كۆمەڵكوژى شێرناخ زامى هەڵەبجەى كوڵاندەوە
Saturday, 31/12/2011, 12:00
بەیاننامەى خەڵكى هەڵەبجەى شەهید سەبارەت بە كۆمەڵكوژیەكەى شیرناخ لە باكورى كورستان
لەكاتێكدا هەموو گەڵانى سەر زەوى خەریكى بە ڕێكردن و ماڵئاوایكردنن لە ساڵێك و لەچاوەڕوانى ساڵى ئایندەدان و خۆیان بۆ ئاهەنگ گێڕان و پێشوازى لە ساڵى نوێ ئامادە كردووە,بەڵام بەداخەوە ڕژێمى توركیا فاشست و میراتگرانى ئەتاتوركى دیكتاتۆر و دوژمن بە كوردو كوردستان لێنەگەران و جارێكیتر كۆمەڵكوژیەكیتریان لەبەرامبەر كوردانى باكوورى كوردستان ئەنجامدا و پەڵەیەكیترى ڕەشیان نا بەناوچەوانى ئەتاتورك و مێژووى پڕشەرمەزاى دەوڵەتى توركیا.
میللەتى كوردی بەشمەینەت بە هیواى ئەوە بوو كە ساڵى ڕابردوو كە ساڵى كوشتن و بڕین و ئاوارەكرن و سوتاندنى باخ و بێستانەكانى كوردستان بوو كۆتاى پێ بێت و ساڵى ئایندە ساڵى كۆتاى هاتن بێت بەو جەریمانەى كەلەلایەن هەر چوار دەوڵەتى داگیركەرى توركیاو ئیران و سوریا و عێراق بەرامبەرى دەكرێت .
ئێمەى هەڵەبجەى دەبێت پێش و هەموو كەسێك هەڵوێستمان هەبێت لەبەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژیەى كە توركیاى میراتگرى ئەتاتورك بەرامبەر بە كاسبكارانى ناوچەى شیرناخى باكورى كوردستان كردى,ئێمەى هەڵەبجەیی دەبێت لەهەموو كەسێك زیاتر هەست بە ئازارى كوردانى باكور بكەین و ئەو كۆمەڵكوژیە مەحكم و ئیدانە بكەین چونكە ئێمە قوربانى كۆمەڵكوژى ساڵى 88ین و هەتا ئێستاش گللەى لەو كەس و لایەنانە دەكەین لەبەرامبەر كۆمەڵكوژى و كیمیاویبارنى هەڵەبجە بێدەنگ بوون بۆیە دەبێت یان گللەى لەكەس نەكەین یان دەبێت ئێمەش لەبەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژیەى كە بەرامبەر بە مرۆڤایەتى دەكرێت.
ئێمە وەك خەڵكى هەڵەبجەى شەهید بەتوندى ئیدانەى ئەو كۆمەڵكوژیەى شیرناخ دەكەین لە هەمانكاتیشدا ئیدانەى بێهەڵوێستى و بێدەنگى بەرپرسان و دەسەڵاتدارانى باشورى كوردستان دەكەین و پێمان وایە سیاسیە بازرگانەكانى باشورى كوردستان بەرژەوەندیە بازرگانیەكانیان لە كۆمەڵكوژى كوردانى باكور بەلاوە گرنگترە بۆ بۆ كوژرانى جەندرمە توركەكان ئیدان دەكەن و بەپەلە خۆیان دەگەیەننە توركیا بەڵام لەبەرامبەر ڕەشە كوژى كۆمەڵگایەك و كۆمەڵكوژیەكەى شیرناخ لە هەڵویسَتێكى شەرمنانەى درەنگ وەخ زیاتریان نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست