سڵاو لە عەقڵی راگەیاندن
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
سالار فرج
راگەیاندن پێویستی بە ئەقڵیەتی كراوە و لە بار هەیە تاوەكو بتوانێت مەنفەزێك بدۆزێتەوە بۆ خۆ گونجاندن لە تەك داو ودەزگاكانی ئەم ڵایەنە ، ئینجا ئەگەر ئەو كەسەى بەرپرس بێت زەرورەتە زۆر تەوازوعانە مامەڵە بكات تاوەكو خەڵكان و كادیرانی بەردەستی رەحمەتی بكەن و لە تەنگانەدا شەفاعەتی بۆ بكەن ، بەڵێ راگەیاندنكارانی پارتی هێندە پشت ئەستورن بە بەرپرسە باڵاكان منەتیان بە كارمەندی راگەیاندن و شەفاعەتكردن نیە ، بۆیە زۆرجار هەست دەكرێت لێرە و لەوێ ناوە ناوە ئەو بەرپرسە لابەلایانەى شارەكان لە لایەن كەسانی خوارتر لە خۆیانەوە داركارى دەكرێت ، سەر لە بەیانی ئیمڕۆ 30 / 12 / 2009محەمەد رەنجاوی بەرپرسی نوسینگەى سلێمانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان tv جارێكیتر داركاری كرایەوە ئەمجارەیان لە گەلأ رێزمان بۆ پۆلیس و پاسەوان لە لایەن پۆلیسێكی نوسینگەكەوە بە ناوی (نجم الدین) داركاریكراوە ، هێشتا دەموقەپۆزى محەمەد رەنجاوى بەرپرس لە لێدانەكەى نورالدین زەنگنەى رۆژی 30/9 / 2009 سارێژ نەبووە ، نورەدینیش نەیهێشتبوو لێدانەكەى هێڤی كە لە رۆژى 20 / 5 / 2009 زۆری بە سەر بچێت كەسانێك هێندە نەزان و كاڵفام بێت ساڵی سێجار داركارى ناكرێت ، ئەمە خەتا لە تۆ نییە كاڵفامی ئۆباڵكەى لە ئستۆى بەرپرسانی باڵاترە كە هێندە گەمژەن ئێوە نەگۆرَن ، رەنگە لە ناوى (گۆڕان) هەترەشیان چوو بێت ، نەبا بە بزوتنەوەى گۆڕانیان لە قەڵەم بدەن و دۆو دۆشاو تێكەلأ بكرێت ، نەتان بیستوە یەكەمجار خوات بگرێ و دووەمجاریش هەر خوا بت گرێ و سێیەمجار خوابمگرێ ، لێرەوە زەرورە سەركردایەتی پارتی بیر لە گۆڕینی سەركردایەتی راگەیاندنی خۆى بكاتەوە ، هێشتا كار نەگەیشتۆتە ئەوەى سەركردایەتی پارتی لە ناوى گۆڕان سلأ بكەنەوە ، دەك حەمە رەنجاو هەر خۆت بە خۆت بیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست