کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


11ى سبتێمبەر ... ئەمریكاى بچووك كردەووە...

Monday, 12/09/2011, 12:00




ساڵى (2001) لە رۆژێكى تەماویدا دوو گەورە تاوەرى بازرگانى لە ئەمریكا توشى هێرش بوون و دەیان كەسیان كردە قوربانى ، تا ئێستاش چیرۆكى راستەقینە نیە بۆ ئەم ڕووداوە هەر یەك و بە جۆرێك باسى دەكات و كەسانێك تۆمەت بار دەكات ، بۆ نموونە ئەمریكا لە كاتى روودانى ئەم كارەساتە راستەوخۆ رێكخراوى قاعیدەى تۆمەت بار كرد و پەنجەى تاوانى ئاراستە كرد وە پێ وا بوو قاعید لە پشت ئەم ڕووداوەوە ، هەیە بەڵام دواتر بۆچوونى جیا سەرى هەڵداو كەسانێك پەیدا بوون و هەڵسان بە لێكۆلێنەوە لەم ڕووداوە ، ئەوانیش ڕاى پێچەوانەیان هەبوو كە پێیان وابوو ئەمریكا خۆى ئەم پیلانى داڕشتووە و ئامادەكارى بۆ كردووە ، ئەم ڕایەش لە ئێستادا دەنگێكى جیهانى داوەتەوە و خەڵكى زۆر هەمان بۆچوونیان هەیە ، ئەویش لەبەر ئەوەى ئەمركیا وڵاتێكى زڵهێز و ئاسان نیە ڕووداوێكى واى بەسەر تێپەر ببێت و هیچ دەنگێك نەكات.
ئەوەى لەم ڕووداوە بە دیار ئەكەوێت ئەوەیە ، ئەمریكا وڵاتێكى زلهێز ، رێكخراوێكى وەكو قاعیدە چۆن ئەتوانێت كارەساتێكى بەم جۆرە لە ئەمریكا بەرهەم بێنێت بە ماناى ئەوەى لە دارستان گورگ ، شێر لە ئەرز بدات و سەركەوێت بەسەرى ، لەبەر ئەوەى ئەم ڕووداوە ئاماژەیە بۆ ئەوەى ، ئەوانەى پیلانیان بۆ داڕشتووە كەسانێكى شارەزان و ئەزموونى زۆریان هەیە لەم بوارەدا ، یەكێك تریش لە خاڵە سەیرەكان ئەوەیە ئایا چۆن تاوەرێكى ئەوەندە بەرز و گەورە بەرگەى فڕۆكەیەك ناگرێت و ئەتەقێتەوە ، بێگومان ئاماژەش بۆ ئەمە ئەوەیە لەناو ئەم تاوەرانە ماددى تەقینەوە جێگیر كراوە ، وەكو ئەوانەى ڕزگاریان بووە باس دەكەن كە تەقینەوەیان بینیوە لە نەهۆمەكانى ئەم تەوەرانە ، ئەمەش شتێكى سەیرە لە ئەمریكا لە چاودێرى دەربچیت و ماددى تەقینەوە جێگیر بكەیتە ناو دوو تاوەرى بازرگانى گەورە ، كە ئەمریكا ئەم زانیاریانەى شاردۆتەوە و بە رەسمى هیچ ئاماژەیەكى بۆى نەكردووە ، كە ئەمەش بەڵگەى ئەوەیە شتێكى تر لە سەرووى هەواڵ و باسەكانى ئەمریكا گوزەر دەكات و دیارە.
لەوانەیە پرسیارى زۆر دروست بێت بەوەى ئەمریكا چۆن پەیوەندى بەم ڕووداو و كارەساتە هەیە كە زیانى بە خۆى گەیاندووە ، بێگومان ئەمەش وەڵامێكى هەیە ، ئەویش ئەوەیە ئەمریكا پاش ئەم ڕووداو جەنگى دژى تیرۆى بە فەرمى ڕاگەیاند و كەوتە داگیركارى زۆرترین كەسیش بوونە قوربانى بە تایبەت تاكەكانى وڵاتانى ئیسلامى رۆهەڵاتى ناوەراست كە ئەمریكا بە بیانووى جەنگى دژە تیرۆر شەریعەت بە كوشتن دەدات و دەیان كەس ئاوارە و بێكەس دەكات ، ئەمەش بە ماناى خۆسەپاندنى ئەمریكا بەسەر جیهانى ئیسلامى و كپ كردنى دەنگى نارەزاییە دژى ئەمریكا.
ئەم كارەش زیانى بە ئەمریكا گەیاند و لە كۆتایدا تێگەیشت لەوەى شەر كردن دژى موسڵمان و بڕیارى جەنگ هەرگیز لە بەرژەوەندى ئەو نیە ، بۆیە سەرۆك گۆرا و ئۆباماش دەرگاى كۆنى داخست و دەرگاى نوێ كردەووە بە ڕووى موسڵمان و تا واى لێهات نوێنەرى موسڵمان بوونى هەبێت لە كۆشكى سپى و نوێژ كردنى موسڵمانانە بە كۆمەڵ لە نزیك ئەم كۆشكە گەورەى ئەمریكا كە ناسرا بوو بە دژە ئیسلام كەچى ئێستا سیاسەتى خۆى گۆریەوە نەوەك لەوە زیاتر زیانى پێبگات و ئەم بەشە هێزەى كە ماویەتى لە جیهان لە كەمى بدات و وڵاتى بەهێزى هاوشانى خۆى دروست بێت لە جیهان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە