کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵییەكانی فەرهاد موحەمەدی سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان بزانن

Saturday, 04/08/2012, 12:00


باس لەوە ناكەم جەنابی فەرهاد موحەمەد ی سەرنووسەری گوڵان تا ئەو رۆژەی سلێمانی رزگاركرا لە ساڵی 1991 لەدەست بەعسی فاشی ، لە قەڵەم فەوجی علی سیرینی جاشێكی عەیار بیست و چوار بوو، دوای راپەڕینیش خێرا خێرا هەوڵیدا بچێتە ناو یەكێتی و لەوێوەش بۆ دەزگای زانیاری بەڵام لەناو یەكێتی جێگەی نەبوو، بۆیە خێرا ئەمجارە سەدو هەشتا پلە بایدایەوەو پەیوەندی بە پاراستن كرد و پاراستنیش كەسی نەبوو لە سلێمانی بۆیە وەریانگرت و گواستیانەوە لای خۆیان لە مەسیف سەلاحەدین ماوەیەكی زۆر لەناو بارەگای پاراستن لە مەسیف دەخەوت..سەربوردەی جاشایەتییەكەی و دواییش سەربوردەی جێگا نەبوونەوەی لەناو دەزگای زانیاری و چوونی بۆ ناو پاراستن ئێرە جێگای باسی ئێمە نییە ، چونكە ئەگەر باسی مێژووە ناشیرینەكەی فەرهاد موحەمەد بكەین كە چۆن و لە رێگای كوێ هاتە ناو راگەیاندنی پارتی و دواییش چۆن لە رۆژنامەی برایەتی (خەبات)ی ئێستا دەركراو پەنای وەبردە بەر بێوار عەبدولرەحمان كە ئەوكات سەرنووسەری گوڵان بوو،كە ئامادە بوو فەڕاشیش بكات یان ببێتە سكرتێری نووسینگەكەی. بێوار عەبدولرەحمان ، ئێستاش كە ئەو بابەتە دێتە بەر باس كاك بێوار دەڵێ غەڵەتی گەورەی من لە گوڵان ئەوەبوو من فەرهاد موحەمەدم لە نووسینگەی خۆم دانەنا تەنها مەواعید و تەلەفۆنەكانم بۆ وەربگرێ، كاك بێوار دەڵێ بەڵام كە هات زۆر پاڕایەوە بۆیە بەزەییم پێیداهاتەوە ،ئەم قۆناخەی فەرهاد موحەمەد لەگەڵ شێرزاد عەبدولرەحمان پێكەوە كاریان دەكرد، بۆخۆی كتێبێك هەڵدەگرێ، هەردووكیان لە رۆژنامەی برایەتی دەركرابوون و كاك بێوار بەخۆی گرتنەوە، ئینجا هاتنی فوئاد سدیق وەك سەرنووسەری گوڵان ئەمەش بۆ خۆی كتێبێكە كە لێرە جێگەیان نابێتەوەو مەبەستیشمان نییە ئەم مێژووە ناشیرینەی فەرهاد موحەمەدی سەرنووسەری ئێستای گوڵان باس بكەین ، بەڵكو زیاتر ئاماژە بۆ ئەو ماوەیەی دەكەم كە بە بڕیاری پاراستن / وەك جەنابی فەرهاد موحەمەد زۆر جار ئەو قسەیە دەكات/ كە چ گەندەڵییەكی كۆمەڵایەتی سیاسی دارایی دروست كردووە.چونكە گەندەڵییەكانی زۆرن و جۆراوجۆرن، لێرە بە كورتی پۆلینیان دەكەین.

گەندەڵی دارایی:
مانگی یەكەمی هاتنی فەرهاد موحەمەد بۆ سەرنووسەری گوڵان، دوو هەنگاوی ترسناك روویاندا ، یەكەمیان پاداشتی چەندین كارمەندی گوڵان كە چەند ساڵێك بوو وەریان دەگرت ـ ئەو پاداشتانە بە بیانووی سەقەت لێمانی بڕی نەیدا ، دووەمیشیان كۆمەڵێك كارمەندی گوڵان لەگەڵ دەستبەكاربوونی فەرهاد موحەمەدی سەرنووسەر لە گوڵان دەركران یان ناچاركران گوڵان جێ بێڵن، دیارترینیان / شوان تاڤینگ/ بوو كە بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان بوو،مەكتەبی سیاسیش جارێك نەیوت بەڕێوەبەری نووسینی گوڵان چی لێ هات . بێ ئەوەی ناویشی لە لیستی مووچەی ئیعلامی مەركەزی رەش بكرێتەوە ، مووچەو پاداشتەكەی بڕی و فەرهاد ی سەرنووسەر بۆخۆی خستییە گیرفانییەوە لەگەڵ پاداشتی ئەو كارمەندانەی كە بە بێ هیچ هۆكارێك پاداشتەكانیان بڕا ئەوانیشی بۆ خۆی خستیە گیرفانییەوە، كارمەندێكی بەشی ژمێریاری لەبەرئەوەی هێشتا لە گوڵان دەوام دەكات بۆیە ناوی ناهێنم وتی بەچاوی خۆم دیتم سلێمان بەڕێوەبەری ئیدارەو مالیەی گوڵان نزیكەی 7 حەوت ملیۆن دیناری بۆ فەرهاد بردو ئەویش بردیە ماڵەوە، كە ئەوەی بۆ چووە سەر تەنگی بە چەندین كارمەندی تر هەڵچنی و دەری كردن، لەوانە سۆران مارف، هێمن قەسرەیی،فارووق سدیق كە برای فوئاد سدیق سەرنووسەری پێشووی گوڵان بوو لە بەشی ئیدارە بوو، ساڵح موحەمەد، عەبدولستار ،هاوژین عومەر كە بەڕێوەبەری فایلی كۆمەڵایەتی بوو، لەگەڵ چەندین كارمەندی تر كە دەریشی دەكردن راستەوخۆ مووچەكەی بۆ خۆی دەخوارد، بێ ئەوەی ناویان لە لیستی مووچە بسڕێتەوە. كە ئەمەیشی بۆ چووە سەر دەستی بە دەركردنی كارمەندەكانی بەشی ژمێریاری كرد، یەكەمجار فارووقی دوور خستەوە، دووەمجار كچێك كە ناوی شەهرەزاد بوو ئەویشی دوور خستەوە، كچێك مابوو لە ژووری ئیدارەو حیسابات ماوەیەكە ئەویشی لەو ژووری ئیدارەو مالیە لابردووەو بردوویەتییە ژوورێكی تر، ئێستا سلێمان كە مودیر ئیدارەو مالیەیە بە تەنیا لە ژووری ئیدارەو حیساباتە، جگە لە سلێمان كەس نازانێ فەرهاد چۆن چۆنی ئەو بودجەیەی گوڵان تەخشان و پەخشان دەكات بۆ خۆی، كە مانگانە پارەی دوو ئەندام پەرلەمان زیاتریش بۆ خۆی دەبات ، فەرموو با پێتان بڵێم چۆن ئەو پارەو پوولە دەدزێ.
هەموو ئەو دیمانانەی بە كارمەندەكان دەیكات بەناوی كوڕێكی خۆی كە ناوی شەیبانە زۆرترین پاداشتی بۆ ئەنووسێ كە زیاتر لە سێ ملیۆن دینار وەردەگرێ. كوڕێكی تری بەناوی موحەمەد تەعین كردووە لە گوڵان تەمەنی (15) ساڵە ، مانگانە دوو ملیۆن و نیوی بۆ ئەنووسێ گوایا زۆر ماندووە، لە كاتەكدا دەوامی زۆر زۆر كەمە هەر بۆ مووچەو پاداشتەكەی سەرەمانگان دێت چونكە هیچ شتێك لە رۆژنامەوانی نازانێ و قوتابییە ، ناتوانێ دەوام بكات.
لەبەرئەوەی سەربە پاراستنە، پاراستن بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان كردووە بۆ یارمەتی و هاوكاری كارمەندان ، بەڵام ئەو بودجەیەی پاراستن فەرهاد موحەمەد یەك دیناری لێ دەرناهێنێ و دەیباتەوە ماڵەوە ، جگە لە سەرنووسەر یەك كەس سوودس لێ وەرنەگرتووە. ئەمە گەندەڵییەكە زۆر ئاشكرایە ، ئیتر پاراستن فێری كرد كە دزی گەورە چۆن دەكرێ.

بۆ ئەوەی هەموو بودجەكەی گوڵان نەبێتە پاداشت بۆ خۆی و بۆ هەردوو كوڕەكەی ، بەردەوام خەریكی ژوور تێكدان و دروستكردنەوەیە، ئیتر بلۆكێك بكڕێ دەینووسێ كاشی مەڕمەڕمان لە توركیاوە بۆ هاتووە، هەر كارمەندێك كە دەچێتە لای فەرهادی سەرنووسەر ، جەنابی سەرنووسەر دەڵێ ئەم مانگە كەس باسی پارە نەكات ، بارەگا تەعمیر دەكەینەوە قەرزارین.

بۆ ئەوەی كەس لە دزییەكانی نەزانێ، ئەو سەیارانەی وەری گرت سەیارەیەكی داوەتە سلێمان مودیر ئیدارە بۆ خۆی، بەنزین و خەرجییەكانی تری ئەو سەیارە هەمووی لەسەر گوڵانە ، سلێمانیش هەر رۆژەو مناڵەكانی خۆی دەباتە شوێنێكی سەیران و گەشت بەتایبەت كە خۆی رەواندوزییە هەفتەی دوو جار دەچێتەوە رواندوز هەمووی لەسەر حیسابی گوڵان، جگە لەوە بەشێكیش لەو پاداشتانەی لە كارمەندانی بڕیوە دەیدات بە سلێمان تا نقەی لێوە نەیە.

قانع كاكەیی و عەبدوڵا چنگیانی بۆچی لە گوڵان دەركران:
قانع كاكەیی دەرچووی بەشی ئینگلیزی بوو زۆر زیرەك بوو، هەموو ئەو دیمانانەی لە گوڵان لەگەڵ پسپۆران دەكران ، كاك قانع ئەنجامی دەدا، ناوونیشانی ئەوكەسانەی بۆ دەدۆزینەوەو ژمارەی تەلەفۆنەكەی بە هەزار حاڵ وەردەگرت و مەوعیدی بۆ دادەناو پاشانیش دەبوو قسەكانی بنووسێتەوە و بیكات بە كوردی ، بەڵام پاداشتی ئەو رەنجە لە جیاتی ئەوەی بدرێتە كاك قانع ، كەچی بۆ شەیبانی كوڕی دەینووسی ، دەیان جار كاك قانع ئەو گلەییەی دەكرد بەڵام فەرهاد موحەمەدی سەرنووسەر پێی دەوت تۆ قسە مەكە من تۆم لە وەزارەتی شارەوانی تەعین كردووەو دەوامیشت پێ ناكەم ، ئەمە وای لێهات كاك قانع گۆڤاری گوڵان جێ بێلێ و كاری تێدا نەكات.

كاك عەبدوڵا كوڕی مامۆستا مەلا عومەر چنگیانییە، كاروباری سایتی گوڵانی دەكرد، بەڵام فەرهاد موحەمەد بۆ ئەوەی بیبەستێتەوە ئەویشی لە وەزارەتی شارەوانی دامەزراندو دەوامیشی پێ نەدەكرد، بێگومان دەیان كەسی بەم جۆرە لە وەزارەتی شارەوانی دامەزراندووەو دەوامیان پێ ناكات، بۆئەوەی بیانكاتە ژێر دەستی خۆی، جگە لە كارمەندەكانی گوڵان هەندێك لە كارمەندەكانی رۆژنامەی خەباتیشی لە وەزارەتی شارەوانی دامەزراندووە تەنها بۆ مووچە وەرگرتن، جەنابی سەرنووسەر رۆژانە شەڕی بە عەبدوڵا دەفرۆشت و گێچەڵی پێ دەكرد، كاك عەبدوڵا رۆژێك لای چەند كەسێكمان لە گوڵان وتی وەڵاهی فەرهاد موحەمەد ئێمەی لە پیاوەتی خستووە، بەڵام خەتای خۆمانە بێدەنگین و قسە ناكەین ئەگینا ئەو كۆنە جاشە كوا غیرەتی تا ئیهانەی ئێمە بكات. ئێستا گوڵانس بە جێ هێشتووەو چووەتە سایتی رووداو كار دەكات و زۆر مورناحە لەوێ.
جەبار سایەقی سەرنووسەر بوو، ئەویش ئاگاداری دزییەكانی فەرهادی سەرنووسەرە ، لەم ماوەیەی پێشوو بە روویدا تەقییەوەو وتی تۆ ئەم هەموو هاوكارییەی سلێمانی مودیر ئیدارە دەكەی تا بێدەنگی بكەی ، ئەی بۆچی یارمەتی من نادەی ، جەبار سێ رۆژ لێی دوور كەوتەوەو لێی توڕە بوو، ئەوكاتی توڕە ببوو ئێمە قسەی زۆرمان لێی دەرهێنا ، هەم لە دزییەكانی ، هەم لە كارە بێ ئەخلاقییەكانی، جەبار دەیوت وەكوو سواڵكەر لەم دوكان و لەو دوكان بۆ وەسڵی بەتاڵ دەگەڕێم بۆ فەرهاد موحەمەد تا بۆ خۆی و بە كەیفی خۆی پڕی بكاتەوە ، كەچی حیسابێكم بۆ ناكات، دەیوت پارتی كەی حیزبە ، فەرهاد ئەو هەموو دزییە دەكات ئەوجا پاراستن و نەزهەت حالی دیفاعی لێ دەكەن. جەبار دەیوت ئەو مستەفا كرەمە كە مەسئولی حزب بوو لە گوڵان كەچی موكافەئەكەی لێ بڕی و ئیهمالی كرد و ئیهانەی كرد كەچی حزب لەبەر پاراستن قسەی نەكرد. وتی بودجەی گوڵان هەمووی بۆ فەرهادو هەردوو كوڕەكەیەتی شەیبان و حەمە، دەیگۆت فەرهاد ئێمەشی هەموو فێرە دزی و تەنانەت گەوادیش كرد لە بەشی دووەمدا باسی كارە بەد ئەخلاقییەكانی فەرهاد موحەمەد دەكەم كە كار گەیشتە ئەورۆژەی كە كچێك لەناو كۆبوونەوە قسەی پێ وت و پێوەندی لەگەڵ سكرتێرەكەی كە لەم ماوەیەی پێشوو لەسەر حیسابی سەرنووسەر سەفەری توركیای كرد، هەروەها باسی ئەو گرێ دەروونیانەی فەرهادی سەرنووسەر دەكەم كە چەند نەخۆشە ، بەتایبەت كاتێ ئەو وتارەی شادومان لەسەری نووسی لە كوردستانپۆست یەكە یەكە كارمەندانی بانگ دەكردو تەحقیقی لەگەڵ دەكردن ، ئەو چەند رۆژە وەكوو دائیرەی موخابەراتی بەعسم دەهاتە پێش چاو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە