,وتەبێزى مەكتەبى سیاسى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان :" وه‌ك سیاسه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ، ئێمه هیچ جۆره دژایه‌تى كردنێكمان نی�
Saturday, 26/06/2010, 12:00
پاش هێرش و چالاكییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پ.ك.ك) بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كى توركیا له ناوچه‌ى شه‌مزینان و ئیدانه كردنى له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, وه تۆپباران و سنور به‌زاندنه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى توركیا و ئێران بۆ ناوچه سنورییه‌كان
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له زارى وته‌بێژى مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه وه‌ك سیاسه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هیچ جۆره دژایه‌تى كردنێكیان نیه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه , رایشى ده‌گه‌یه‌نێت كه سیاسه‌تى ئێمه سیاسه‌تێكى ئاشكرایه , به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوین هه‌موو كات ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌یه له نێوان توركیا و په‌كه‌كه به شێوه‌ى گفتوگۆ و ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوكات داواش ده‌كات كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لێبڕاوانه‌تر و به جدى تر بچێت به‌ده‌م ئاواره و لێقه‌وماوانى ئه‌و ناوچانه‌وه , كه به‌هۆى تۆپبارانه‌كانى حكومه‌تى توركیا و ئێرانه‌وه ڕۆژانه ئاواره ده‌بن .
هه‌روه‌ك ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه هه‌وڵییان داوه هه‌میشه پیشه‌ییانه هه‌واڵه‌كانى په‌یوه‌ست به پارتى كرێكارانى كوردستان و كوردانى ناوچه و به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان و وڵاتانى ده‌ور و به‌ر بگوێزنه‌وه .
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له ڕێگه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى سه‌ر به یه‌كگرتوو هه‌وڵدراوه هاوكارى و كۆمه‌ك بۆ هاوڵاتیانى لێقه‌وماوى ئه‌و ناوچانه كۆبكرێنه‌وه .
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ كوردی‌و ئاشكراى كرد وه‌ك سیاسه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئێمه هیچ جۆره دژایه‌تى كردنێكمان نیه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه , سیاسه‌تى ئێمه سیاسه‌تێكى ئاشكرایه , به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوین هه‌موو كات ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌یه له نێوان توركیا و په‌كه‌كه به شێوه‌ى گفتوگۆ و ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن"
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر كه له هه‌مانكاتدا سه‌رپه‌رشتیارى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه بۆ كوردی‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه :" نه ئێستا و نه هیچ كاتێكیش دژایه‌تى كه‌سمان نه‌كردووه , ئێمه ته‌نها هۆكارى خێر و ئاشتى بوین هه‌ركاتێك كه قسه‌مان كردبێت له‌و كێشه‌یه‌ى له نێوان توركیا و په‌كه‌كه هه‌یه , هه‌موو كات داخوازى ئه‌وه بوین كه ئه‌و كێشانه به گفت‌و گۆ و ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت "
وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى و , سه‌رپه‌رشتیارى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان دوپاتیشیكرده‌وه :" له ڕاگه‌یاندنه‌كانى ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌كى پیشه‌یى ئه‌و بابه‌تانه باس كراون "
بابه‌كر زیاتر ڕونیكرده‌وه :"واته دژایه‌تى هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین له ڕاگه‌یاندنه‌كانمانه‌وه وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان , به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌یى و ئاسایى ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه‌مان گواستۆته‌وه كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به باس و خواسى نێوان توركیا و په‌كه‌كه."
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان , ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند :"ئێمه وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان , داواى ئه‌وه‌ش له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه لێبڕاوانه تر‌و , وه به جدى تر بچن به‌ده‌م لێقه‌وماوان و دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه به هۆى تۆپبارانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران و توركیاوه ماڵ و حاڵیان لێ تێكچووه و ئاواره بوون "
هه‌روه‌ها وتى :"هێنده‌ى پێمان كرابێت له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانمانه‌وه خه‌ڵك هان دراوه تا هاوكارى كۆمه‌ك كۆ بكرێته‌وه بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه "
سه‌رپه‌رشتیارى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان نمونه به‌و كۆمه‌كى و هاوكارییانه ده‌هێنێته‌وه كه له ڕێگه‌ى بانگه‌وازى هه‌ردوو ده‌زگاى ده‌نگى یه‌كگرتوو وه ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو كه‌ناڵى سلێمانى كۆكراونه‌ته‌وه بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه و.
ڕایگه‌یاند :له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكدا به ده‌یان ته‌ن خوارده‌مه‌نى و هاوكارى مادى بۆ ئه‌و ناوچانه له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆى سلێمانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كۆكراونه‌ته‌وه و گه‌یه‌نراونه‌ته لێقه‌وماوانى ئه‌و ناوچانه"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست