ئه‌حمه‌د عوینه یه‌كێ له قوربانیانیی نه‌خۆشیه‌كانی نیو حزب
Wednesday, 24/10/2012, 12:00
كوچكردوو ئه‌حمه‌د عوینه، كادیرێكی ناوخۆشی شاری هه‌ولێری حزبی شیوعی بوو. باس كردن له هه‌لویستی و پابه‌ندبوونی به حزبه‌وه، ئه‌وه ده‌چیته خانه‌یه‌ك كه نه‌من نه‌هیچ كه‌سیك ناتوانی وێنه‌ی به‌كێشی. ئه‌و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین سال به ناحه‌ق خرایه زیندانی حزبه‌وه، به‌لام ئه‌و حزبی به هی خۆی ده‌زانی و ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان به مه‌به‌ستی تۆله سه‌ندنه‌وه له هه‌لویسته‌كانی خستبوه زیندانه‌وه به بێگانه‌ی له نیو حزبدا ده‌ناسین. هه‌ر واش ده‌رچو، ئه‌و سه‌ربه‌رزانه هاته‌وه مه‌یدان و نیو باوه‌شی هاورێیانی كه هه‌موویان له‌كاتی له‌باوشكردنیدا فرمێسكی ناره‌حتیان له‌چاوه‌كانیان ده‌هاته خواره‌وه، بوختانكه‌رانیش له كوتایی ته‌مه‌نی خۆیان حه‌قیقه‌تی خۆیان ئاشكرا كرد كه بۆ پاراستنی ئاره‌زوه‌كانی خۆیان هیچ سنورێكیان نه‌بووه. هه‌رچه‌نده ناسینی من له‌گه‌ل ئه‌م تێكوشه‌ره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له سوئید گه‌رایه‌وه بۆ كاری حزبی له مه‌حه‌لی هه‌ولێر، به‌لام ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ئه‌م كاته، هه‌موومان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م حزبه بووین یان دۆستی له نیو شاری هه‌ولێر به چری موتابه‌عه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی گیرانی هاورێی كوچكردومان ده‌كرد. بۆیه ناوی ئه‌حمد عه‌وێنه بۆ هه‌موومان هیمایه‌كی پر مانابوو. له رۆژانی راپه‌رینیش له كاتی خۆیندنه‌وه‌ی دیكومێنه‌كانی دائیره‌ی ئه‌من زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م تێكوشه‌ره خۆینده‌وه، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێم زۆر له كار‌و چالاكیه‌كانی ئه‌م تێكوشه‌ره ناره‌حه‌ت بوون، ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچیت ئه‌و راپورته بوو كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێر بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی به‌رزی كردبووه تیایدا ئیشاره به‌وه دابوو كه له رێگای پێاوانی خۆیان له نیو حزبی شیوعی توانیوبانه كادیری دیاری شاری هه‌ولێر بخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه‌و له نیو حزبدا.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نمان جیاواز بوو، به‌لام پاش هاتنه‌وه‌ی زۆری پێنه‌چوو، كوچكردو ئه‌حمه‌د عوینه بووه كه‌سێكی نزیك له من و زۆرینه‌ی كاته‌كان پێكه‌وه بووین و زۆریش گفتوگومان له‌سه‌ر وه‌زعی حزب و دواروژی ده‌كرد، كوچكردوو له كاری حزبی و په‌یوه‌ندییه كومه‌لایه‌تیه‌كان شاره‌زایه‌كی زۆری هه‌بوو، هه‌روه‌ها زۆریش جێگای خۆشه‌ویستی هاورێیانی رێزه‌كانی خواره‌وه‌ی حزب بوو، زۆر جاران باسی مێژوی تێكوشانی خۆی بو من ده‌كرد، به تایبه‌تی كاتی لاوییه‌تی و ئه‌وساتانه‌ی تازه خواستی هاتنه نیو سیاسه‌ت و حزبایه‌تی لای دروست ده‌بێت، به گێرانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ره‌تا له رێگای ماموستایه‌كی عه‌ره‌ب، كه سه‌ر به ره‌وه‌تی ئیسلامی سیاسی بووه، له ره‌وتی ئیسلامی سیاسی نزیك بۆته‌وه، پاشان وه‌ك كه‌سێكی زه‌حمه‌تكیش هاتووته نیو رێزه‌كانی حزبی شیوعی له پێناو تێكوشان بۆ دادپه‌روه‌ری كومه‌لابه‌تی. زۆر جارانیش به داخێكی زۆره‌وه باسی ئه‌م غه‌درانه‌ی ده‌كرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگری له حه‌ق و راستگوی كرده‌وه له نیو رێزه‌كانی حزبدا له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی نیو حزبه‌وه دوچاری كێشه‌وه ناره‌حه‌تی بۆته‌وه. زۆر به ئاخه‌وه باسی ئه‌و هه‌لویستانه‌ی خۆی ده‌كرد كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی نادلسوزان ئه‌و تومه‌تانیان بۆ دروست كرد و ماوه‌یه‌كی زۆر توشی وه‌زعێكی ناله‌باری ده‌رونیان كرد. ئه‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبیدا بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی حزب، ره‌خنه‌ی له هه‌لسوكه‌وتی نادروستی ئه‌وان گرت، به‌لام ئه‌وان رێگرتن له خۆشیه‌كانی خۆیان به تاوان ده‌زانی، بۆیه لێم كه‌وتنه پیلان گێران. هه‌موو جاران پاش گێرانه‌وه‌ی ئه‌م ناخوشیانه زه‌رده‌خه‌نیه‌كی ده‌كرد و به ده‌نگێی بروا به‌خۆبوون ده‌یگوت خۆشبه‌ختانه ئێستا راستیه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابوون. ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌وی ناره‌حه‌ت ده‌كرد ئه‌وه بوو له پاش ئاشكرابوونی راستیه‌كانیش ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه هیچیان پێنه‌وترا هه‌ر كوێخوای حزب بوون و ئه‌ویش ره‌عیه‌ت. هه‌موو جارێ پاش گێرانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته به ئاخێكی زۆره‌وه ده‌ی گوت ئه‌وانه سه‌دان كه‌سی دلسوزیان به‌و ده‌رده برد بۆیه ئیستا كه سه‌یری چوارده‌وه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین چه‌ند بێ كه‌سیمان پێوه دیاره.
من له ژیانی خۆمدا زۆر شت له‌م تێكوشه‌ره فیر بووم بۆیه خۆم به قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانم ئه‌وه‌ی زۆری شانازی پێوه ده‌كه‌م ئه‌وه بوو كه ئه‌و فیر كردم هه‌موو شتێ قابیلی گومانه، بۆیه پێویسته شته‌كانی به ره‌ها سه‌یر نه‌كرێن. تێكوشان له پێناو دادپه‌روه‌ری چه‌ند قوربانی و ماندوبوونی ده‌وێت تێكوشانی نیوه‌خۆش له‌و كه‌متری ناوێت
یادت به‌خێز تێكوشه‌ره‌كه‌ی رێگای دادپه‌روه‌ری كومه‌لایه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست