دەسەڵات گۆزەیەكى شكاو، ئێمەش تاوانبارێكى گێل

Sunday, 28/11/2010, 12:00


دەمەوێ چەند ووشەیەكى دڵم بنوسمەوەو بیكەمە دیارى پێنوسەكەم و بەجێى بهێڵم بۆ ئەوكەسانەى لە فەلسەفەى ژیانى ئەم هەرێمە شڕە تێناگەن ، ئەو كەسانەى هەتا ئەمڕۆش وەكو بەفر ناتوانن بەسەر خۆیاندا بتوێنەوە، بەشێوەیەكى ڕوونتر بڵێم ئەو كەسانەى كە لەپێناو نانێكى چەوردا خەریكى فرۆشتنى نەوەكانیانن تۆبَڵێ ى تاریكى ئەم ژیانەى ئێمە لەڕەحمى دایكمانەوە بۆمان بەجێمابێت ، یان هێزى سروشت بێت كەنایەوێت ئێمە لەژیانێكى كەمێك دونیابینیدا بژین ؟ ! دەسەڵاتى ئەم مەملەكەتەى ئێمە تائێستەش كارى ئەوەیە كەنەهێڵێت تروسكەى ڕووناكى ببینین ، ئێمە دەسەڵاتێك حوكممان دەكات نایەوێت بیبینین ، بەڵام دەیەوێت بمان بینێت ، پیِڵاوەكانى جوتیارێكى كوردى كەم ئەندام حوكممان بكات زۆر چاكترە لە ڕیبات لەبەرێكى خاوەن دكتۆراى درۆزن ، وشەكانم زۆر سادەو ڕەوانن.بەڵام بۆكەسى زیرەكو ئاقڵم نوسیون ، چونكە كەسى زیرەكو ئاقڵ پێویستى بەوشەى قوڵ وقسەى نەستەق نییە.هەر لەخۆمەوە ئەم قسەیە ناكەم.زۆرمان هەیە ئەو كەسانە بڕوانامەى دكتۆراو ماجستەریان لەگیرفاندایە ، كەچى نازانن حیكمەتى بوونیان چیە یان چى ئەركێكیان لە سەرە ، بەداخەوە وادیارە لەگەڵ خۆما دەیبەمە ژێر گڵ ئاواتەكەم .لەكوردستاندا ئاواتم ئەوە بوو بەچاوى خۆم بیبینم كەسى شیاو بچێتە شوێنى شیاو.بەڵام ئەمە ئەبێ خەونى هەزاران ساڵەمان بێ.ئێمە عادەتمان وەهایە كە هەمیشە تانەبدەین لەیەكترى ، ئەڵێى مار و دووپشكین ، دەبا جارێ لەپێناوى ئەم نیشتمانە كزۆڵە بێ دایك و باوكە هەرمار و دووپشكەكە بین بەس بۆ خۆمان نا بۆدرراوسێكانمان خوا دراوسێى واببڕێ بۆ چ دەراوسێیەكن ، یان توخوا عەیب نیە بردنى سەروەت و سامانى ئەم میلەتە لەلایەن قات لەبەرێكى قومار چى؟ وەڵاى شەرمەزاریە بۆئێمەى گێل كە دزەكان دەناسین و بێدەنگین لێیان.یان قوڕووچڵ پاوى ئەم مەملەكەتە وێرانى كردین ، وەنەوشەو مۆنیكا ى بەرپرسە پیس و گڵاوەكان شێتیان كردین ، لەخۆم توڕەم لە مەخلوقى ئەم هەرێمە گێلە توڕەم چونكە تائێستا لەئاست ئەم ئیشوكارانەى لەم وووڵاتا دەكرێ یان ئەم گەندەڵی و لوشدانى نەوتە بێدەنگن ، دەسەڵات لەگۆزەیەكى شكاو دەچێت بادزى و تاڵانى هەربكات ، ئێمە زاكیرەمان لێى دەڕوات ئێمە خاوەن ئیرادەنین ئێمە خاوەنى ئەم هەموو دزو جەردەیەین ، خاوەنى ئەم هەموو میلیشیایەین ، خاوەنى ئەو هەموو پیاو كوژەین ، هەموشمان دەزانین ئەوانە پیاوكوژو دزوجەردەكانن ، بەڵام گێلین هیچ نەزانین هیچ نەدیو ترسنۆكین هەتا ئێمە ئاوابكەین و لەشەرە فوونامووسى خۆمان بترسین هچمان نابێ بەهیچ ، تكایە مەهێڵن بمانفرۆشن چونكە ئەمانە وڵات فرۆشیشن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە