سەرەتاى كۆتایى هاتنى (ى ن ك) لەهەولێر دەستى پێكرد
Monday, 05/09/2011, 12:00
دواى تەواوبونى كۆنگرەى (ى ن ك) ژمارەیەكى زۆر لە كادیران و ئەندامانى ى ن ك بۆیان روون بۆوە كە (ى ن ك) ناتوانێت چاك ببێتەوە بەلكو رۆژبەرۆژ بەرەو خراپى دەروات لەبەر ئەوەى ئەو حزبە وەك كۆمپانیایەكى لێهاتوە هەر كەسە بەدواى مەسلەحەتى خۆى كەوتوە وە دواى ئەوەى كە كۆسرەت رەسول لەبەر بەرژەوەندى خۆى و كورەكانى كە ئەندامانى هەولێرى فرۆشت بەتایبەتى خزم و كەسە نزیكەكان و سەركردە سەربازیەكانى خۆى وە ئەم راستیەش بۆ خەلكى هەولێر روون بۆوە وە حەقیقەتى كۆسرەت بەدەر كەوت بۆیە ئەم هەموو كادیرە پێشكەتوە بەكۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە وە ئەمەش كاریگەریەكى زۆرى لەسەر هەولێر هەیە وە بەتەواویش دەبێتە لاوازبونى كۆسرەت چونكە كۆسرەت بەو كادیروئەندامانى هەولیر بوە كۆسرەت بۆیە ئێستا لەنا و ى ن ك بەتەواوى پشت گوێ خراوە وە لە لایەن خەلك هەولێریش بە خۆ فرۆش ناودەبرێت . وەئەو كادیرانەى كە سەر بە جەلالن باش دەزانن جەلال لەبەر كورسیەكەى خۆى (ى ن ك) و كوردیشى فرۆشت بۆیە لەمەودوا لە هەولێر دەست لەكار كێشانەوەى بەكۆمەڵ زۆر دەبێت وە لەرۆژانى داهاتوش ئێمە كۆمەڵێك كادیرى تر دەست لەكار دەكێشینەوە.وەئەم دەست لەكاركێشانەوانە سەندیكاكانیش دەگرێتەوە هەروەك ماوەیەك لەمەو پێش جیۆلۆجیەكان بەكۆمەل وازیان لە (ى ن ك) هێنا.وەداوادەكەین كەسەندیكاكانى تریش واز بێنن چونكە ئێوەش توێژێكى گرنگن لەكۆمەلگەدا بۆیە پاش ماوەیەكى كەم لەهەولیر تەنها كەسى نەخوێندەوارو دزو ماستاو چی لەگەڵ ئەم حزبەدەمێنێ .وەهەروەها لەدەرەوەش دەست لەكار كێشانەوە دەستى پێكردوە.بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەوەیە كە ئەوانەى دەست لەكار دەكێشنەوە چى دەكەن ئایا پەیوەندیان لەگەل یەكتر هەیە یان نا .ئەگەر هەمویان پەیوەندى بەیەكەوەبكەن وە پەیوەندى بەوانەش بكەن كە پێشتردەستیان لەكار كێشاوەتەوە ئەوا ژمارەیان زۆر دەبێت وە دەبێتە هۆى ئەوەى كە خەلكێكی زۆر دەست لەكار بكێشیتەوە دەتوانن حزبێك دروست بكەن یان بچنە ناو هەر حزبێك بۆیە باشترە پەیوەندیان لەگەڵ یەكترهەبێت نەك پەرت و بڵاوبن و هەر یەكە نەزانى چیبكات.وەگرنگ ئەوەیە (ى ن ك) لاوازتر بێت و نەمێنێت چونكە بەنەمانى ئەو حزبە كوردستان یەكلا دەبێتەوە.بۆیە داوا لە كادیران وهەموو چین و توێژێك دەكەین كەوا واز لە ى ن ك بهێنن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست