کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌لبژاردنی پێشوه‌خت.

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ شاره‌زایه‌كی سه‌ره‌تاییان هه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌كانی سیسته‌می ولاتانی حزبی سه‌ركرده‌ و سه‌روكێ بێ هاوتا. ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن، كه‌ ئه‌م ولاتانه‌ شێواز و كایه‌كانی هه‌لبژاردنیان زۆر له‌ یه‌ك ده‌چێت. بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌لكی وشیار و چاودێرانی سیاسی له‌ ده‌ره‌وه‌ هیچ چاوه‌روانیه‌كییان له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن نیه‌. هوكاره‌كه‌شی زۆر ساده‌یه‌ و پێویستی به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی قول ناكات. هه‌موو ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی ده‌وله‌ت به‌ ده‌یان ته‌نافی ئه‌ستور به‌ ده‌سه‌لات و كه‌سانی سه‌ر به‌خۆیان به‌ستراوه‌ته‌وه‌. بێجكه‌ له‌ وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ن له‌ژێر كونترولی خۆیاندایه‌ و داهاتووی پێكهاته‌كه‌شی پابه‌نده‌ به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌!! ئه‌م پێكهاته‌یه‌ چون رێگا ده‌دات هه‌لبژاردنێكی پاك ئه‌نجامدرێت، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا خۆیان زیان لێكه‌وتی ژماره‌ یه‌كن؟؟ بۆیه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردن، پێشوه‌خت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات دابین كراوه‌! نه‌وه‌ك سه‌دان پاساوی دروستكراو له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌،ئاماده‌یه‌‌ بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن.

پاش ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لكی كوردستان، ده‌سه‌لات به‌ شێوه‌یه‌كی گوراو مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ناره‌زایه‌تیه‌كان كرد. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا ئاژاوه‌گێر بوون و به‌ برینی ده‌سته‌كانیان ده‌ترساندران. ئه‌وه‌ ئه‌مرۆ داواكانیان ره‌وایه‌ و مژده‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌ختیان پێ ده‌درێ!! له‌ رێگای ئه‌م په‌یامه‌شدا، ده‌یانه‌وێت پێمان بلێن، له‌وه‌ته‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ سوندوقه‌كانی هه‌لبژاردن كێشه‌كانییان یه‌كلا كردۆته‌وه‌!! هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حزب و هێزه‌ ئه‌قلیمیه‌كان، هیچ كاری گه‌ریان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر هاوكێشه‌ سیاسه‌یه‌كانی كوردستان!! بۆیه‌ دیسان ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای سوندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌موو دنیا گونجاو بێت، ئه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا هیچ ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نمان نیه‌! هه‌موو شتێك له‌ گه‌وره‌وه‌ تا بچوك، كه‌م یان زۆر به‌های هه‌بێت، له‌لایه‌ن حزب و حزبیش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كۆنترۆل كراوه‌. ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساله‌، باسی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ له‌ پێش چاوی هه‌مووان ته‌نیا به‌ یه‌ك روداوی بچوك حكومه‌ت بوو به‌فری به‌ر هه‌تاو و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر له‌ گوره‌پانه‌كه‌ وون بوو!! په‌رله‌مانیش وه‌ك ده‌زگایه‌كی بێ ده‌سه‌لات له‌ رێگای ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا خۆی ناساند!! حزبیش بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌كه‌س بكات راسته‌وخۆ هاته‌ مه‌یدان و وه‌ك خاوه‌ن قسه‌که‌ری كوتایی و یكلاكه‌ره‌وه‌ قسه‌ی خۆی كرد. هه‌موو ئه‌و ده‌زگا پپروزانه‌ی زۆر پێیه‌وه‌ سه‌ربه‌رز بووین، وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان، له‌گه‌ل هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌، ده‌سته‌وه‌ستان سه‌یری رووداوه‌كانیان ده‌كرد و گۆی رایه‌لانه‌ چاوه‌روانی بریاری حزب بوون!! ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساله‌ ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ له‌ به‌رنامه‌و كاره‌كانی هه‌رێم ناویان ده‌هات، به‌لام هه‌موو كاته‌كان ماشه‌ی ده‌ستی حزب بوونه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی داخوازیه‌كانی حزب و له‌ نیو حزبیش بنه‌ماله‌ ده‌ست رویشتوه‌كانی نیو سه‌ركردایه‌تی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ چه‌ندین ساله‌ وازی ده‌سه‌لاتیان له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌كرد، به‌لام خۆیان پێش خه‌لكی تر باش ده‌یانزانی ده‌سه‌لاتی وان له‌ دواوه‌ی ده‌سه‌لاتی حزبه‌وه‌ دێت. ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان روون نه‌بوو، ئه‌وه‌ ئێستا بۆ هه‌موو خه‌لكی كوردستان ئاشكرابوو كه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان تا ئێستاش دوو بوكه‌شوشه‌ی ده‌ستی حزبن. حزب چون پێویستی به‌ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بگاته‌ جه‌ماوه‌ر و، چون پێویستی به‌ ئه‌و هه‌موو ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییانه‌ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، ئه‌وهاش پێویستی به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه‌ تا شه‌رعیه‌ت بداته‌ كاره‌كانی خۆی!!

ئه‌وه‌ چ گالته‌ كردنێكه‌ به‌ عه‌قلی خۆمان. له‌كاتیكدا باسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ین، باش ده‌زانین كه‌ هیچ ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌م هه‌رێمه‌دا نیه‌!! له‌ كۆمسیێونی هه‌لبژاردن تا ئه‌و پولیسه‌ی پاریزگاری له‌ بنكه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌كات به‌ ته‌سكیه‌ی حزبی دامه‌زراوه‌!!! تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ی داریی له‌رێگای حزبه‌وه‌ ده‌گاته‌ حكومه‌ت و ئه‌و هێزانه‌ی گوایه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ هێزه‌ ده‌ره‌كیه‌كان ده‌پاریزن، حزب جوله‌یان پێده‌كات و هێزه‌ ناوه‌خۆیه‌كان پێش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر و ئارامی شاره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی حزب ده‌پارێزن!! حه‌ره‌می په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هێزی حزبی ده‌پارێزرێ و هه‌موو كۆنتراكتی كومپانیه‌ نه‌وتیه‌كان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی دیراسه‌ ده‌كرێت و بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت!! زانكۆش له‌ رێگای یه‌كێتی قوتابیانی حزب كۆنترۆل ده‌كرێت و به‌رێوه‌ ده‌چێت!! حزب له‌ شكرێكی بێ ژمار موچه‌ خۆری بن دیواری هه‌یه‌! كه‌ هه‌ر هه‌مویان موچه‌كانیان له‌داهاتی ئه‌م گه‌له‌ پێ ده‌به‌خشرێت! له‌ لایه‌کی تریش له‌ په‌رله‌مان ئازادانه‌ ده‌توانرێت گفتوگۆ بكرێت و یاساكان ده‌ربكرێن(حه‌تمه‌ن پێشتر له‌ حزبه‌وه‌ بریار وه‌رگیراوه‌ و بریاردراوه‌ ئه‌ندامانی خۆیان پێویسته‌ چون ده‌نگ به‌ده‌ن)، ئه‌مه‌ش پێویستیه‌كی سه‌رده‌میانیه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی دیارده‌ ناشیرنه‌كانی حزب. به‌لام جولێنه‌ری حكومه‌ت كه‌ حزبه‌!! به‌رژه‌وه‌ندی له‌كام رێگا بێ ئه‌و له‌وێیه‌!!! یاساكانیش بێجكه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی بلاوكراوه‌كان هیچ شوێنێكی تر نابینن.

ئه‌مرۆ به‌و پارسه‌نگیه‌ی له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌‌، هه‌موو هه‌لبژاردنێكی پێش وه‌خته‌ و‌ پاش وه‌خته‌ ته‌نیا خۆل كردنه‌ له‌ چاوی جه‌ماوه‌ر، به‌بێ له‌ ده‌ست ده‌رهێنانی ده‌سه‌لاتی دارایی و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ ده‌ستی حزبدا. ئه‌گه‌ر راست گۆیانه‌ ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و ئه‌م ئه‌زمونه‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان پێیه‌وه‌ ماندی بووه‌ و قوربانی له‌ پێناو داوه‌ بیپارێزین! پێویسته‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كان بێت بۆ حكومه‌ت و ئه‌ویش بوێرانه‌ هه‌نگاوی ده‌رهێنانی ده‌سه‌لاتی دارایی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌ له‌ ده‌ست حزب بهاوێژێت. نه‌وه‌ك هه‌موو هانگاوه‌كانی تر ته‌نیا كێشه‌كان قولتر ده‌كاته‌وه‌و داهاتووی ئه‌م ئه‌زمونه‌ به‌ره‌و ئاقاریكی نادیارو ترسناک ده‌بات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە