کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ هەردى قەلادزەیى

Thursday, 23/04/2009, 12:00


زۆر راستە كەرۆژنامە نووس یان هەركەسێكى تر كاتى بابەتێك دەنوسرێت ژەندین جار دەخوێنلرێتەوە بەلام پێویستە نوسەر بابەتێك كەبریارى نوسینى دەدات بەلایەنى كەم پێویست دەكات ببێتە جێگاى متمانەى خەلك بۆئەوەى ئەم نووسەرە ببێتە جێگاى متمانەى كۆمەلانى خەلك بەلام لەنووسینەى سەبارەت بە\ۆلى بالیسان كە كاك هەردى باسى لێوە دەكات دیارە خەلكێكى یەكجار زۆر بەشداریان لەم یادە كرد كەزۆربەى هەرە زۆرى خەلكى ناوچەكانى بالەكایەتى رانیە قلادزێ و زۆر شوێنى تر كە مەزەندە دەكرا بە (300) هەزار كەس لێرەدا دەمەوێت نووسەر ئاگادار بكەمەوە كەوا ئەم ژمارە زۆرە ناكرێت بێدەنگ بن لەبەرامبەر ئەم ناراستیە چونكە من یەكێكم لەو هاولاتیانەى كەوا بەشدار بووم ئەو قسانەى كەنووسیوتە هیچیان راست نین وەخەلكیش دەبێت حاكم بێت راستە لەوانە هەندێ خەلكى وەك تۆ كەوا لەوانەیە دژى دەسەلاتى كوردى بن یان فرچكتن گرتبێت بە چلكاو خۆرى ئەورۆ چاوتان راستى لێبگۆرێت لەلاى تۆ هەموو شتەكان وەرگەرێن وەیا هەمووشتەكان بەپێچەوانە ببینیت ,پرسیار ئایا تۆ شەرم لەوەناكەیت كەوا ئەم هەموو ژمارە زۆرە خەلكە پێت بلێن درۆ دەكەى یان پێتوایە خەلكى كوردستان هەروەك و جارى جاران نەخاوەنى ئەنتەرنێتو شتەكانى ترە تەنها خەلكى دوورە ولات شت بزانن هەى نووسەر خۆ ئەم خەلكانە لە دەرەوەشن كەسوكارى خەلكى كوردستان پێت پرسیار نەكەن لە كەسوكارى خۆیان لەكوردستان ئەوانیش ئاگادارى هەموو شتیكن لە كوردستان بۆیە دیسانەوە دەلێم گەرویستت شتەكى ناراست بنووسیت هەول بدە لەچوارچێوەى چەند كەسانێك بێت نەوەك ئەم هەموو خەلكە زۆرە چونكە زۆر بەئاسانى نابیە جێگاى متمانەى خەلك وە بەنووسەرێكى درۆزن دەناسرێیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە