كرێكارێك لە حاجیاوا ماوەى زیاتر لە 40دەقیقە بە دارتێلى كارەبا دەمێنێتەوە ...!!!
Monday, 13/12/2010, 12:00
......بۆ ماوەى چەندین ساڵە حیزبەكانى بزووتنەوەى كوردایەتى و ناسیۆنالیستى كە یەكێتى و پارتى خۆیان بە ڕابەر و
پێشەواى ئەم جوڵانەوەیە دەزانن ,سەرى زمان و بنى زمانیان لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە لە گشت بۆ نەكانیاندا و بە تایبەت
لە رۆژانى یاد كردنەوەى یەكى ئایار كە رۆژى جیهانى چینى كرێكارە زۆر بە شان و باڵى چینى كرێكار هەڵدەدەن , ڕوكەشانە بۆ فرێودانى و دەستەمۆ كردنى ئەم چینە بەش مەینەتە خۆیان بە پشتیوانى چینى كرێكار و رەنجدەران دەزانن,زۆر جار شای و لوخان و ئاهەنگ بۆ یەكى یار ساز دەكەن,بێگومان هەموو خەڵكێكى ئازادیخواز و یەكسانیخواز و خەڵكێك كەمێك ووشیارى هەبێ دڵنیایە لەوەى كە نە یەكێتى و نە پارتى زەڕەیەك باوەڕیان بە مافى كرێكاران و زەحمەتكێشان و خەڵكى هەژار و بەشمەینەت بەتایبە تى و مافى مرۆڤ بەگشتى نى یە دەنا بارودۆخى خەڵكى كرێكار و رەنجدەر بەم شێوەیە نەدەبوو كە بە كوللە مەرگى و هەژارى و نەدارى و دەردەسەرى ژیان بگوزەرێنن,پاش بیست ساڵ لە دەسەڵاتدارێتى ئەو دوو حیزبە لە حكومەتدا هیچ و یاساو ڕیاسایەكیان دەرنەكرد و بە فعلى كاریان بۆ نەكرد بۆ ئەوەى ژیانى چینى كرێكار و زەحمەتكێش بە ختەوەر و ئاسودە ژیانى بگوزەرێت و بە ئاسانى هەر وەك سەرمایەداران دەسەڵاتداران دەستى بگات بە سامانە ماددى و مەعنەوەى یەكانى كۆمەڵگا هەموو ئەمانە لە رۆژانى یەكەمى حكومدارى ئەم حیزبانە ڕەوتى ئاڵوگۆرەكان پێچەوانە كەوتەوە رۆژ بە رۆژ ژیانى ئەم چینە خەراپتردەبێ , هەموومان دەزانین هەرچى كۆشك تەلار و باڵاخانە هەیە ,هەرچى سەیارەى جوان و ئوتێل و فرۆكەو زانستى سەردەمى هەیە بە ئاسانى دەبێتە موڵكى سەرمایەداران و دەسەڵاتداران بەڵام وەزعى رۆژنەى ئەم چینەش بۆ هەر یەكێكمان زۆر ئاشنایە بابیرێكبكەینەوە و پرسیار لە خۆمان بكەین ئایا هەریەكێك لەمانەى لە بەردەستمانە هەر لە كۆمپیوتەر و سەیارە و....هیتد هەمووى بە دەستى كرێكاران بەرهەم هاتووە بەڵام كەمترین هەق دەستى بەر دەكەوێت كە بەرژەوەندى و مافە ئینسانى یەكانى كرێكاران و زەحمەتكێشان بپارێزێت,كوا یاسا بۆبیمەى بێكارى و بیمەى نەخۆشى,و پاراستنى سەلامەتى كرێكاران لە كاتى كاركردندا .كوا پێداویستى یە سەردەمى یەكان بۆ پاراستنى ژیانیان لە كاتى كاركردندا؟!ئەوەتە لە رۆژى 11/12/2010 سەر لە بە یانى لە سەعات 8 بۆ 8و40دەقیقە زیاتر یەكێك لە كرێكارانى فەرمانگەى كارەباى شارۆچكەى حاجیاوا بە ناوى (خالید محمد حسن تەمەنى لە سەرویى 55ساڵ بوو ,لە كاتى كاركردنى دا لە سەر دار تێلى كارەبا كارەبا دەى گرێت و بۆ ماوەى زیاتر 40 دەقیقە بە دار تێلەكانەوە دەمێنێتەوە لە ناو جەرگەى بازارى شارۆچكەى حاجیاوا ,بەگوێرەى ئەوانەى لەو شوێنە نزیك بوون چەندین جار تەلەفۆن بۆ بەڕێوبەرى كارەبا و بەرپرسانى تر كراوە بەڵام وڵامیان نەبووە . ئەم ئینسانە زەحمەتكێش و ماندوە بەم شێوەیە گیانى خۆى كردە قوربانى لە پێناوى ئەوەى خەڵك دوور لە كارەبا و ڕووناكى نەژیا,ئەم كرێكارە تەنها كرێكار نى یە بەم شێوە گیانى لە دەستدابێ ,ساڵانە چەندین كرێكارى كارەبا بەم شێوازە گیانى لە دەستداوە لە شارو شارۆچكەكانى تریش نموونە زۆرە ,بۆیە دڵنیام هەر یەكێك لە ئێوەى خوێنەر چەندین نموونەتانە لەلایە هى خزم و خۆشەویست و هاورێیانتان كە لە سەر كار گیانى لە دەستداوە یان كەوتۆتە بەر ئامێر و مەكاینەكان یان بەربۆتەوە یان بەر ئوتۆمبیل كوتووە یاخود بە شێوازى جۆراوجۆرى تر ....و ....هیتد بونە قوربانى یاخود بە كەم ئەندامى ماونەتەوە .بۆیە پێویستە لە سەر سەرجەم سەندیگاو رێكخراوە كرێكارى یەكانى كوردستان و عیراق ,شانبەشانى خەڵكى ئازادیخوازو یەكسانیخواز ,ڕێز لە ماندوبونى ئەم كرێكارانە بگرن كە بەم جۆرە بونە قوربانى, تێ كۆشان بكەن بۆ ئەوەى بەر بەم رووداو و كارەساتانە بگیرێت وفشار بۆ سەر دەسەڵات بەرن بۆ ئەوەى هەرچى زووترە ئەو پێداویستى یە سەردەمیان بۆ سەر جەم كرێكاران و فەرمانبەران دابین بكات كە بۆ پاراستن بكاردێت لە كاتى كاركردندا ,هەروەها فشار بخرێتە سەر دەسەڵات لە ڕێگاى مانگرتن و خۆپیشاندانەكانەوە كە بە جدى هەنگاو بندرێ بۆ دەركردنى چەندین یاسا كە لە بەرژەوەندى چینى كرێكار و رەنجدەران و جوتیاران دابێت .ئەوانیش وەكو یاساى دابین كردنى بیمەى بێكارى و بیمەى نەخۆشى و یاساى زەمانەتى پاراستنى كرێكار لە كاتى كاركرندا..............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست