کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ستۆکهۆلم بارزانی لەسەر کورسی لادرا

Monday, 08/07/2013, 12:00



رۆژی ٦/٠٧ /٢٠١٣ لەگۆرەپانی مالمستۆریەت ئامادەبوم ، تا کۆتایەکەی ژمارەی خۆپیشاندەران ٧٥ کەسێک دەبوون . ئەمەش بۆ ئەوکاتەی پشووە و هاوینە ژمارەیەکی خراپ نیە بۆ خۆپیشاندانی کوردان . ئەوەی لەهەموی دلخۆشتربوو ، بەشیکی گرنگ لەو خۆپیشاندەرانە گەنج بوون ، کەبەشێکیان کچی تەمەن ٢٠ سال بەرەو سەرو خوارتر بون . ئاخر هاتنی گەنج و کچ ۆپیشاندانێک کەهەموو کەس هیشتا ناوێری بەلای دا تێپەرێ جیگای سەرنج و رێزە.
لەخۆپیشاندانەکە ئالای گۆران هەبوو ، وەژمارەیەکی بەرچاوی هەوادارانی گۆران و پکک و تیا بوو لەگەل چەندین کەسایەتی سەربەخۆ بەلام ريکخەری خۆپیشاندانەکە گروپی ١٧ شوبات بوون.
هەر ئەوانیش بەریوەیان دەبرد:
ئەوەی لەهەمووی گرنگتر بوو گوتاری هەموو ئەوانەی دەخوێنرایەوە لەوەچردەبۆوە یان گوێم لەئاخافتنەکانیان دەبوو ، کەئەو دەسەلاتە بەهەلبژاردن و خەباتی پەرلەمانی و میدیایی ناگۆردرێت ، بەلکو تەنیا شۆڕش و نارەزایەتی جەماوەریە دەتوانێ ئەو دەسەلاتە بروات . هەربۆیە لەکۆتایی خۆپیشاندانەکەدا شانۆگەریەکیان ساز کرد کەکەسێک خۆی کردبووە بارزانی هەرچەند هەولیان دەدا ئەو کورسیەکەی بەرنەدەدا و دەیوت من ئیستاش پێشمەرگەم و خەباتم بۆ کورسی ناکەم و مێژوی خۆم ناشیرین ناکەم بەلام کورسیەکەی بەرنەدەدا و توند گرتبووی بۆیە خەلکەکە بەزۆرەملی لەسەر کورسی فڕییان دا
کە فەرموو لەم لینکەی خوارەوەدا بیبینن

https://www.facebook.com/photo.php?v=664521940242645


https://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە