مدیر ئهمنی ههولێر به رۆژی رووناک دهستدرێژی دهکاته سهر موڵکی خهڵکی
Thursday, 16/04/2009, 12:00
شاهید حالێكى كوردم لە سەر ئەوەى كە بەچاوى خۆم ئەم ڕوداوانەم بینى خواى گەورەش وەكیلە لە سەر ئەوەى كەبینیم . بابەتەكە باس لە بەڕێوەبەرى ئهمنی هەولێر دەكات بەناوى (عبداللە على) كە چۆن غەدر لە گوندى (گعێتل) دەكات و كەوتۆتە داگیركردنى ئهو خاكە كە هەزاران ساڵە دانیشتوانى ئەو گوندە سهنگى مەحەك بونە لە ههموو شۆرشەكان .
بەڕیزان .... تفاسیلى ئەم تعدایە زۆر دوروو درێژە بۆ یە منیش بەكورتى باسى لێ دەكەم ماوەیەكە (عبداللە على) پارەچە زەویەكى لە عەرەب نیشەنەكانى گوندى (خالند) ى داگیر كردووە و براكەى(جەواد على) كردوەتە چاودێرى ئەو دەڤەرە . كارگەیەكى غسالەى (چەگڵ و قوم) ى بۆ داناوە بۆ ئەوەى براكەى نەمرێ لە برسا !... ههموو ڕۆژێك جواد على بە مەفرەزەكەى خۆى پەلامارى خەڵكى بێ گوناحى ئەو ناوچەیە دەدەن پێیان رادهگهیهنێت: ئێوە نابێت لێرە فەلاح ى بكەن چوونكە لۆریەكانى كارگەكەى بەسەر خاكى ئەو فەلاح ە بێ گوناحانە دەروات تا كوو گێشتە ئە رادەى كە هاوڵاتیەك بەناوى (س) بڕفێنن و لیى بدەن ئینجا بەڕەلاى بكەن لە بەر ئەوەى هاوڵاتى (س) بەشوفێرێكى كارگەكەى گوتوبو بۆ بەسەر زراعەتەكەمان دەڕۆى ؟!............
ئینجا من وەك شاهید عهیانێک دەڵێم ئهوەى حیزبی بەعس نەى كردبوو ئهوان كردیان و دهیکهن . ئاسایشى هەولێر دەست بەسەر خاكى فەلاحەكانى گوندە گعێتل دا دەگرێ لە بەر خاترى كارگەیەكى براى مودیر ئاسایش من داوا كارم ئەم بابەتەم بڵاو بێتەوە چوونكە ئەم مەسەلەیە نە بە مەحافیز حەل بوو چونکه ئهویش وهکو ئهو دزه وە نە بهقیادەى پارتى حەل بوو وە ئەم بابەتە با بۆ مێژوو بمینێتەوە تاكوو دانیشتوانى گوندی گعێتل كە له (3000) نەفەر پێك دێن ڕۆژێك دێت و، ئەم خاكەیان پاك دەكەنەوە لە و دزوو جەردانە..
15/4/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست