناكرێت لە كوردستان.ئەوەى حیزبى شیوعى كوردستان كردى لە هەولێر كە هەڵسا بە خۆنیشاندانى جەماوەرى حیزبەكەى هەڵویستێكى جوان و نیشتیمانى بوو بەڵام زۆر باشتر و پر كاریگەر تر دەبوو كە بەشێوەیەكى تر هەلسابا بە ئەنجامدانى ئەو خۆنیشاندانە جەماوەرى یە ئەویش تەنها لە شارى هەولێر نەبایە بەڵكو لە سەر جەم شارەكانى كوردستان بە یەكەوە لە سەرجەم كۆمیتە معەللى و كۆمیتەكانى شارەكان لە یەك رۆژدا ئەنجامدرابایە هەنگاوەكە زۆر كاریگەرتر دەبوو یاخود دەعوەتنامەى ئاراستەى سەرجەم لایەن و حیزبەكانى ترى بكردایە ئەگەر ئامادەبوونیان نیشانەدایە یاخود هەر جۆرە مرورەتێكیان نیشاندایە لە ڕاگەیاندنەكانیدا جەماوەرى ئاگاداربكردایەتەوە بۆ ئەوەى ئەم هەڵویستە دینەمۆیەك بوایە بۆ گۆڕان بەرەو یەكێتى و تەبایى نەتەوەیى زیاتر .هەرچەندە ئەوەى لە هەولێر حیزبى شیوعى كوردستان كرد بەرز دەنرخێنم بە هەنگاوێكى زیندویى ئینسانى و پیشكەوتنخوازى و ئازادیخوازى دەزانم لە ناو كۆمەڵگاى كوردستاندا . دوژمنانى كورد كاتێك هێرش دەكەنە سەر كوردستان بە بەرنامە و دانانى پلانى دژە ئینسانى بوون دێنە ناو كوردستان پێویستە ئێمەى كوردیش وێڕاى جیاوازى فكرى و حیزبى و ئایینى و فەرهەنگى و كەلتورى و ناوچەیى و ,,,هیتد لە بەرامبەر داگیر كەراندا یەك هەڵویست بین و یەكێتى نەتەوەیى گەشە پێبدەین سڵ لە هیچ بەربەستێك نەكرێتەوە لەبەرامبەردا دوژمنان زیاتر سڵ لە داگیردن و هیرش كردن دەكەنەوە و بە هەووشێوەیەك نرخ بۆ هەڵوێست و هەنگاوەكانمان دادەنێن .چونكە ئەمە تەنها بۆ گوندشینەكان نى یە ئەم تۆبباران و هێرشانە لە ژێر هەر ناونیشانێكدا بەڕێوە بچێت ,ئەمە تەنها بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان نى یە ,بۆ تەنها لە ناو بردنى بژاك نى یە .بەڵكو ئەمە ئەگەر درێژەى هەبێ و بەرى پێنەگیرێت و ئەمە بۆ لە لاوازبون و تەنانەت لە ناوبردنى نەتەوەى كورد و بزووتنەوەیەكى ئازادیخواز و یەكسانیخوازى لە هەر شوێنێك كە بەرگرى لە كوردبكات بۆیە بۆ بەرگرى و بەرپرچدانەوەى ئەم هێرش و پەلامارانە هەموو كوردێكى پێویستە لە هەر چین و توێژێكدابێ چەند هێزى یەكگرتویى خەڵكى كوردستان بە هێزبێت ئەوەندەش دوژمنان لە ئامانجەكانیان دوور دەكەونەوە و خشمان وەكو كورد بەختەوەر و ئازاد ژیان دەگوزەرێنین..........................................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست