کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیێگه‌ یشتن له‌ تیرۆر... له‌ نێوان ڕیشه‌ی تیۆری و كرداریدا

Monday, 22/12/2014, 12:00


*ئه‌وه‌ی زۆری له‌باره‌وه‌ وتراوه‌و كه‌م لێی كۆڵراوه‌ته‌وه‌ زاراوه‌ی "تیرۆر"ه‌ كه‌به‌شێكی خه‌ڵكی ئێمه‌ ،وایان لێهاتووه‌ ته‌نها ئیسلامیه‌ ڕیشنه‌ كان یان كورته‌شه‌رواڵ له‌پێكان و ئه‌وانه‌ی فیدائی و یان دژی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كانن به‌ تیرۆریست بزانین ،به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی به‌ وجۆره‌ نیه‌ ،بۆیه‌ بیریشم له‌م نووسینه‌ كرده‌وه.‌ ‌ چونکه‌ له‌ دوای {11}سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ بۆته‌ جێی مشت ومڕ و وشه‌ یه‌كیش نیه‌ هه‌مومان له‌سه‌ری کۆک بین له‌بری تا هه‌موومان و دودڵیمان نه‌مێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ كارهێنانه‌ساده‌له‌وحیانه‌ی كه‌له‌ ژیانی رۆژانه‌ دا ، بۆدوژمنه‌ كان به‌كاردێت ....له‌ م باره‌یه‌وه‌ باگه‌شتێك به‌ ڕیشه‌ كه‌ی دا بكه‌ین له‌ڕووی تیۆری و زمانه‌وانیه‌وه‌ :

1/ تیرۆر له‌ فه‌ رهه‌نگه‌ جیهانیه‌كاندا :

یه‌ كه‌م / له‌ زمانی عه‌ره‌بی دا
-پێكهاتووی وشه‌ی (ارهاب) له‌كرده‌ی (ارهب) وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌وترێت (ارهب خلال) كه‌زۆرتر له‌ خۆف نزیكه‌ - ده‌لاله‌ ته‌ له‌ كرده‌یه‌كی لاواز <رهب> هه‌روه‌ها.واته‌ (ارهاب) به‌ مانای (تعدی) ش دێت بۆ سه‌ رشتێك...له‌ قورئاندا وه‌ک : <ارهاب> ‌ به‌ڵام هاو مانای زمانه‌وانی "چه‌ندجارێك "له‌ قورئاندێ (یرهبوب),(فارهبون), (تراهبون), (استرهبوهم), (رهبه‌), (رهبا),له‌ سووره‌ته‌كانی (اعراف),(بقره‌), (الخل), (انفال),(الحش),(الانبیا‌و),(الرهبان-التوبه‌ 34),(رهبانا-المائده‌), (رهبانیه‌-الحدید) هاتوون.

2/ له‌ زمانی ئینگلزی دا/
Terror به‌ مانای"فزع= ترس یان تۆقین " وه‌یان به‌مانای " رعب=ترس یان په‌روا = تۆقین " وه‌یان به‌مانای " هول=قورس وگران =ترس" هه‌روه‌ها زاراوه‌ی terrorize = یرهب هاتوون .ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت كه‌ ژێده‌ری ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ شۆڕشی فه‌ ره‌نسی له‌ كۆماری جاكۆبی ساڵی (1973-1974) دژی هاوپه‌یمانێتی مه‌له‌كی و بۆرژوازیه‌كان ،به‌كارهاتووه‌ له‌ ئه‌نجامی" ارهاب" ه‌وه‌، ئه‌و قۆناغه‌ ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ{ reignof trror = عهدی تیرۆر}، كه‌ زیاتر له‌ (300000) كه‌س له‌ سێداره‌ درا به‌بێ‌ دادگایی. ئه‌مه‌ ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌كانی تیرۆر .

-ڕیشه‌ی ئه‌م زاراوه‌ یه‌ له‌ مێژوودا
*نووسه‌ری یۆنانی (زێنه‌ فۆن-xenophon) (349-430) ق.م،باوه‌ڕی وایه‌ كه‌(جه‌نگ وتیرۆر) كاریگه‌ری ده‌روونی و ڕۆشنبیری ،له‌سه‌ر گه‌ل داده‌نێت .

- حاكمه‌ ڕۆمانیه‌كانی وه‌كوكالیگۆلا (Tiberius Caligula ) (14 -37م) توندوتیژی وئیرهابیان به‌كارهێناوه‌ و ئیسپانیه‌كان دژی موسوڵمانه‌كان و پاشتریش نازیه‌كان وسۆڤییه‌تیه‌كان و قاعیده‌ و سدام وبوش و ئۆباماو ئه‌سه‌د و هتد وزۆری تریش ....ئه‌م زاراوه‌ یه‌ به‌كاردێنن بۆ مه‌به‌ست ومه‌رامی جیاواز.

3/تایپه‌ كانی ارهاب وپێناسه‌ی نزیك له‌ ڕێكه‌وتنه‌كان:
schmid له‌ كتێبكدا ده‌رباره‌ی <تیرۆری سیاسی> 1983 ساڵی ئه‌لێكیس شمید ؛ مانیفێستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ی پسپۆری كردووه‌ له‌ بواری دیاری كردنی مه‌فهومی تیرۆردا. كه‌ ئێمه‌ی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م به‌ره‌نجامانه‌:-

- چه‌مكێكی په‌تی ودیارینه‌ كراوه‌.
- پێناسه‌ی تاكه‌كه‌ سی به‌ كارنایه‌ت بۆ ئه‌م زاراوه‌یه‌.
- زۆرله‌پێناسه‌ كان جیاوازن له‌ توخمه‌ به‌شداره‌كاندا.
- مانای تیرۆر ده‌وره‌دراوه‌ به‌ ئامانج و قوربانی.

له‌ ده‌روازه‌ یه‌كدا ده‌رباره‌ی تیرۆر(جۆناشان وایت)ی کۆمه‌ڵناس

پێمان ده‌ڵێ‌:- كه‌ كۆمه‌ ڵناسی له‌م بایه‌خدارترینیانه‌ له‌و" په‌رێزه‌- سیاقه‌" دا. وه‌دژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێمان وابێت یه‌ك جۆر تیرۆر هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتن ده‌خاته‌ ڕوو وه‌كو هه‌وڵ بۆپێناسه‌ی تیرۆر: :-

/1: به‌ مانای توندوتیژی و ته‌ هد ید دێت و ئامانج لێی درووست كردنی ترس و گۆڕانی سلوكی یه‌ (ئه‌م پێناسه‌یه‌ ساكار وئاسایی)یه‌..

تایپی قانونی تیرۆر واته‌تووند وتیژی وتاوان وهه‌ڵوه‌ شاندنه‌وه‌ی یاساو پابه‌ند بوون به‌ سزای ده‌وڵه‌ت.2:

-*پێناسه‌ی شیكاری ارهاب,واته‌ هۆكاری سیاسی و كۆمه‌ ڵایه‌تی دیاریكراو كه‌ هه‌ ڵوه‌سته‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر سلوكێكی ارهابی.

-تعریفی چاودێرانی بواری ارهاب: به‌ مانای ڕێگاكانی به‌ كارهێنانی وڵاتان بۆ هێرش كردنه‌ سه‌روڵاتی تر.

-تایپی تیرۆری ده‌وڵه‌ت ، به‌مانای به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ تیرۆركردنی هاوڵاتیه‌كانی خۆی..

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێًم :ئه‌م زاراوه‌یه‌ وانه‌یه‌كی زۆر گرنگی تیایه‌ ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من بۆی زیاد ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌ نجامی ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتووم ،تیرۆر به‌مانای حوكم دان به‌بێئاگاداركردنه‌وه‌ یان بێ دادگایكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌و حساب كردن بۆبه‌رامبه‌ر ...چاوسوركردنه‌وه‌و تۆقاندن و له‌ پرۆژه‌ خستن و به‌ چاوی سووك و خه‌ته‌ر ته‌ماشاكردنی ئه‌وی تر ..كه‌به‌ڕای من ئه‌مه‌ ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی بڵێم : نۆ له‌ ده‌ی ئێمه‌ تیرۆریستین! ...


*تێبینی :
ئاماده‌کردنی : ڕێبازمحمد جزا

بۆ زانیاری زیاتر پێشنیار ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ (ئیسلام ئۆن لاین)... له‌م باره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ و په‌پێزی تیایه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە