كێشەى نێوان نێچیرەڤان ئەحمەد و نورى سنجارى كەوتە ناو ئەنجومەنى وەزیرانەوە
Thursday, 29/11/2012, 12:00
لە دواى پێكهێنانى كابینەى حەوتەم و دواتر دانانى نێچیرەڤان ئەحمەد بە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران لە شوێنى دكتۆر نورى عوسمان سنجارى سەرۆكى پێشووى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران, لەو رۆژەوە كە نێچیرەڤان ئەحمەد دەست بەكاربووە بەهەموو شێوەیەك كەسانى نزیك بە نورى سنجارى كێشە لەبەردەم سەرۆكى دیواندا دەنێنەوەو, باس لە رابردووى نیچیرەڤان ئەحمەد دەكەن, كە لە دهۆك بووە , چەندە گەندەلأى و تاوانى كردووەو, بۆتە خاوەنى زۆر سامانى جۆراوجۆر, ئێستا كێشەى نێوان ئەو دوو بەرپرسە گەیشتۆتە ناو گشت هۆبەو بەشو هۆڵەكانى ئەنجومەنى وەزیران و,بە چەندین شیچوە دژایەتى یەكتر دەكەن.
كارمەندەكانى ناو ئەنجومەنى وەزیران ئەوانەى یەكێتیشن ئەوانیش ئاشەكەیان بۆ گەرم كردوون.
پێشنیوەرۆى ئەمرۆ شەرگە كە پاسەوانى تایبەتى نورى سنجارى بووەو دواتر بە پلەى راوێژكار مووچەى بۆ براوەتەوە, بە بێ پەردە لە نووسینگەى نورى سنجارى كە ئێستا كراوەتە جێگرى قوباد تالأەبانى لە فەرمانگەى بەدواداچوون ورێكخەرى حكومەتى هەرێم, بەم شێوەیە باسى رابردووى نێچیرەڤان ئەحمەد سەرۆكى دیوانى بۆ ئامادەبوان دەكرد.
كە نێچیرەڤان ئەحمەد سەرەتا بەرپرسى پاراستنى لقى یەك بووە لە دهۆك و دەستى سووربووە بەخۆێنى چەند گەنجێكى پەكەكە لە بەروارى بالا و,پەیوەندى راستەوخۆیى بە میتى توركى یەوە هەبووە,پاشان كراوەتە بەرێوەبەرى گشتى گومرگى ئیبراهیم خەلیل ودەیان ملێۆن دۆلارى بۆ خۆیى بردووەو یەكەمین كەس بووە گەندەلى لە بادینان چاندووە وبە هاوكارى محمەد سەعدون و كامەران و میهران كە پیاوى بوونە.
دوائەوەش كرایە پارێزگارى دهۆك لەسەر ئەو پەیوەندى یەى كەلەگەلأ توركەكان هەیبوو, لەكاتى پارێزگاریدا زیاتر لە 10000دۆنم زەوى باشى ناو دهۆكى كردووە بەناوى ژن و خزمەكانى یەوەو هەزاران پارچە زەوى باشى داگیركردووەو بازرگانى ئاشكراى تلیاكى لە نێوان دهۆك و توركیاو كردووەو, زۆربەى بازرگانەكانى دهۆك شاهیدى دەدەن كە دەیان ملێۆن دۆلاریان وەك رەشوە داوەتە نێچیرەڤان ئەحمەد كە پارێزگار بووە بۆ ئاسانكارى ووەرگرتنى پرۆژەى بێ موساتەحە لەوانە كورانى محمەد نەزیرو خەجۆ هەركى و حمد زیبارى و حاجى مەشهود وسەباح ملحیم وعەبدوللا دۆسكى.
شەرگە ئەوەشى باسكرد كە لەم جەژنى رابردووە نێچیرەڤان ئەحمەد لە دهۆك سەردانى مالى حاجى مەشهودى بەناوى جەژنەوە كردووە لە زارى ئیبراهیمى كورى حاجى مەشهود كەنیچیرەڤان 100 دەفتەر دۆلارى وەك هەدیە وەرگرتووە كە لە ئەسلأدا رەشوەبووەو نیچیرەڤان ئەحمەد لە دهۆك 20 خانوو بالأەخانەى داوەتە كرێ ولە توركیاش مولأكىزۆرى كریوەو هەمووى بە گەندەلأى و خیانەت كردن لە خەلأكى دهۆك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست