ئه‌زمونه‌كه‌مان و تێكده‌رانی
Friday, 18/03/2011, 12:00
هه‌موو گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی لا روونه، كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆی كوردستانی باشور، ده‌رئه‌نجامی راپه‌رینی خه‌لكی كوردستانه. که تیادا به‌ره‌ی کوردستانی(شێوه دامه‌زراوه‌که‌ی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان) رۆڵی سه‌ره‌کی له سه‌رکه‌وتنی بینی. تا ئه‌وكاته‌ش كه‌س نكۆلی له‌وه نه‌كردوه كه زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان، بێجگه له پیاوانی به‌عس و بهكرێگیراوهكانییان به‌بێ جیاوازی ئینتیمای حزبی و فكری به‌شداری راسته‌وخۆی راپه‌رینیان كردوه. هه‌روه‌ها كه‌سیش ناتوانی نكۆلی له‌وه بكات، شارێكی وه‌ك هه‌ولێر پێش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بگاته نیو شاره‌كه، زۆرینه‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن خه‌لكی راپه‌ریوی شاری هه‌ولێر ئازاد كرابوون. به‌درێژای سالانی گرانیش، كه له ئه‌نجامی ئابلوقه‌ی رژێم و سیسته‌می نیو ده‌وله‌تی هاتبووه كایه‌وه. خه‌لكی كوردستان بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی راپه‌رین، كه خۆی له ئازادی و هاتنه‌كایه‌ی مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان ده‌دیته‌وه. به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆش و نهبوونیهكیان گرت و به خۆراگرییه‌كی كه‌م وێنه، ئه‌م قوناغه دژواره‌یان تێپه‌راند. له به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو هێزی ئه‌مرۆی ده‌سه‌لات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تی و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات، په‌نایان بۆ زۆر شێواز‌و ره‌فتاری ناشیاو برد، که ئه‌وکاتی مه‌ترسیه‌کانی گه‌وره‌بوون له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی راپه‌رین. هه‌ر له کوشتن و ده‌رپه‌راندنی هاوادارانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و راکێشانی ده‌ستی سوپای ئه‌نفال بۆ ناو شاری هه‌ولێر! که تاکو ئێستاش حکومه‌ت و خه‌لکی هه‌رێم به ده‌ست ئاسه‌وارییه‌کانی ده‌ناڵێنێت.
به‌لام خه‌لكی خۆراگری كوردستان بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌كه، به شههامهتێكی كه‌م وێنه، كه تیدا بێجگه له برسیه‌تی، نه‌بوونی ساده‌ترین پێداویسته‌كانی ژیان، ئاماده‌نه‌بوون سه‌ری به‌رزی خۆیان بۆ رژێمی به‌عس شوربكهن. ئه‌م قوربانیه بێ وێنه‌ییه‌ی خه‌لكی كوردستان، ته‌نیا له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین بوو، كه ئه‌و كاتی ته‌نیا ئازادییه‌كه‌ی فه‌راهه‌م ببوو. هه‌مووشمان باش ئاگادارین، كه هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌لات له پێناو پاوانخوازی له لایه‌ك و نه‌گه‌یشتنیان به‌و ئاسته‌ی بتوانن یه‌كتری قبول بكه‌ن وه‌ك هێزیكی تر له گۆره‌پانه‌كه، له لایه‌كی تر. چوار جه‌وله‌ی شه‌ری نیو خۆیان له نیو مال و منالی خه‌لكی كوردستان به‌رێوه برد. پاشان پێش جه‌ماوه‌ر خۆیان ووتیان دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م شه‌ره‌یان به "ئێمه" كرد!!! هه‌مووشمان هێنانی هێزه‌كانی توركیا و ئێران و عیراقمان له‌لایه‌ن ئه‌م دوو حزبه‌وه، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی خه‌لكی به خۆێنی خۆی رزگاری كردبوو له یاده!!! هه‌رهه‌مووشمان گۆی بیستی ئه‌وه‌بووین، كه تاریق عزیز له شوباتی 1999 وه‌ك ته‌حدایه‌ك بۆ ئهمهریكاو رۆژئاوا(كه بۆ پاراستنی خه‌لكی كوردستان له هێرشه‌كانی رژێمی به‌عس، ناوچه رزگاركراوه‌كانیان ده‌پاراست) به پاسه‌وانی هێزێكی كوردستانی بو چونه توركیا ده‌روازه‌ی سولوپی به‌كار هێنا!!! هه‌مووشمان ئاغای مه‌ته‌ری و پاسداره‌كانی سه‌ر هه‌یبه‌ت سولتانمان له بیره و ههولیرهكانیش " رزگاركردنی" هه‌ولێریان له لایه‌ن سوپای ئه‌نفال و هێزه نیشتمانیه‌كه‌ی ئه‌و كاتی زۆر باش له‌یاده!!! ...... هتد. ئاستی ترسناكی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌لات بۆ له‌بار بردنی ئه‌زمونه‌كه بۆ خوێنه‌ران به‌جێ دێلم.
ئێستا ئه‌زمونه‌كه به خوراگری و قوربانیه‌كانی خه‌لكی كوردستان و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و پشتگیری کۆمه‌ڵگای نیوده‌وله‌تی، گه‌یشتۆته ئاستێك كه هه‌موومان شانازی به دهستکهوتهکانو لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانیه‌وه ده‌كه‌ین. به‌لام ئه‌و قۆرخکردنه دووقۆڵییه‌ی ده‌سه‌ڵات، که وه‌ک پێویستیه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونی، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات په‌نایان بۆ په‌یره‌وکردنی پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی بردووه!! جێگای مه‌ترسی و نیگه‌رانیه!! كه ترسناکیه‌که‌شی كه‌متر نیه له پێلانهكانی دوژمنان که له‌سه‌ره‌تادا دژی ئه‌زموونه‌که‌مان دهیانگێرا. وه له‌راستیدا ئه‌م پرۆسه گه‌نده‌لیه، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی یه له به‌رده‌م چاکسازی و په‌ره‌پێدانی ئازادییه‌کان و دێموکراسی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی هاوڵاتییان.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا ته‌نیا توێژی رۆشنبیران و دلسوزانی گه‌له‌كه‌مان له رێگای نووسین و گفتوگۆ راگه‌یاندراوه‌كان باسی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی پرۆسه‌ی گهندهلینان ده‌كرد و، ده‌سه‌لات و سوودمه‌نده‌كانی پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی، نكۆلیان له‌بونی ئه‌م دیاره‌ده‌یه ده‌كرد و ره‌خنه‌گرانیان ده‌خسته خانه‌ی دژ به حكومه‌تی كوردی!! ئه‌وه ئه‌مرۆ هه‌موو ده‌سه‌لات به‌گشتی و سه‌روكی هه‌رێم و سه‌روكی حكومه‌ت به تایبه‌تی به ئاشكرا باسی بوونی دیارده‌ی گه‌نده‌لی له نێو ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن!! هه‌مووشمان پێمان وایه كه ئه‌م دیارده‌یه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان وبه‌رپرسی یه‌كه‌میش له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌لاته. چونكه شێوازی گهندهلیهكه له رێگای به‌رزترین ده‌سته‌ی ده‌سه‌لات به‌رێوه ده‌چێت و زۆرێكیش له‌م گه‌نده‌لیانه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات له رێگای به یاسایی كردن په‌یره‌و ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی زیاتر جه‌ماوه‌ری دوچاری نائومێدی كردوه!! چه‌ند سالێكه له‌گه‌ل كردنه‌وه‌ی ده‌می به‌رپرسان، زۆر به حه‌ماسه‌وه به‌ربه‌ره‌كانی خۆیان له‌گه‌ل ئه‌م دیارده‌یه راده‌گه‌ینن. به‌لام تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاوی عه‌مه‌لی له‌م هه‌رێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی نه‌هاویشتراوه!!! تا كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌لكی له پێناو پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌ی خۆیدا، بێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ده‌نگێكی به‌رز هه‌لویستی خۆیان دژی ئه‌م پرۆسه‌یه رابگه‌ینن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی ئهزمونهكهیه، كه خۆیان قوربانیه‌كی زۆریان له پێناو داوه و دوارۆژی خۆیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه ده‌بێننه‌وه.
ناساندنی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لكی كوردستان كه ئه‌مرۆ دژی پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی هه‌یتیان، به دژایه‌تی كردنی ئه‌زمونه‌كه. خۆمان توشی هه‌له‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین و وه‌زعه‌كه ئالوزتر ده‌كه‌ین و زیانێكی گه‌وره‌ش به ئه‌زمونه‌كه ده‌گه‌ینین. پیش هه‌ولدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناو و ناتۆر بۆ خۆپشانده‌ران، پیویسته هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌كه و پێشخستنی، واز له دروست كردنی ئه‌و سنورانه بێنن كه ههمووكاتهكان له نێوان خۆیان و خه‌لكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزبه‌كه‌یان دروستیان كردوه و ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌وان هه‌بێت، بخرێته خانه‌ی دژی ئه‌زمونه‌كه و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نیشتمانی!! چونكه ئه‌م ئه‌زمونه زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان، بێجگه له پیاوانی رژێم (به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل رژێمی به‌عس بوون له كاتی تێكوشانی گه‌لی كوردستان دژ به داگیركه‌ران، ئه‌مرۆ له نیو ئه‌و دوو حزبه خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌وانیش شێلگێرانه به‌رگرییان لێده‌كه‌ن) قوربانی له پێناو داوه. بۆیه ئه‌زمونه‌که راسته‌وخۆ به‌بێ جیاوازی بۆته مولكی هه‌مووان. له‌لایه‌كی تریش پێویسته ئاگادری گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌م بین. چونکه ئه‌مرۆ زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان جیاوازی له نیوان پیروزی ئه‌زمونه‌كه و حزبه‌كانی ده‌سه‌لات ده‌كات. كه هه‌رگیز ناکرێت پێكه‌وه گرێ بدرێن. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا وابزانین هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات ئهزمونهكهن و ئه‌زمونه‌که‌ش هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتن، ئه‌وه دوچاری هه‌له‌یه‌كی گه‌وه‌ر ده‌بینه‌وه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تا ئێستا وانه‌مان له گورانكاریهكانی سه‌رده‌م وه‌رنه‌گرتوه!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست