کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەلێرەوە دەسەڵاتەكان بەرەو ڕوخان ملدەنێن.!!

Monday, 19/09/2011, 12:00





لە هەر شوێنێك چەوسانەوە هەبوو ,نابەرابەرى هەبوو,گەندەڵى هەبوو ,دزى هەبوو,تاڵان وبڕۆ هەبوو,نابەرپرسیارێتى هەبوو,بێ یاسایى هەبوو ,ئاوارەیى و بێ خانەولانەیى هەبوو,هەژارى و نەبوونى بەرەو هەڵكشان بوو,تەسكێیەى حیزبى ناوەخنى دامەزراندن بوو ,دەوڵەمەندبوون و كارى بازرگانى و كۆكردنەوەى سەرمایە دوور لە ئەخلاقى ئینسانى بوو لە چوارچێوەى ویژدانێكى مردووبوو ,چێژبێ ویژدان بوو,بەڕێوەبردنى سیاسەت بێ پرنسیپ بوو و بەرنامەى كرداربوو ,كۆى ئامانجەكان دوور لە بەرژەوەندى گشتى مرۆڤەكان بوو,كات لە بوارەكانى كارگێرى و ئیدارى دا هیچ ئەرزشێكى نەبوو ,فەلسەفەى مرۆڤ پەروەرى لە ناو دەسەڵات و كۆمەڵگادا هیچ ئەرزشێك و نرخێكى نەبوو,لایەنى ئینسان دۆستى بەرەو لاوازى و نەمان چوو ,نرخى ئینسان لە بەرامبەر ئامێر و كاڵاكاندا و لە بەرامبەر فابریقە و سەرمایەدا چۆكى داداو بەرەو كرنۆش بردن بۆیان ملینا و ,لە ناو هەگبەى گەشەى زانست و تەكنۆلۆجیا و سەنعەت و دراودا ڕۆژنە پەیوەندییە ئینسانییەكان لێكترازا و بەرەو نەمان چوو ,..........هیتدئاسایش و ئەمنێتى وڵات بەرەو لاوازى ملدەنێ ,بنماى یاساى دەوڵەتدارى دەبێتە ئەندێشەى داهاتووى تاكەكان. چەسپاندنى عەدالەت و یەكسانى و دامەزراندنى كۆمەڵگایەكى ئازاد و سیكۆلار دەچێتە خانەى ئەفسانە و نەخوڵقانەوە . چونكە دەسەڵات بە هەر جۆرێك خۆى بڕازێنێتەوە و خۆى نمایش بكات بۆ داهاتوى ئەگەر نەهات بەپشت بەستن بە كەسانى شارەزا و دڵسۆز ,پلان و بەرنامەى چارەسەرى بۆ كیشەكان و گرفتەكان دابنێت.لە چوارچێوەیەكى چاكسازى و ڕیفۆرمى گشتى بۆ بنەبڕكردنى سەرجەم كەم و كوڕییەكان هەنگاوى كاراو كاریگەر نەنێت بەبێ ڕەچاوكردنى جیاوازییەكان لە ڕووى فكر و ئایین و ڕەگەز و نەتەوە.چاوەڕوانى ئەوەبكات كە كێشەكان خۆیان چارەسەر دەبن و تەنها كات بە فیڕۆ بدات لە بەرامبەر گەورەكردنى كێشەكان,بێگومان لە هیچ شوێنێكدا تێپەرَاندنى كات لە كاتى هەبوونى كێشە و گرفتدا لە بەرژەوەندى دەسەڵاتدانییە لە هەر جێگایەكدابێت ئەو دەسەڵاتە.ووتەیەكى ئینگلیزى هەیە دەڵێت "كات ئاڵتونە". هەروەها گوتراوە "كات لە زێر بەنرخترە".یاخود دەشگوترێت كات نەى بڕى دەتبڕێ . هەر بۆیە ناكرێت ڕەچاوى ئەو كاتە نەكەین كە كێشە و گرفتەكان بۆ مان دەسازێن لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارانەوە چ كێشەكانى ناوخۆیى بێت یاخود هاتنەكایەوەى كێشەى شەڕ و ئاشۆبى زمانەى دراوسێ كانەوەبێ.كە ساڵانە بە پلانى جۆراو جۆر لەلایەن دوژمنان و دەوڵەتانى دراوسێ وە ساز دەكرێت .لە سەرجەم شەڕ و داگیركارى و نەهامەتییەكان كە ڕووبەڕووى خەڵكى كوردستان دەبێتەوە تەنها خەڵكى كرێكار و زەحمەتكێش و بەش مەینەت دەبێ باجەكەى بدات .ڕووبەڕووى ئاوارەیى و بێ خانەولانەیى و سوتاندنى ماڵ و كوشتن و نەهامەتى جۆراوجۆربێتەوە .لە درێژایى ئەو هێرش و تۆببارانەى كەلەلایەن هەر دوو دەوڵەتى فاشى ئێران و توركیا بە چەندین كە س لە خەڵكى گوندنشین و خەڵكى زەحمەتكیش كوژراو برینداربوون ,بە چەندین لە قوتابخانە سوتان و كاولكران ,مناڵان لە جیاتى خوێندن لە ترس و ئاوارەیى و نەهامەتییدا ژیان دەگوزەرێنن .بە چەندین گوند جۆل كران و خەڵكەكەى ئاوارەبون .ڕەزوباغى زۆرێك لە گوندەكان سوتان .بە كورتى رۆژانە ئێستاش خەڵكى ناوچەى بنارى قەندیل و تەواوى سەر سنوورەكانى هەرێمى كوردستان لە نەهامەتى و دڵەراوكێ و ترس و ڕووبەڕووبونەوەى كێشەى جۆراوجۆرى زیاترى جەرمەسەرى وناخۆشى دەبنەوە.بەیانوەكانى هەر دوو دەوڵەتى فاشى ئەوەیە كە شۆڕشگێرەكانى گەریلا كانى پژاك و p k k لە شاخەكانى كوردستان لە ناوچەى سەر سنوورەكان وجودییان هەیە و چالاكى چەكدارى ئەنجام دەدان بە گوتەى هەر دوو دەوڵەت ئاسایش و ئارامى وڵاتیان تێك دەدەن.ئەمە تەنها بیانوێكە بۆ هێرش و داگیركارى كوردستان و زیاد كردنى فشار بۆ سەر دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان ,بۆ ئەوەى هەرێمى كوردستان لە بەرژەوەندى خۆیان بە كاربێنێت و دەسكەوتەكانى بە دەستهاتوى كورد بە هەر جۆرێك بێت لەبەین بەرێت و تێكى بشكێنێت.دەنا ئەگەر بەم هێرش و شەڕ و تۆبباران و هێنانى هێزى سەربازى سەركوتكەرى فاشى هەردوو دەوڵەت بایە چ تاك بە تاك یاخود بە هاوبەشى پارتەكانى باشوورى كوردستان بایە كە شەڕ لە گەڵ ئۆپۆزیسیۆنەكانیان بكەن و كۆتاییان پێبێنن سەركەوتوبوانایە دەبوایە ساڵانى ڕابردووى نەوەتەكان ئەم هیوایەتەیان هاتبایەدى هەر دوو دەوڵەت .هەر دوو دەوڵەت پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان نیان بە كارهێنان بۆ شەڕ كردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنەكانیان بە داخەوە ئەو كات هەر دوو پارتى دەسەڵات گوێرایەڵى فەرمانەكانى هەردوو دەوڵەت بوون هەر یەكەیان بە چەند بیانوێكى لاواز و ناتەندروست بەڵام خۆش بەختانە هەر دوو دەوڵەت لە شەڕەكان و هێرشەكانیان شكستییان خوارد ,بە داخەوە بە چەندین كەسیش لە هێزەكانى پارتى و یەكێتى كوژران و بریندار و كەم ئەندام بوون بە هۆى ئەو شەڕەوە ,هێزەكانى ئۆپۆزیسیۆن و p k k سەركەوتنیان بە دەستهێنا و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو گەشەى زیاتر و گاریگەری دانى زیاتر لە سەر بە جیهانى كردنى كێشەى كورد چوون .ئەگەر جاران دەنگیان كەم دەبیسترا و دەنگدانەوەى نەبوو بەڵام ئێستا هەموو جیهان دەزانێت ,لە سەرجەم وڵاتان و لە سەرجەم شارەكانى كوردستانى باشوور و باكوور و رۆژ ئاوا و ...هیتد خەڵكى كورد زمان و خەڵكى ئازادیخواز هاتونەتە دەنگ نەفرەت لە هێرش و داگیركارى دەكەن ,كوشتنى خەڵكى مەدەنى شەرمەزار دەكەن ,لە بەروارى 16/7/2011 لە ناوچەى سیدەكان (4) چوار هاوڵاتى بە هۆى تۆبباران و هێرشەكانەوە شەهید دەبن ,دواتریش سازكردنى كوشتارگەى زیاتر بەرهەم دەهێندرێت .لە گەڵ شەهید بوونى سۆلینى تەمەن (6) شەش مانگ و خانەوادەكەى كە حەوت (7) كەس لە ئەندامانى یەك خێزان بوون لە بەروارى 21/8/2011 لە سەر ڕێگاى كورتەك لە لایەن فرۆكەكانى توركیاوە شەهید كران لە كاتێكدا بە ئۆتۆمبیلى خۆیان بەرەو گوندەكەى خۆیان لە ناوچەى بنارى قەندیل دەگەرانەوە ,وێنەى سۆلین و خانەوادەكە لەلایەن زۆرترین رۆژنامەكان و گۆڤارەكان و ساییتە ئەلیكترۆنییەكان و تەلەفیزیۆنەكانى وڵاتانى جیهانەوە بڵاو كرانەوە.لە باكوورى كوردستان ڕژێمى توركیا لەم مانگەدا بە دەیا كەسى بە شێوازى ڕەشە كوژى شەهید كردووە ,بە دەیاكەسى هەڵسوڕاوى سیاسى ڕاپێچى زیندانەكان كردووە ,ڕۆژانە لە خۆپیشاندانەكاندا خەڵك دەكوژێ و بریندار دەكاو ڕاپێچى زیندانیان دەكات ,كوشارەكان زیاتر دەكات بۆ سەر بەرێز عبداللە ئۆج ئالان ,ناهێلێت پارێزەرەكانى بیبینن و چاوپێكەوتنى لە گەڵ ئەنجام دەن لە ڕەوشى تەندروستى بە ئاگابن .لەماوەى یەك ساڵى ڕابردوودا زیاتر (150)سەد و پەنجا كەس لەخەڵكى رەنجدەر و زەحمەتكێش كە كارى كۆڵبەریان ئەنجام دەدا كوژران و شەهید كران ژمارەیەكى زۆریش بریندار كراون لەلایەن هێزە سەربازەكانى ڕژێمى ئێرانەوە.ئەمانە هیچیان چەكدار نەبوون تەنها لە سەر سنورەكان كاسپى خۆیان ئەنجامداوە بەڵام ڕژێم بە كوشتن و بەگوللە وەڵامى داونەوە. ئەگەرچى لە دوایى ئەم كارەساتە بە چەندین كەسى تر لە هاوڵاتیانى زەحمەتكێشى گوندەكان شەهیدبوون و برینداربوون .ئەمە نیشانەى ئەوەیە ئەم ملهوڕییەى ئەو دوو دەوڵەتە بە ئاستێك گەیوە كە لە داهاتوودا ئەگەر لە سەر ئەم ڕێگایە دژە بەشەرى یە بڕۆن و كێشەكان بە ئاشتى چارەسەرنەكەن ئەوا لە داهاتوودا چارەنووسى ئەوانیش لە دەوڵەتانى تونس و میسر و لیبیا و سوریا ........هیتد باشتر نابێت ئەگەر وەك وان نەبێت.هەر وەكو كاڵ ماركس دەڵێت (سەرمایەدارى خۆى گۆرى خۆى هەڵدەقەنێت .)ئەم ووتەیە بۆ سەرجەم ئەو دەوڵەت و حكومەتانە دەگونجێت و دەبێتە بوارى كردارى كە دەسەڵات و حكومەكەیان بە سەر خەڵكدا بە زۆر ڕادەگرن و لە پێناو بەرژەوەندییەكانیان تونترین توندوتیژى بە كاردێنن ,بەلایەنەوە گرینگ نییە كە ژمارەى كوژراو لە سێدارە دراوان و ئەشكەنجەدراوان چەندە و چەند دەبێت , تەنها مانەوەى دەسەڵات و لوشدانى سەروەت و سامان بۆ خۆیان گرینگە.بۆیە هەر دوو دەوڵەت ئەگەر بەردەوام بن لەسەر داگیركارى و پەرەدان بە سەركوت و ئیستبدادو ئەشكەنجە و لە سێدارەدان و خوڵقاندنى شەڕ و نەهامەتى و ئاوارەیى ......هیتد ئەوا هەر دوو كیان سەرى خۆیان دەخۆن ,ئەگەر هەر هێز و لایەنێكیش خۆى بە پەتى لاوازى ئەوانەوە ڕاگرێت ئەوا سەرى ئەوانیش دەخۆن ,چونكە ئێستا سەردەمى ووشیاربوونەوەى ئەو گەلانەیە كە زوڵمییان لێدەكرێ و ڕوو بەڕووى چەوسانەوە و نابەرابەرى و بێكارى لە ڕادەبەدەردەبنەوە ,دیكتاتۆرەكان بەرەو ڕوخان و كۆتایهێنان ملدەنێن .هەر بۆیە لە ئێستابێت یاخود لە داهاتوو چونكە چەرغى زەمانە كە خەڵك بە یەكگرتویى هاتە مەیدان چاوپۆشى لە زوڵم كاران ناكات خەڵك بە یاساى خۆى ڕۆژێك دێت دادگایان دەكات . بۆیە پێویستە پارتە سیاسى یەكانى كوردستان بەگشتى و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان بەتایبەتى بە ئاگایانەوە زیاتر بە هەست كردن بە بەرپرسیارێتى زیاتر مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕەوشە هەستیارەدا بكەن هەمیشە پشتوپەناى دروستبوونى یەكێتى ئازادیخوازى و یەكسانیخوازى بن .ئەو هەڵویستەى ئێستا هەیە زۆرمعافیزكار و نیگەتیڤانەیە ,پارتە سیاسییەكان هەڵوێستیان زۆر لاوازە , پارتەكانى ئۆپۆزیسیۆنیش بەهەمان شێوە زۆر لاواز و كەم تەرخەمى پێوە دیارە ,تەنها لە چوارچێوەى دەركردنى بەیاننامە و كەمێكیشیان بەشدارى خۆپیشاندانیان كردووە بۆ رۆژێك .دەبوایە هەڵوێستەكانیان ئەكتیڤتر بوایە و چالاكانەتر و ڕادیكاڵانەتر پر جۆش و خرۆشتربوایە, حكومەتى عیراقى نەك هەڵوێستى نییە بەڵكو خۆى نیشانیداوە بەكردار كە ئاگادار و هاوبەشە لە ساز كردنى ئەو پلان و شەڕەدا ئەوەش بە سازكردنى چەند گرفت و كێشەیەك و خوڵقاندنى فشارى جۆراوجۆر بۆ سەر هاوڵاتییانى كورد زمان لە ناوچەكانى كەركوك و خانەقین و موێڵ و ........هیتد بۆ ئەوەى فشارى زیاتر بۆ كوردبێت و زیاتر بەرەو لاوازى بچێت . ماوەى چەند مانگە ئەم ملهوڕى و داگیركارى و شەڕە بەردەوامە.خەڵكى گوندەكان هەر ئاوارەن و زیاتریش ئاوارە دەبن ,زیاتریش دەكوژرێن و شەهید دەبن و بریندار و كەم ئەندام دەبن ,زیاتر قوتابخانەكان دەسوتێن ,زیاتر پاوان و ڕەزوباخەكان دەسوتێن ,زیاتر ........و........هیتد بۆیە پێویستە ئێمەى كوردیش لە بەرامبەردا زیاتر بە یەكگرتویى و یەكێتى پەرە بە نارەزایەتییەكان لە دژى شەرو داگیركارى بدەین .با مانگرتن و خۆپیشاندانەكان زیاتر بكەین ,كەمپینى كۆكردنەوەى ئیمزاكان لە دژى شەر و داگیركار زیاتر بكەین با فشارى زیاتر بۆ سەر نوسینگەكانى نوێنەرانى دەوڵەتانى توركیا و ئێران لە كوردستانى باشوور و عیراق و لە هەر وڵاتێك كە بە هەر جۆرێك دەتوانین فشار بۆ سەریان دروست بكەین با بەردەوام بین لە فشارەكان .بۆ كۆتایهێنانى ئەو شەر و داگیركارییانەى كە لەسەر میللەتەكەمانە. تەنها یەكێتى و یەكگرتویى خەڵكى كوردستانە كە كۆتایى بەم قۆناغى شەڕ و داگیركاى و ئاوارى و نەهامەتى یە بهێنێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە