بۆ شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان
Sunday, 18/07/2010, 12:00
پەخشانە شیعرى خیانەت لەنیشتیمان
بۆ شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان
نیشتیمانم بینى كزكز
لە چراكەى نەنكم كزتر كز
بەڕوخساریەوە وادیار بوو
لەیەكەم چركەوە بەكۆچى ناوادەى تۆى زانى بوو
ئەو چركانەى پڕ پڕ بوون لە ڕەشی
ئەو چركانەى پڕپڕ بوون لە خیانەت لە تۆ
ئەو چركانەى پڕ پڕ بوون لە خیانەت لە نیشتیمان
ئەو چركانەى پڕ پڕ بوون لە خیانەت لە یاساكانى خوا
ئەو چركانەى پڕ پڕ بوون لە خیانەت لە یاساكانى مرۆڤایەتى
ئەوان دەبێت پڕ پڕ بن لە دڕندەیى
ئەوان دەبێت دور دور بن لە مرۆڤایەتى دورتر
تۆش پڕ پڕ لە بەرائەت
تۆش پڕ پڕ لە دڵسۆزى بۆ نیشتیمان
تۆش پڕپڕ لەنوسین و ووشەى جوان
تۆش پڕ پڕ لە كڵپە و بڵێسە بەرەو ڕووى ناحەزانى نیشتیمان
نا...نا ...نا ...نا
سەردەشت گیان هاوڕێم تۆ نامرى
بە جەستە لێرە نیت بۆشەرمەزار كردنى بكوژانت
وێنەكەتم لە گەڵ هەڵگرى
ئێمەیش پڕپڕین لە ووشەكانى تۆ
ئێمەیش پڕپڕین لەو شیرەى تۆى پێ گۆش كرا
واز ناهێنین تا نەزانین خوێنى تۆ چى لێ هات بۆ كوێ برا ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست