پرچه ئاڵۆسکاوه‌کان
Monday, 22/09/2014, 12:00
"هه‌وڵیک بۆجیاکردنه‌وه‌ی پرچه‌ئاڵۆسکاوه‌کان له‌نێوان هه‌ردووشاعیر "به‌کرپشده‌ری " و شاعیری کۆچکردوو"ئه‌بووبه‌کر عه‌لی" دا...
ده‌کرێت خوێندنه‌وه له‌نوێوه درێژبێته‌وه وهه‌روه‌ک موماره‌سه‌کردنی گوتاری ڕه‌خنه‌یی خۆی بنوێنێ ،یان هه‌روه‌ک مامه‌ڵه‌کردنی گوتاری ڕه‌خنه‌یی له‌گه‌ڵ گوتاری ئه‌ده‌بیدا هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ته‌کدا بکرێت،به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مێکی دیکه له‌دایک ده‌بێت که‌ئه‌ویش گوتاری ڕه‌خنه‌ی نوییه . (1) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "شیعر ڕووه پراکتیکیه‌که‌ی زمانی شیعره‌و به‌پێی که‌سه‌کان ده‌گۆڕێت" (2)به‌م پێیه "شیعر ئه‌وکاته بوونه واقیعیه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێ که‌ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌گینا به‌رله‌وه شیعر به‌ره‌وخودی خۆی ده‌ڕوات .شیعر ته‌نیا له‌کاتی خوێندنه‌وه‌دا ماناکان ده‌وروژێنێ ،لێره‌شدا ئێمه( خوێنه‌ران ) له‌ته‌ئویلکردنیدا جیاوازده‌بین چونکه ڕێگه‌و چۆنێتی خوێندنه‌وه‌مان جیاوازه له‌میانی جیاوازی تێڕوانین و ئاستی زانین وڕوانین وهه‌روه‌ها دیدی جیاوازمان بۆدنیاو ده‌وروبه‌رمان .خوێنه‌ر ماناکانی خۆی له‌وشیعره‌دا (...) کۆده‌کاته‌وه وهه‌ڵده‌هێنجێ به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌روما نابنیات ده‌نێ وه‌ک ئیمبرتۆ ئیکۆ ده‌ڵێ ده‌قی کراوه خوێنه‌ر له‌به‌ر هه‌مهێنانی مانادا به‌شدار ده‌کات . (3) که‌واته ده‌قه‌شیعریه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ژانره‌کانی تری ئه‌ده‌ب بێ نهێنی و بێ کێشه نیه وبه‌نمونه‌ش زۆر له‌شیعره‌کانی"به‌کر پشده‌ری " "ئه‌بووبه‌کر عه‌لی" جۆرێک له‌ئاڵۆسکان و لێک چوونی ڕواڵه‌تی به‌دی ده‌کرێن وهه‌ندێک جار به‌ئاسانی له‌یه‌کتری جیاناکرێنه‌وه ..بۆزیاتر ڕوونکردنه‌ه‌ی مه‌به‌سته‌که چه‌ندنمونه‌یه‌ک له ده‌قه‌شیعریه‌کانیان وه‌رده‌گرم له‌وانه :
ئه‌بووبه‌کر عه‌لی / له‌شه‌وی یه‌که‌م د ا: وه‌ره‌ئه‌مشه‌و..
ئه‌مرم وساکه خۆشت ئه‌وێم
له‌پرچه‌کانتا بمنێژه(4)
له‌شه‌وی سێیه‌م دا:
وه‌ره ئه‌مشه‌و بممرێنه
تۆفانێ به‌وتابه‌یانی
ڕۆحیانه‌تم ڕاوه‌شێنه
نه‌ک هه‌رمن ونامه‌کانم
دواقانوونی خۆشه‌ویستیش بسوتێنه(5)
له‌شه‌وی چواره‌مدا :
ئه‌شێ ئه‌مشه‌و
شاعیرێکی ته‌مه‌ڵ بووبم
ڕه‌نگه هێشتا له‌پێنووسه‌که‌م نه‌تکابم (6)
له‌شه‌وی پێنجه‌م دا:
نیوه‌شه‌وه‌و
له‌م په‌نجه‌ره دارینه‌وه بۆت ئه‌گڕێم
ده‌ده‌رکه‌وه(7)
له‌شه‌وی شه‌شه‌م دا :
ئه‌مشه‌و ..من ..و؛
په‌نجه‌ره‌که‌م
دووهاوڕێی گیانی به‌گیانین (8)
به‌کر پشده‌ری / له‌شیعری "به‌بێده‌نگی ده‌توێمه‌وه" : نیوه‌شه‌وه‌و ؛
له‌ناوپێکی ته‌نیایمدا ده‌خورێمه‌وه!
سێوی جه‌سته‌م
بای وه‌زانی یاده‌کانت ..ده‌یته‌کێنێت(9)
له شیعری میوانی ئازیزدا :
ئه‌م شه‌و هاتووم ...له‌گه‌ڵ ته‌رزه‌ی یاده‌کانتا باش ڕاهاتووم
دێڕ به‌دێڕی وشه‌کانت باش ده‌خوێنمه‌وه...(10)
له‌شیعری "جووتبوون"دا :
شه‌و فێری بێده‌نگی کردووم
ڕه‌شه‌با هێزی پێداوم
ڕۆژهه‌نگاوی پێ هه‌ڵگرووم
ئه‌ستێره ناوی لێناوم (11)
هه‌ر له‌شیعری" جووتبوون" دا :
ڕۆژسامنکه ...شه‌وخامۆشه
لای من ته‌نیا هه‌رشه‌وخۆشه
له‌شه‌وداکاتێک قومری دێن
به‌ده‌نووکیان نامه‌دێنن ..
عه‌تری شیعر ده‌پرژێنن!
که‌ڕۆیشتنه‌وه ..
له‌گه‌ڵ ڕۆحی مندا ده‌فڕێن !(12)
شه‌و وه‌ک مفره‌هده‌یه‌کی شیعری لای هه‌ریه‌که له‌ودووشاعیره په‌یوه‌ست ده‌بن به (ته‌نایی وچاوه‌ڕوانی وبێده‌نگی وخامۆشی و هه‌تاده‌گه‌ن به‌خودی شیعر ...ئه‌مه‌له‌شێوه گشتگیروساکاره‌که‌یدا که‌واده‌رده‌که‌وێت زۆر هاوشێوه‌و یه‌کانگیرن و ته‌نها شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه تائه‌وڕاده‌یه‌ی به‌لێ وورد بوونه‌وه‌له موفره‌داته‌کانی تریش گومانی ئه‌وه‌درووست ده‌که‌ن هه‌ردووکیان سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی شیعرێکن که‌بدیوێکیان دا بێگومان هه‌روایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ئه‌وه‌یه زۆر له وشه شیعریه‌کانیان وبه‌کارهێنیان نزیکایه‌تیان هه‌یه وه‌کو(مردن ، هه‌ناسه، نامه و ...هتد) .ئه‌ڵبه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی شیعریان له‌ڕووی مێژوویه‌وه هاوسه‌رده‌من ئاساییه کاریگه‌ری ولێکچوونیان هه‌بێت به‌ڵام مه‌به‌سته‌که ئه‌م لێکچوونه ساکاره نیه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیان زۆرزۆرن و به‌که‌مێک ڕامان و خۆماندووکردن کاره‌که سه‌خت ده‌بێت وبۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که‌چه‌ند سه‌خته ئه‌وئاڵۆزکاویه شیعریه جیابکه‌ینه‌وه که‌به بڕوای من ئه‌وجیاکردنه‌وه‌ی خاڵی سه‌ره‌کی جیاوازی هه‌ردووشاعیره که‌له‌م ساته‌دا به‌یه‌کدا چوون و ڕایه‌ڵکردنیان تاره‌ده‌یه‌ک قورسه‌وبه‌رده‌ست نیه ...ئه‌مه‌ش له‌لای هه‌ریه‌که له‌م دووشاعیره به‌سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پرچه‌کانیان هۆنیوه‌ته‌وه لای "به‌کر پشده‌ری " پرچه‌کان ده‌بنه "گورزه"و له‌سێبه‌ریانداده‌نووسێت ولای "ئه‌بوبه‌کرعه‌لی" ده‌بنه "چه‌ند شه‌وێک " و له‌ڕه‌شیه‌کانیاندا ده‌نووسێت . "پرچ" هه‌رپرچه وه‌ک مفرده‌یه‌کی شیعری به‌ڵام "پشده‌ری به‌سێبه‌ر " و"ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" به "شه‌و" ده‌ریان ده‌بڕێت وئه‌مه‌ش ده‌ستپێکی جیاوازیه‌کانیانه ...ئه‌وه‌ی له‌م هاتن وچوونه‌دا بۆمن خوێنه‌ر ده‌مێنیته‌وه دۆزینه‌وه‌ی مه‌وداکانی نێوان "شه‌ووسێبه‌ره" یان که‌به‌ئه‌ندازه‌ی نزیکیان دوورن له‌یه‌کتره‌وه‌و لێره‌وه له‌سه‌رخۆدێمه سه‌رجیاکردنه‌وه‌ی ئاڵۆسکاویه‌کان...
له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه ئه‌زممونێکی مرۆیی و فیکریه ،پابه‌نده به‌یاسافه‌لسه‌فی و خۆڕسکه‌کانه‌وه له‌خودی شاعیردا وه‌ک مرۆڤێکی گه‌ردوونی "کۆسمۆلۆجی" ،له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده گه‌یاندنی خوێنه‌ره به جیهانێکی ناکه‌سی... (13) هه‌روه‌کوشکسپیرده‌نووسێت : "ئه‌وکاته‌ی ده‌روونم هه‌روه‌ک چکاوک(14) له‌کاتی هه‌ڵاتنی تیشکی خۆروڕووناک بوونه‌وه‌ی گه‌ردون له‌قوڵایی خاکی تاریک .له‌به‌رده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ده‌وه‌ستێت و ئاواز ده‌خوێنێت "مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه قۆناغه‌کانی ژیانی چکاوک فێربێت ،به‌ڵکوده‌یه‌و‌ێت به‌هۆی یاده‌وه‌ریه‌کان وئه‌وهه‌ستانه‌ی که‌وشه‌کان ده‌جوڵێنن حاڵه‌تێکی تایبه‌تی له‌ژیانی ده‌روونی خوێنه‌ردا دروست بکات هه‌روه‌کوبیکۆن ده‌یگووت : "یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژوودا زاڵ ده‌بێت " .(15) یاده‌وه‌ری هه‌ریه‌که له‌ودووشاعیره "پشده‌ری وئه‌بوبه‌کر عه‌لی" بۆ پرچه‌کان زۆر جیاوازه بۆنمونه لای
" ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" به‌م جۆره‌یه :
له‌شه‌وی یه‌که‌م دا ده‌ڵێت :
ئه‌وپرچانه‌ی که‌ڕۆژانێ ..
له‌جۆگه‌له درێژتربوون ...
خه‌م بوون وه‌ک با...(16)
به‌ڵام لای شاعیر "به‌کر پشده‌ری" له‌شیعری "ئاوابوون " دا : به‌مجۆره‌یه :
ئه‌م دڵه‌م شێته‌م ..
به‌دووڕه‌شماری
گوریسی پرچه‌کانی تۆ
ئه‌درێت له‌دارت (17)
گه‌ر به‌ساده‌یی ته‌ماشابکه‌ین ڕێک به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌وه تێده‌گه‌ین به‌وه‌ی " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی"دوورله‌مانا مه‌جازیه‌کانی بڕینی پرچ ده‌بێته خه‌م ، خه‌م لای شاعیر ده‌بێته که‌ره‌سته‌یه‌کی گرنگ وهوشیارانه بۆدرێژی پرچه‌کان به‌ڵام لای "پشده‌ری" دوورله‌مانا سیاسیه‌که‌ی خوێندهنه‌وه‌ی که‌مێک زه‌حمه‌ت ده‌بێت چونکه مێژژوی له‌سێداره‌دان له خه‌یاڵگه‌ی شاعیردا ڕه‌گی داکوتاوه‌و بارگاویه به مێژووی نیشتمان و دابه‌ش بوونی سیاسی وڵات .لای" ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" درێژی پرچه‌کان ده‌بنه خه‌م لای پشده‌ری ده‌بن به‌هۆکاری له‌سێداره دان ،له‌لای ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" پرچ موفرده‌یه‌کی ڕۆمانسیه‌وپڕ له‌ئاهوحه‌سره‌ته ولای" پشده‌ری" ده‌بێته خه‌می نیشتمان.که‌هه‌مووخوێنه‌رێک ده‌زانێت په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگ له‌نێوان هه‌ردووده‌ربڕینه‌که‌داهه‌یه به‌زمانی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب "نزارقبانی" :"ئه‌وه‌ی خۆشی نه‌وێیت بێ نیشتمان ده‌مێنێته‌وه"(18).بێگومان جیاوازی زمانی هه‌ریه‌که له‌ودووشاعیره جیاوازه به‌ڵام هه‌ردووکیان جۆرێکن له‌ژیانی گه‌ردوونی له‌جیهانی ئه‌ده‌بداهه‌روه‌کو"جولیاکریستیڤا" له‌کتێبی " معنی ولامعنی لتمرد" دا تصوری وایه ئه‌ده‌ب گه‌شتێکه وه‌کوهه‌ورێکی نه‌بینراوه(19)
شاعیر " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" له‌شه‌وی دووه‌مدا ده‌ڵێ :
ئه‌وپرچانه‌ی که ڕۆژانێ له‌وپرچانه‌ی دایکم ئه‌چوون
که‌له‌ودیوو که‌له‌ی به‌تاڵی باوکمه‌وه
ئه‌وه‌رین وسپی ئه‌بوون (20)
شاعیر"به‌کرپشده‌ری" له‌شیعری "دایکی مرۆڤایه‌تی " ده‌ڵێت :
دایکت هه‌بێت هه‌رئه‌ودوانه‌ن
دایکی ژیان ..و...
دایکی سۆز‌و..
هه‌رهه‌موومرۆڤایه‌تیه(21)
ئاشکرا کردنی مه‌به‌سته‌کان تاڕاده‌یه‌ک ئاسانه‌له‌وه‌دا که " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" ده‌رباره‌ی مێینه ده‌دوێت وپشده‌ریش ده‌رباره‌ی ببون وتاڕاده‌یه‌ک فراوانتر خۆی ده‌رده‌بڕێت وده‌رفه‌ت وبواری خوێندنه‌وه زۆرتر ده‌کات . وابزانم هه‌رئه‌وه‌شه گرنگی شیعر له‌به‌رئه‌وه‌ی "گرنگی شیعر له‌وه‌دایه که‌زمان به‌هۆی شیعره‌وه ئه‌توانێت ماهیه‌تی خۆی ده‌ربخات ولوتکه‌ی ده‌رکه‌وتنیشیه‌تی .زمان موڵکی مرۆڤه‌و مرۆڤ خاوه‌نی زمانه ،به‌ڵام ماڵی مرۆڤیشه .زمان موڵکی ئێمه‌یه سودبه‌خشه ومرۆڤه له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئه‌توانیت گوزارشت له‌خۆی وشته‌کان بکات ، ئه‌زموونه‌کانی ده‌ربخات ،ژیانی ڕێک بخات ،بڕیاره‌کانی بدات ، له‌وانیتر تێبگات وئاوازی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌بێت .(22)که‌واته هه‌ریه‌که له‌شاعیران به‌زمانی تایبه‌تی خۆی پرچه‌کان په‌خش ده‌کاته‌وه وبه‌شانه‌ی خۆی دایده‌هێنێت وئه‌مه‌ش گوزارشتێکی هه‌ره‌ئاساییه بۆ شاعیره‌کان.
"ئه‌بووبه‌کر عه‌لی" له‌شه‌وی سێهه‌مدا ده‌ڵێت :
وه‌ره‌ئه‌مشه‌و بمرێنه
تۆفانێ به‌و تابه‌یانی
ڕۆحیانه‌تم ڕاوه‌شێنه
نه‌ک هه‌رمن ونامه‌کانم
دواقانونیخۆشه‌ویستیش بسوتێنه(23)
" به‌کر پشده‌ری " له شیعری "به‌بێده‌نگی ده‌توێمه‌وه" ده‌ڵێت:
نیوه‌شه‌وه؛
له‌ناوپێکی ته‌نیایمدا ده‌خورێمه‌وه!
بای وه‌زانی یاده‌کانت ..ده‌یته‌کێنێت
لای من ..خۆرێک
ڕووناکایم پێده‌به‌خشێت
هه‌ستم ..وایه..ڕۆژبۆته‌وه..(24)
هاوکات ئه‌م سودبه‌خشه مه‌ترسیدارترینیشه ،چونکه بواری شایه‌تیدانه له‌سه‌رخۆمان وده‌رمان ده‌خات ،شایه‌تیدان واته‌که‌شفمان ده‌کات وده‌مانخاته ڕوو واقیعی تایبه‌تی مرۆییمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت .(25)
"ئه‌بووبه‌کرعلی " له‌شه‌وی چواره‌مدا" ده‌ڵێت :
ئه‌شێ ئه‌مشه‌و
شاعیرێکی ته‌مه‌ڵ بووبم
ڕه‌نگه هێشتا له‌پێنووسه‌که‌م نه‌تکابم
(...)
ئه‌شێ ئه‌مشه‌و
له‌ئێواره‌وه نووستبم و؛
سه‌رینه‌که‌م قوتی دابم
ئه‌شێ ئه‌مشه‌و وه‌ک هه‌رشه‌وێ
به‌سه‌رسیمای غه‌ریبیما نه‌گریابم (26)
به‌کرپشده‌ری له :"سه‌فه‌ری کۆتایی و سه‌ره‌تا" ده‌ڵێت:
سه‌رم پڕده‌بێت له بێده‌نگی خۆم
دڵم لێوان‌لێو ...تۆی لێده‌ڕژێیت و
ژیانێکی نوێتر..فه‌راهه‌م بۆم (27)
بۆئێمه‌ده‌بینه ئه‌وزه‌مینه‌یه‌ی که‌ده‌وروبه‌ر شته‌کانی خۆی ده‌دات به‌سه‌رماندا وته‌نانه‌ت هه‌بووه‌زۆر ئاڵۆزوگشتیه‌کانیش به‌ره‌وڕوومان دێن وله‌م تێکه‌ڵبوونه‌ی شته‌کانیش له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ئه‌شێت ئێمه‌به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کانی جیهانی ده‌وروبه‌ر مانه‌وه مرۆیی بوونی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین . (28) دواتر به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌هه‌ریه‌که له‌شاعیران ده‌ریان بڕیوه به‌شێوازی خۆیان چاوه‌ڕوان ده‌بن وده‌یانه‌وێت خاوه‌نی ئه‌وپرچه‌ئاڵۆسکاوانه به‌دیار بکه‌وێت وه‌کو "به‌کر پشده‌ری" له‌شیعری " به‌یانی " دا ده‌ڵێت :
به‌یانیه‌و
تیشکی خۆر ..واله‌و ..ده‌مکه‌له
تیژڕێ ده‌کاسه‌ربه‌ره‌وخوار
بۆماچی ڕووی تۆ ..به‌په‌له (29)
به‌هه‌ما ن شێوه "ئه‌بوبه‌کر عه‌لی " له " شه‌وی پێنجه‌م " دا ده‌ڵێت :
نیوه‌شه‌وه‌و ؛
له‌مپه‌نجه‌ره دارینه‌وه بۆت ئه‌گڕێم
ده‌ده‌رکه‌وه ..
کوای هۆسێبه‌ری سپی خوا ؟!(30)
لێره‌وه پێویسته ئێمه وه‌کوخوێنه‌ر هه‌وڵێک بده‌ین له‌پای جیاکردنه‌وه‌ی تاڵه ئاڵۆسکاوه‌کان و "پرجه‌کان" له‌یه‌کتری جیابکه‌ینه‌وه ...چونه‌که پرچ بۆئێمه‌ی خوێنه‌ر ده‌بنه ژێده‌ر و لای هه‌ردوو شاعیر که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی نووسینن گرنگی پرچه‌کان له‌توانای ئێمه‌دا به‌ده‌رده‌که‌ون وه‌کومحمد سویرتی ده‌ڵێت : " کێشه‌ی ژێده‌ر "مه‌رجه‌ع" له‌کێشه میحوه‌ریه‌کانی زمان وتیۆره‌ی ئه‌ده‌بیه " . له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا گه‌شتی ڕه‌خنه‌و توێژینه‌وه‌وکه‌شف ،گه‌شتێکی ئاڵۆز وپڕ گرفته .(37) و پێویستمان به‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌یاڵی شاعیر ده‌بێت چونکه خه‌یاڵی دروستکار ،هی که‌سێکه که‌توانای خه‌یاڵاندنی هه‌بێت ". (31).
"ئه‌بووبه‌کر عه‌لی " له " شه‌وی شه‌شه‌م"دا ده‌ڵێت :
ئه‌مشه‌و ..من ..و؛
په‌نجه‌ره‌که‌م
دووهاوڕێی گیانی به‌گیانین
ئه‌وبادڵدارێتی و منیش خانمێکی سه‌رلێشێواو (32)
به‌هه‌مان شێوه " پشده‌ری" له شیعری " قوربانی " دا ده‌ڵێت :
ئێستا به‌ناو هه‌وره‌کاندا
په‌تیاره‌ی خه‌یاڵی ڕووتم
ئێستا هه‌رچوار وه‌رزه‌کانم
هه‌رپایزه‌و ڕووت وقوتم ..(33)
کێشه‌یه‌کی تری ئه‌وئاڵۆسکاویه ی توشی شیعری پرچه‌کانی ئه‌م دووشاعیره‌بووه ؛ ئه‌وهاوشێوه‌ییه یه له‌ڕؤشنبیری و ئه‌وقۆناغی که شاعیران تیای ژیاون چونکه ئه‌وکێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی نووسه‌ر وهوشیاریه‌که‌ی ده‌بێته‌وه (...) فره‌ده‌نگیه که زۆر قوڵ‌و ئاڵۆزه ".(34) هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌ڵێین زمانی شاعیر زمانێکی تایبه‌ته ..(35) چونکه تێنه‌گه‌یشتن له‌وئاڵۆزیه‌و له‌وقۆناغه وهوشیاریه‌که‌یان تێنگه‌یشتنه له شیعر. درێژه دان به‌وئاڵۆزیه به‌رده‌وامی دانه به‌وتوێژه فراوانه‌کان ده‌رباره‌ی خودی شیعر وهه‌ردووشاعیر.
"ئه‌بوبه‌کر عه‌لی " ده‌ڵێت :
نیوه‌شه‌وه‌و نانوم هه‌تا
بێیت و به‌پرچی ته‌ڕه‌وه دیده‌نیم که‌یت
ده‌ده‌رکه‌وه ...
هۆشارنشینی چاوگه‌ڵا
ساهۆگه‌ڕیده‌که‌ی شاران
به‌م عومره‌وه چیم خۆش بوێ ؟...
چی جوانتره
له‌دیمه‌ن
پرچ و، چاوو،
هه‌نیه‌ی کچێکی به‌رباران ؟!(36)
"به‌کر پشده‌ری" ده‌ڵێت :
ئه‌وده‌مه‌ی ده‌مێک ...
ئه‌ده‌م له‌ده‌می ده‌فریشه‌رابێک
مۆمی شکۆفه‌ی ماچێک پێده‌بێ و..
گوڵاڵه‌ی عشقێک سوورده‌کاته‌وه
چه‌ند خۆشه نامه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ
گوڵێکی به‌ینی ئه‌وماچه بێ و
هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ خۆی بکاته‌وه ! (37)
وابزانم لێره‌وه گرێ کوێره‌ی باسه‌که‌مان کرده‌وه ،یه‌کاڵا بووه‌وه. پرچه‌کانی "ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" چۆن شانه بکه‌ین و له‌پرچه‌کانی"پشده‌ری" جیای بکه‌ینه‌وه. "ئه‌بوبه‌کر عه‌لی" چاوه‌ڕوانی کچی به‌رباران ده‌کات وتێکه‌ڵ ده‌بێت له‌خه‌یاڵێکی ته‌واو ڕۆمانسی و"پشده‌ری"ش چوار وه‌رزو نامه‌ی ته‌مه‌ن تێکه‌ڵ به‌شکۆفه‌ی عه‌شقی ده‌کات که نیشتمان ده‌بێته ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌ی نامه‌کانی خۆی تیا مانیفێست بکات.ئه وه‌ی واده‌کات گرفت بۆتێگه‌یشتنمان دروست ده‌کات ئه‌وتیۆره‌زۆروزه‌به‌ندانه‌یه بۆیه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له‌تیۆره‌کان کار بۆکوشتنی ڕۆحی خوێنه‌رانیان ده‌که‌ن بێ له‌وه‌ی چه‌ندین که‌ناڵ په‌یدابوون بۆلێدان له‌ڕه هه‌نده پیرۆزه‌کانی شیعر وزیاتر سه‌رقاڵن به وه‌وه‌مرۆڤ وه‌ک شمه‌ک وکاڵا به‌کاربێنن وهیچ پێویستیه‌کی ڕۆحیان نه‌مێنێت لێره‌وه خه‌یاڵ ده‌بێته پێویستیه‌کی گرنگی خوێنده‌وه وچونه‌ناو هاناوی شیعره‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌مه‌کردن به‌وشه‌ومیتافۆرو زمان وهتد...پێکه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن وده‌مان فڕێنن بۆ ناوجیهانی ناخود ئاگای شاعیر چونکه "هه‌مووتیۆره یه‌کی ماددی مرۆڤ ده‌کاته هۆکارومه‌به‌ست" (38)له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆجیهانی ناوه‌وه مرۆڤ زۆر له‌ڕاستیه‌کانی ژیان ڕوون ده‌کاته‌وه وهه‌ندێک جار به‌رزمان ده‌کاته‌وه بۆئاستێکی به‌رزی خه‌یاڵ وڕۆمانسیه‌ت . که‌بێگومان له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆر که‌سدانیه .هه‌رچه‌نده"ڕۆمانسیه‌ت له‌بنه‌مادائه‌ده‌بێکی هه‌ڵاتووه"(39) ونووسه‌ری ڕۆمانسی دامنباته سه‌رزه‌مینی خه‌یاڵ". (40) که‌بێگومان هه‌ردووشاعیر ئه‌وکاره‌یان کردووه .
لیستی سه‌رچاوه‌وپه‌راوێزه‌کان :
1)نووسین خۆکوژیه‌کی ته‌واونه‌کراو"کۆمه‌ڵێک وتار وگفتوگۆی ئه‌ده‌بی وفیکریه" عبدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا هه‌ڵیبژاردووه‌ووه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌رکوردی ،له‌بڵاوکراوه‌کانی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری وئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ی (60) ،چاپی یه‌که‌م هه‌ولێر2006ل93
2) پێکهاته‌ی زمانی شیعری له‌ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نوێوه " ئه‌زمونی شاعیرانی هه‌شتاکانی هه‌ولێر وه‌ک نمونه " ، نووسینی : محمدعبدالکریم ئیبراهیم ،ده‌زگای توێژینه‌وه‌وبڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی زنجیره‌ی کتێب 668 ،ساڵی 2012ل9
3)ئه‌زموونی خوێندنه‌وه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی ، نووسینی : نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سووه‌د ،زنجیره‌ی کتێبی ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م کتێبی سه‌رده‌م - ژماره 369 سلێمانی- چاپی یه‌که‌م2006 ل133و134
4)ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی یه‌که‌م ل1
5) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی سێهه‌م ل3
6) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی چواره‌م ل5
7) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی پێنجه‌م ل7
8) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی شه‌شه‌م ل10
9)له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل115
10) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل117
11) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل123
12) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل123
13)جریده "المشرق " "یومیه المستقیله" الاثنین کانون الثانی 2012العدد 2274السنه التاسعه ، "اهتزازالکون فی فیزیائیات الشعر مدخل لقراء ة القصیده الکونیه فی سدرة ا‌لحسین للشاعر صلاح جلال تالیف : ڕێبازمحمد جزا.
14)چکاوک : جۆره باڵنده‌یه‌کی بچووکی ده‌نگ خۆشه ، له‌سه‌رسه‌ری ، تاجێکی بچوکی په‌ڕ هه‌یه بۆزانیاری ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کتێبی "ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه له موزیک‌دا ، نووسینی : سیدنی فینکلشتاین ، وه‌رگێڕانی : ستار کریم ،پیاچوونه‌وه‌ی :ع.ج. سه‌گرمه زنجیره‌ی کتێبی ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م کتێبی ژماره 229چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2005ل10
15)ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره 3855هه‌ینی 19ی ئابی 2011 ، ئه‌سته‌کانی به‌کێشه‌کردن له‌ڕۆمانی : ئاوێنه‌ی بوورکانی ژه‌نه‌ڕاڵ" دا نووسینی : ڕێبازمحمد جه‌زا
16) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی یه‌که‌م ل1
17) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل111
18)ناونیشانی یه‌کێک له‌وقه‌سیدانه‌یه که له‌کتێبی "گوڵبژێرێک له‌شیعری :شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب "نزارقه‌بانی " له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌ڵیبژاردووه و کردوهیه‌تی به‌کوردی ل2
18)جریده "العراق الیوم " "جریدة المستقله الیومیه " ، السنه الحادیه عشر، العدد 1887،الاحد ،19/5/ 2013 ،" کوکب الغة والازمنة الفلسفیه " قراة اقصیدة "سیدرة والزیتون والتفاح "، للشاعر الکونی "صلاح جلال " ،تآلیف : ڕێبازمحمد جزا.
20) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی دووه‌م ل2
21) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل108
22)مه‌سره‌فکردنی گووتن وکوشتنی ڕه‌هه‌ندی بیستن له‌زماندا ، پاشکۆی کاکێشان ، ژماره (140) 31ی ته‌موزی ، 2013نووسینی : هاوارمحه‌مه‌د .
23) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی سێهه‌م ل3
24) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل115
25) مه‌سره‌فکردنی گووتن وکوشتنی ڕه‌هه‌ندی بیستن له‌زماندا ، پاشکۆی کاکێشان ، ژماره (140) 31ی ته‌موزی ، 2013نووسینی : هاوارمحه‌مه‌د .
26) ) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی چواره‌م ل5
27) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل125
28) مه‌سره‌فکردنی گووتن وکوشتنی ڕه‌هه‌ندی بیستن له‌زماندا ، پاشکۆی کاکێشان ، ژماره (140) 31ی ته‌موزی ، 2013نووسینی : هاوارمحه‌مه‌د .
29) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل112
30) ) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی پێنجه‌م ل7
31)په‌یک ڕۆژنامه ، ژماره 19 سێشه‌ممه 6/9/2011 ، " ئه‌نتۆلۆژیای شیعر" خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ قه‌سیده‌ی "دره‌ختی ده‌سڕ" ی سه‌ڵاح جه‌لال نوسینی :ڕێبازمحه‌مه‌دجه‌زا.
32) ) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی شه‌شه‌م ل 10
33) ) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل114
34)المبدآ الحیواری ،"دراسه فی فکر میخائیل باختین" ، تالیف :تزفیتان تودوروف ، ترجمة : فخری صالح ، دارالشون الثقافیة العامة ، الطبعه‌الاولی 1992ل 27
35)هه‌مان سه‌رچاوه ل 87
36) ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌پرچه‌کانت ڕه‌شترن " ئه‌بوبه‌کر عه‌لی "30/9/ 1992 ،به‌فۆتۆ کۆپی بڵاو بۆته‌وه هیچ زانیاریه‌کم له به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر ئه‌وکتێبه شه‌وی پێنجه‌م ل7
37) له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا " به‌کر پشده‌ری " ، "شیعری ڕۆچوون" ، له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/لقی سلێمانی زنجیره‌ی 10چاپی یه‌که‌م سلێمانی 2012ل109
38)الوجودیة"مذهب انسانی" ، تآ لیف :جان پۆل سارتر :ترجمه : د.کمال الحاج ، " منشورات دارمکتبة "الحیات بیروت ". ل71
39)نظریة الروایة " علاقة التعبیر بالواقع " ،تآ لیف : موریس شرودر جون هولبرن جورج هنری رالی ، ترجمة : د. محسن جاسم الموسوی ، "منشورات مکتبة التحریر بغداد1986 "ل22
40) هه‌مان سه‌رچاوه ل 25
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست