کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هەواڵێكى نوێ نامق نانەكەلى : پارێزگارى هەولێرى تەقاندەوە

Wednesday, 25/08/2010, 12:00


هەواڵێكى نوێ
نامق نانەكەلى : پارێزگارى هەولێرى تەقاندەوە
ژمارەیەك لە ئەندامانى لیستى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر :
بەڵێ كاكە نامق محافز نەك تاکڕەوە بەڵكو رئیسى وەزیرەكانە پاڵەوانە بەفراویەكەى هەولێرە.
بەڕێز نامق نانەكەلى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر قسە دەكات لەرۆژنامەى هاوڵاتى ژمارەى رۆژى 25/8/2010 دەڵێت: نوزاد هادى تاكڕەوى كاردەكات و تەنها دەیەوێ سەروەرى بۆ خۆى دروست بكات.
لەڕاستیدا ئێمەى ژمارەیەك لە ئەندامانى لیستى پارتى ئەنجومەنى پارێزگا 100% پشتگیرى كاك نامق دەكەین بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە بەو جورئەتەوە ڕاستیەكان بدركێنین ، چەند ڕاستیەك هەیە هەندێك لەم ئەلقەیەدا دەخەینە بەر دیدى خوێنەران تا حەقیقەتى ئەم پاڵەوانە بزانن.
1. نوێترین هەواڵ: وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرپرسە لە چالاكیە وەرزشیەكان ، دوێنێ نوزاد هادى پێشوازى دەكات لە سەرۆكى یەكێتى تۆپى پێ ى ئاسیا و دیباتە لاى سەرۆكى هەرێم وە سەرۆكى حكومەتى هەرێم، ئەمەش بووە هۆى ئیهانەو نارەحەتى بۆ وەزیرى رۆشنبیرى ناچار داواى مۆڵەتى كرد.
2. ملا ماجدێكى داناوە ، زۆر بەناشەرعى بێ ئەوەى حساب بۆ یەكێك لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر وە حساب بۆ شارەوانیش بكات ، هەموو زەویەكانى هەولێر تەنها و تەنها ملا ماجد توركمانى دز بەشەراكەتى لەگەڵ نەوزاد دابەشى دەكەن بە هەزاران كەسى نابەجێ زەوى پیشەكارى پێ دەدەن.
3. لەو رۆژانە 800 قوتابى عەرەب هاتۆتە كوردستان بۆ موخەیەمى كەشفى ، نوزاد هادى لە جیاتى مەكتەبى سیاسى پارتى و سەرۆكى هەرێم و سەرۆك وەزیران قسەى بۆ كردوون باسى مێژووى پارتى و...............كردووە، مسعود ساڵەیى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى هیچى بۆ نەماوە بڵێ تەنها گوتویەتى منیش تەئیدى ((والى بەگ)) دەكەم.
4. نەریمان وایەرمەنێك پەیدابووە لە هەولێر گوایە فڕۆكە دروست دەكات بە درۆ ، ژمارەیەك كەسى شارەزاى دهۆك و سلێمانى یاداشتێكیان بۆ سەرۆكى حكومەت و وەزیرى ناوخۆ نوسیووە تیایدا دەڵێن نەریمان درۆ دەكات هیچى نەكردووە تەنها هەندێ پارچە ئاسنى كۆكردۆتەوە ، ئەوەى مەبەستمە ئەم كارە پیشەی وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى یە نەك نەوزاد ، بەڵام بە دیكتاتۆریانەى نەوزاد خۆى لێ دەكاتە خاوەن هیچ حسابێك بۆ وەزیر ناكات ، نەریمانى بردۆتە لاى سەرۆكى هەرێم ، باشە ئەى نابێ مۆڵەت لە وەزیرى پیشەسازى وەربگرى بۆ ئەم ئەعمالانە.
5. بەڵێ كاك نامق گیان تۆ زۆر راست دەڵێى نوزاد دەیەوێ سەروەریەكان تەنها بۆ شەخسى خۆى تۆمار بكات لەسەر حسابى ئێمە وە پارتى وە خەڵكى خێرنەدیوى شارەكەمان ، تەنانەت یەك تۆسقال پیاوەتى بۆ حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم و پەڕلەمان سەرۆكایەتى حكومەت نەماوەتەوە ، ئەوەى وەزیرەكان یان سەرۆكایەتى هەرێم یان هەر كەسێك لەم شارە كردوویەتى دەڵێ من كردوومە ، پاركى شەهید سامى گەورەترین پاركە لە عیراق سامى كردویەتى دەڵێ من كردوومە ، كاك فرنسۆ بەسوال یاریگاى هەولێرى دروست كرد دەڵێ من كردوومە ، فرنسۆ و اكرم منتك فلسێكیان لانەبوو ئەوجا خەڵك زیاتر لە حكومەت ڕازى بوو ، بەڵام نوزاد بە ملیارەها دۆلار مانگانە بەبێ لێپێچانەوە بە مەزاج سەرف دەكات بێ ئەوەى بگەڕێتەوە حكومەت یا ئەنجومەنى پارێزگا.
6. یەك تێبینى لەسەر وتەكانت كاك نامق ئەوەیە:-
دڵنیات دەكەینەوە ئەوەى نوزاد دەیكات بۆ پارتى نى ى تەنها بۆ خۆیەتى هەربۆیەش وێژدانى زۆر كەسى نەفس نزمى كڕیوە بەپارە ، وەزیرەكانى سفر كردووە حسابى قۆندەرەیان بۆ دەكات.
7. لە كۆنگرەى یەكێتى ئافرەتاندا فەڕزى كردووە گەر وتەى نەبێ لە پێش سەرۆكى هەرێم ئامادە نیە ئامادەبێت ، بگرە ئێستا نوزاد لە هەولێر كاتى ئاهەنگەكانى بووك گوستنەوەش ووتەى هەیە ، ئەوا خەریكە بۆ منداڵانى هەولێر شیرێك دروست بكات بەناوى ((نوزاد حلیب)) تاكو ئەوەى مناڵى بێشكەیە بۆ خەوتن نۆشى بكات تا حزورى لە ماڵانیش هەبێ.
8. سەیرى رۆژنامەى خەبات بكەن لاپەڕەى(4)، لە مانگى 6-7/2010 ، 69 شەست و نۆ وێنەى خۆى وەك نوزاد لێ داوە ، ئەگەر رۆژنامە بۆشى نەكات خوا دەزانێ چیان بەسەر دێنێ .
9. هەروەفدێك دێتە هەولێر لە دەرەوە گەر سەردانى پارێزگا نەكەن هەزار گرفتیان بۆ دروست دەكات ، حورمەتیان دەشكێنێ.
10. وەزیرى شارەوانى دەبێ مۆڵەت بۆ پلانى پرۆژەكان بدات ، بەڵام نوزاد بێ مۆڵەت زۆربەى پرۆژەكان مۆڵەت پێ دەدات وەزیر ناڵەى دێت لە دەستى .
چاوەڕوان بن شتى زۆرو بەڵگە دارمان هەیە بە بەرنامە بڵاوى دەكەینەوە بۆ ڕاى گشتى.
ژمارەیەك لە ئەندامانى لیستى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە