ڕۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ و بەكێشەكردنى نووسین (بهشی چوارهم)
Sunday, 28/08/2011, 12:00
ڕۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ و بەكێشەكردنى ستاتیكا: كارى نووسین بەگشتى وهونەروئەدەب بەتایبەتى بەیەكێك لەماناكان كاركردنە لەسەرگریمانەو فەلسەفەى جوانى ورۆمانى"ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ"یش كارێكە بەیەكێك لەجۆرەكان پەخشكەرەوەى گومانە بەسەركەرەستەو بابەتە جیاوازەكاندا وەكو"دیكارت" لەكتێبى "پرنسیپەكانى فەلسەفە"دا جە خت لەسەرئەوەدەكاتەوە كەئێمە بۆئەوەى راستى بپشكنین ،دەبێت گومان لەهەموو ئەوشتانەبكەین كەڕووبەڕوومان دەبنەوە ."1"كەمن واتێدەگەم ئەم رۆمانە بەم ئەركە هەستاوەو هەرلەبەرئەوەشە دەتوانین وەكو( كێشە)یەكى فەلسەفى خوێندنەوە بۆ(جوانى) بكەین لەم رۆمانەدا "بەڵىَ كاركردن لەسەر هەرگریمانێك واتاكاركردن لەسەرفەلسەفە و هزر.."2" ئەمەش وەكو لەسەرەتاى كێشەكانەوە لێى دوواین بەڕوونى گومانى نووسەر لەسەر هەر ڕووداوو پێش هاتوو گریمانەیەك دەردەخات ..وەكو "هایدگێر"دەڵێت :"مرۆڤ لەوشوێنەدا دەدوىَ كەبەزمان وەڵام دەداتەوە "3"بنەماى بنیاتى فەلسەفە ئەمەیە :"هەرچەشنە نێواخندۆزیەكى پەتى و ڕەسەن ،ڕەگاژۆى ڕەواوپەسندكراوى زانیاریە"4"ئەمەش" لەهەمان ئەوشوێنەوەیە كە ڕێگەى خەیاڵسازى بەهاى مەدەنیەتى داهێنانەى خۆى ئەسەلمێنێت""5"لەبەرئەوەپێویستە لەرۆماندا بەدواى دۆزینەوەكاندا بگەرێین ولەوانەش لەڕووى ستاتیكى وبەها فەلسەفى و فیكرى ومە عریفیەكاندا وەكو "هرمان بروگ "ڕاى وایە :"ئەورۆمانەى كە هیچ نادۆزێتەوە ،لەدیدى ئەودا رۆمانێكى بىَ ئەخلاقانەیە""6""...""رۆمان" دەشێت شێوەیەك بێت لەشێوەكانى یاخى بوونى جوانى (...)"7"ئەگەرزمانى ئیكۆ بەكاربهێنین دەڵێین رۆمان بۆخۆى چێژلەوناونانە بىَ سنورەوەردەگرێ رۆمان تە عبیر لە جیهانێكى هەلاهەلا دەكات "8""لۆكاچ"پێى وایە كە رۆمان تەعبیر كردنە لە ڕوتبوونەوە یەكى ترانستدنتاڵیانە،هەندىَ لە ڕخنە گران لەبارەى "دیستۆڤسكى"یەوە ،ئەوەدەخەنە ڕوو كە دیستۆڤسكى هەمیشە رۆحى خۆى بەنەخۆش زانیوە ،دەشىَ هەمان شتیش لەبارەى هونەرى رۆمانەوە بگوترىَ.."9"بەم پێیەش رۆمانى "ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ"كە نووسەرەكەى"كاك ێلاح جلال"ە،دەچیچتەئەم خانەیەوە كەچارەسەركردنیان تەنهاوتەنها لەڕێى نووسینەوە دەبێت و شێوەیەكیشە لە خۆهاوشێوەكردن بەو ئازارو نە خۆشیە ."سوكرات" وتەنى :"..."مەعریفەى چێتى مەعریفەى حەقیقیە "...""10"وە لەم روانگەیەشەوە "نمونەىئایدیا" "یاخود وێنە"حەقیقەتى هەمەكى هەبووە بەكردار وبونیان دەرەكى یە ...."11"هەروەها "ئەرستۆ"ش ڕاى وایە "..."مەعریفەى حەقیقى ئەومەعریفەیەیە كە پەیوەستە بە "مرتبە"ى یەقینەوە "12"وەئەو مەبدەئى مەعریفەو ژینالۆژیاكەى لاى "ئەرستۆ "(هەستە ڕاستەوخۆكان)بەشتێك لە ئێستەداو لە م دۆخەدا كە وەسفى دەكات بەبەشەكى "13".لەم تێگەیشتنەوە بەپێى هەردوو بۆچوونەكە ى"ئەفڵاتوون وئەرستۆ"رۆمانى "ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ"خاوەنى "وێنەو ئایدیا "ى خۆیەتى و پێویستى زۆریشى بەهەستى ڕاستەوخۆ هەیە لەكاتى خوێندنەوەدا كەوادەكات بەتەواوەتىنیشتەجىَ ببین لەناو ڕووداوو كردارەكاندا .چونكە "بەرهەمى هونەرى دەمانباتە ناخى خۆیەوە ،ئێمە ئاگامان لەناخى خۆمان نامێنێت""14"لێگەرێن با جیاوازى بىَ هەواڵ لەجیاتى پارادۆكس دانرىَ "15"چونكە پارادۆكس هیچ چێژێك بەرهەم ناهێنێت "16"ئەمە ئەوەبوو كە رۆلان بارت لەچێَژى دەق دا دەیگووت .دێریدا "ش لەەمبارەیەوە"دەیگووت:"بەردەوام هەوڵَمدا تافەلسەفە بێَنمە مەیدانەوە .مەیدانێك كەلەودا فەرمانڕواییەك نەبێت "17 "كەبەڕاى من ئەمە لەئەدەبدا زۆر گونجاوتر دێتەدى و لەهەمان كاتیشدا رۆمانى"ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ "بەنمونەیەكى دروستى ئەم تێگەیشتنە دەزانم هەرچۆن "لیۆتاریش دەیگووت:"رۆڵى ئێمە وەەكو هزرڤان ئەوەیە كەزانیارى خۆمان لەوشتەى كەلەزماندا گوزەردەكات قوڵتر بكەینەوە ،بیرۆكەى بێ گیانى زانیاریەكان ڕەخنە بكەین ،ئاڵۆزى لەبەر چاو نەهاتوو لەجەرگەى زماندا ئاشكرابكەین "18"بەڵگەشم لەسەر ئەمە ئەو بێژەیەى "ناتالى ساروت"ە كەدەڵێت :"ڕووى شاعیرانەى بەرهەمێك دەرخەرى توخمى نەبینراویەتى "..كە واتێدەگەم بەتەئویل بەدیاردەخرێت.ئەوڕووداوانەى كەرۆمانى "ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ"دەیانگێڕێتەوە زۆربەى ئەو مێژووەن كە مرۆڤانى كورد لەنیوەى یەكەم ودووەمى سەدەى بیستەم دا تیاى ژیاون و نزیك ودوور ئاشنان پێى كەچى تاكوئێستا شاكارێكى ئەدەبى و جوانمان لەو مێژووەنەدى!!!گەر هەشبێت تائەو شوێنەى كەمن ئاگا\دارم لە حیكایەتێكى بىَ لەزەتو بىَ تام تێپەڕیان نەكردووە شكلۆفسكى ووتەنى" ئێمە هەموورۆژێك سەیرى یەكترى دەكەین ،بەبىَ ئەوەى ئەوى دیكە ببینین ""19"واتایەكى كۆن ئێمە دەگەیەنێنە فۆرمێكى تازەو هەر ئەم بزاوتە ،هەمووبەرهەم دەگۆڕێت "20""بارت "یش لەتێزى كورتى "سۆلێرى نووسەردا"دەنووسێ "ژین دەق ئاسایە""21"ئالێرەدا من جەربەزەیى نووسەر هەست پێدەكەم لەوەدا كەنووسەر سەركێشى گێڕانەوەى ئەو مێژووە ى كردووە لەفۆرمێكى هونەرى و زیندوودا ،كەمانا دەخاتەوە ناو ڕووداوەكان ومێژوو ..لەیۆنانى كۆندا جوانییەكان دەنگى خواوەند بوون (22)(لۆنجینیۆس)نووسەرى كۆنى گریكى لەوكتێبەى بەناونیشانى "لەبارەى جوایەكان-عن الرائع"دا دەنووسىَ :"جوانیەكان سۆزێكن بۆخواوەند ،خواوەند بەرەو پاكیمان دەبات ،بەرەو ناخ ،بەرەو حەقیقەتە خواوەند ئامێزەكان (23)هەروەكو چۆن راى ئەرستۆو ئەفڵاتوونیشمان لەوبارەیەوە زانى ...وەهەروەها لایەنگرى "ئەستاتیكاى موتڵەق" مەعناى دابڕان لەهەلومەرجە مێژوویى و كۆمەڵایەتیەكان نیە ،چونكە ئەو هەلومە رجانە ئەم چێژە ستاتیكیە دیارى دەكەن (24)قارەمانانى رۆمانەكانى "فلۆبێر"بایەخى خۆیان ،بایەخى وەسایقى خۆیان لە جیهانبینى بابەتگەریانە ى فلۆبیرەوە وەرگرتووە.بابەتگەرى فلۆبیر كردویەتیە كارىَ هەركەسێك بیەوىَ بەشێوەیەكى بەشێوەیەكى زانستیانە لەدیاردە سایكۆلۆژیە كۆمەڵایەتیەكان بكۆڵێتەوە ناچارە پەنایان بەرێتى .مەوزوعیەت وبابەتگەرى بەهێزترینى لایەنى رێباز ى فلۆبیر بوو (25)هەرلەبەر ئەوە من رام وایە ئەمە خاڵێكى ترى هاوبەشە لەگەڵ نووسەرى رۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ)"كاك ێلاح جلال"(...)لەساڵى 1750وەكە بۆمگارتن جوانیناسى دامەزراند،(...)(26)لەورۆژەوەكێشەى ستاتیكاكێشەیەكى هاوبەشى نووسەرە مەزنەكانە ودەبێت وەكو كێشەلەبارەیەوە بدوێین ،بۆئەم مەبەستە ش ئەگەر گەشتێكى خێرا بەناو بیروڕاو مقۆمقۆكانى ناوبیریاراندا بكەین دەبینین راوبۆچوونەكان سەرجەمیان بەم جۆرە چڕدەبنەوە بۆنمونە: بەباوەڕى بۆمگارتن (1714-1762)بابەتى مە عریفەى لۆژیكى حەقیقەتەو بابەتى جوانیناسى یا(مەعریفەى هەستى )جوانییە .جوانى تەواو یا ڕەها ئەوەیە كە بەهاوكارى هەست دەناسرێتەوە .حەقیقەتى كامڵ یاڕەها ،ئەوەیە كە بە عەقڵ دەناسرێتەوە ،چاكەى تەواو یاڕەهائەوەیە كەلەڕێگاى ئیرادەى ئەخلاقیەوە بەدەست دێت(27)كردەى مرۆیى دەقێكى ئەگەراویە (28)ئەوئگەرانەش لەجیهانى (جوانى)دا كۆمەڵێك دەروازەى گرنگ دەكەنەوە بە گوتەى (هۆم) (1696-1782) جوانى ئەوەیە كە دڵپەسند بێت، لەم ڕووە وەتەنیا بەهۆى زەوقەوە دیارى دەكرێ (29) وە بەباوڕى (بێرك) (1720_1797) (كتێبى لێكۆڵینەوە لەسەرچاوە ى وێناكردنەكان لەبارەى باڵا- وجوانە(...) ،لەبنەڕەتیاندا،خاوەنى هەستى پاراستنى دەروون وهەستى كۆمەڵایەتین(30) بەباوڕى فیختە (1761_1814) ئاگایى لەسەر شتى جوان ،لەم شتانەوە سەرچاوە دەگرێت : دنیا،واتە سروشت. ئەمەش دوولایەنى هەیە ،ئەم دوو لایەنە ئاكامى دوو كارن ، یەكیان بەرتەسكى ئێمەو ئەویتریشیان چالاكى ئازادو بەربڵاوى وێناكردنەكانمان .بەماناى یەكەم جیهان بەرتەسكەو بەماناى دووەمیش جیهان ئازادو بەربڵاوە(31) بەباوەڕى شافتس برى (1670-1713)ئەوەى جوانە ،هاوسەنگ وگونجاوو حەقیقیە و ئەوەیش كە لەیەك كاتدا هەم جوان وهەم حەقیقیە ،دڵپەسەند وچاكە .جوانى بەباوەڕى شافتس برى تەنهابەهۆى رۆحەوە دەناسرێت (32)ئەمەش خودى كێشەكەیە ئایارۆح كێشەیەكى زەمینیە؟!یان بەمانایەكى تر ئەم ئاڵۆزیە لەكوێوە دێت؟یا ن سەرزەمین بەبىَ رۆح دیناو"مكاشفە"ناكرێت؟یان شتێكى مومكینە ڕووبدات؟
هەروەها جوانیناسى (كانت)ئەوەیە كە:مرۆڤ بەباوەڕى كانت ،مەعریفەى سەبارەت بە سروشتى دەرەوەى خۆى وهەروەها بەبوونى خۆى لەسروشتداهەیە.مرۆڤ لەسروشتى دەرەوەى خۆیدا ،بەدواى حەقیقەتدا دەگەڕێت ولەخۆشیدا بەدواى (چاكى)دا .قۆناغى یەكەم كارى ئاوەزى (عەقڵ)موجەڕەدەو قۆناغى دووەم كارى ئاوەزى كردەییە كە بە(ئازادى ئیرادەش)ناسێنراوە.سەرەڕاى ئەم دوووەسیلەیە مەعریفە،وەسیلەیەكى تریش كەبەتواناى داوەرى كردن ناسراوە ،هەیە كەڕاستیەكان بەبىَ لەبەرچاوگرتنى ماناكەیان ،پێكدێنىَ و چێژیش ئارەزوو حەز بۆئێمە بەرهەڤ دەكات (33).شیللەر (1759-1805)واى بۆ دەچوو (ئامانجى هونەر )وەكوئەوەى كە (كانت)پەسەندى كردووە ،جوانییەوجوانیش چێژە ،بەبىَئەوەى هیچ جۆرە سوودو پێشكەوتنێكى كردەیى تێدابێت (34)وە فریدریك (شلیگڵ)یش (1779-1829)پێى وابوو كە (جوانى نەك تەنیا لەهونەردا دەدۆزرێتەوە بەڵكولە سروشت وخۆشەویستیشدا خۆى دەنوێنێ. بەم هۆیەوە ،بەگوتەى (شلینگ)(1775-1854)(جوان بریتیە لە دەركەوتنى بىَكۆتایى لە كۆتاییدا )(35)بەڵام ئەوەى جێى ڕامان و لەسەر وەستانە بیروڕاى (هیگل)ە (1770-1831)كە بەم جۆرە دەدوێت : (خواخۆى بەدووشێوە دەردەخا : یەكێكیان بەشێوەى دەرهەست (زەینى ) وئەوەى تریشیان بەشێوەى بەرهەست (عنیى) .بەدەربڕینێكى تر، خوالەسروشت و ڕۆحدا خۆى دەنوێنىَ . (36) واتە كارى (هونەرمەندان و نووسەرانە) كەگەڕان دەست پێبكەن تا خوا دەدۆزنەوەو گەیشتن بەخوا دەستڕاگەشبینەبە(سروشت وڕۆح) كە بەباوڕى(هیگڵ)،حەقیقەت وجوانى ،یەك شتن .تەنیا جیاوازیەك كەهەیە ئەوەیە حەقیقەت تاجێگایەك هەیەولەخودى خۆیدا شیاوى تێر ِامانە .بۆخودى (ئایدیایە/ وێناكردنە).بەڵام ئایدیا كاتێك كەلەدەرەوە دەردەكەوێت ،نەك تەنیا دەبێتە حەقیقى بۆشعورى مرۆڤ ،بەڵكو جوانیش دەبێت .بەمجۆرە جوان دەركەوتنى ئایدیایە (37).زانستەكانى رۆح بابەتى رۆح بابەتى نییە بەتەنیا بەڵكو دوانە (رۆحى دراسەو رۆحى دراسەكراو)....(38)هەروەكوچۆن (كرۆچە)ش باوەڕى وابوو :(جوانى بریتییە لە دركاندن یان پەى بردن یان دیدە گایەكى رۆشن بوونەوە یان سرۆش (39)بەم گریمانەیە جوانى یەكێكە لە چالاكیە گیانیەكان ....لەكۆتاییدا ئەم چالاكیە بەدى نایەت ،ئەگەر بزوێنەرێكى دەرەكى نەبێتە هۆكار .بەم پێیەش رۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ)،كەلەلایەن (كاك ێلاح جلال)ەوە نووسراوە دەبێتە دەقێكى كراوەو فرە دەنگ و ڕەهەند و دەتوانرێت ،چەندان خوێندنەوەو توێژینەوە ى لەسەر بكرێت و لێكدانەوەو ڕاڤەو تەئویلى بۆبكرێت ،ئەوەى من لەم زنجیرە ووتارەدا لەبارەیەوە دووام تەنها خوێندنەوەیەكى پانۆرامایى بوو كە شیاوى لەوەزیاترەو پێویستە هەڵوەستەى لەسەر بكرێت ....بۆیەمن بەباشى دەزانم لێرەدا و لەم بۆنە یەدا كۆتایى پێدەهێنم بە ئومێدم لەكاتێكى تردا بگەڕێمەوە سەر كۆمەڵە باسێكى گرنگى تر كە ئە و شاكارە ئەدەبیە لە خۆى گرتووە .....
لیستى سەرچاوەو پەراوێزەكان 1)هیگڵ فەلسەفەو مۆدێرنیزم ڕێبین ڕەسوڵ ئیسماعیل ،رێبین بۆ چاپ و پەخشى كتێب (2)چاپى یەكەم 2003ل 75 2)هەمان سەرچاوە ل 74 3) پێكهاتەو ڕاڤەى دەق كتێبى (چوارەم) نووسینى (بابەك ئەحمەدى) ،وەرگێڕانى (مەسعوود بابایى)،لەبڵاوكراوەكانى سەنتەرى لێكۆڵنەوەى فیكریى وئەدەبى نما زنجیرە ( )چاپى یەكەم هەولێر 2005 ل54 4) هەمان سەرچاوە ل55 5)دەربڕینى ئەندێشە لە میوزیكدا نووسینى (سیدنى فینكلشتاین)،وەرگێرانى(ستاركریم)پیاچوونەوەى (ع.ج.سەگرمە)،دە زگاى چاپ وپەخشى سەردەم چاپى یەكەم سلێمانى 2005 ل53 6)نووسین خۆكوژیەكى تەواونەكراو"كۆمەڵێك وتارو گفتوگۆى ئەدەبى "عبولموتەڵیب عەبدوڵڵاعەڵیب هەڵیبژاردووەو وەریگێڕاوەتە سەر كوردى ل80 7) هەمان سەرچاوە ل79 8) هەمان سەرچاوە ل79 9) هەمان سەرچاوە ل79 10)من الفلسفة اليونانية الى الفلسفة الاسلامية ،تاليف عبدالرحمن مرحبا ،مكتبة الفكر الجامعى منشورات عويدات لبنان بيروت طبعة الاولى 1970 ص126 11)هەمان سەرچاوەێ 126-127 12) هەمان سەرچاوە ێ 161 ) هەمان سەرچاوەێ162 14)پێكهاتەوهێرمنیوتیك نوسینى بابەك ئەحمەدى وەرگێڕانى ئیسماعیل زارعى ،دەزگاى وەرگێڕان ،چاپى یەكەم هەولێر 2007ل33 15)چێژى دەق (رۆلان بارت )،وەرگێڕانى ئیسماعیل زارعى ،دەزگاى وەرگێڕان ، چاپى یەكەم هەولێر 2007ل36 16) هەمان سەرچاوە ل36 17) پێكهاتەو ڕاڤەى دەق كتێبى ( سىَ هەم ) نووسینى (بابەك ئەحمەدى) ،وەرگێڕانى (مەسعوود بابایى)،لەبڵاوكراوەكانى سەنتەرى لێكۆڵنەوەى فیكریى وئەدەبى نما زنجیرە ( )چاپى یەكەم هەولێر 2005 ل179 18) هەمان سەرچاوە- كتێبى یەكەم -ل 83 19) هەمان سەرچاوە-كتێبى دووەم ل212 20) هەمان سەرچاوە-ل94 21) نووسین خۆكوژیەكى تەواونەكراوهەمان سەرچاوەى پێشووتر ل79 22) نووسین خۆكوژیەكى تەواونەكراوهەمان سەرچاوەى پێشووتر ل78 23)هونەروژیانى كۆمەڵایەتى (پلیخانۆف)وەرگێرانى (حەمەكەریم عارف) ،دەزگاى چاپ وبڵاوكردنەوەى موكریانى زنجیرەى كتێب (12)(115)چاپى یەكەم هەولێر 2005-ل37 24) هەمان سەرچاوە ل41 25)هونەر چییە؟(لیۆ تۆڵستۆى ) وەرگێڕانى هەژار ڕەحیمى ،دەزگاى توێژینەوەو بڵاوكردنەوەى موكریانى زنجیرەى كتێب (386)چاپى یەكەم 2009ل29 26) هەمان سەرچاوە34 27)المبدا الحوارى"دراسة فى فكر ميخائيل باختين " (نزفيتان تودوروف ) ،ترجمة فخرى صالح دار الشؤن الثقافية العامة ،افاق عربية الطبعة الاولى 1992ص31 28)هونەر چییە؟هەمان سەرچاوەى پێشووترل36 29) هەمان سەرچاوە ل36 30) هەمان سەرچاوە ل39 31) هەمان سەرچاوە ل36 32) هەمان سەرچاوە ل36 33) هەمان سەرچاوە ل38 34) هەمان سەرچاوە ل38 35) هەمان سەرچاوە ل39 36) هەمان سەرچاوە ل40 37) هەمان سەرچاوە ل41 38) هەمان سەرچاوە ل41 39)المبدا الحوارى هەمان سەرچاوەى پێشووترێ37 40)چەمكەكانى جوانناسى(بندیتۆ كرۆشە)وەرگێڕانى (سەربەست خە سرەو عارف)،دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم ،چاپى یەكەم سلیمانی ل17 لەرۆژنامەی خەبات ژمارە (3861) هەینی26/ئاب2011 دا بڵاوبۆتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست