لەژێركاریگەرى رەوتى گەشە هادى عەلى دەستى لەكاركێشایەوە
Monday, 02/08/2010, 12:00
ئازیزان و خۆشەویستان و هەواداران و دۆست و لایەنگرانى یەكگرتووى ئیسلامى و هاوڵاتیانى كوردستانیانى خۆشەویست وەكو لاى هەمووان روون و ئاشكرایە ئێمە لەرەوتى گەشە لەدواى شكستى یەكگرتووى ئیسلامى لەهەلبژاردنى 25/7ى سالى رابردوو جیابونەوەى خۆمان لەیەكگرتووى ئیسلامى راگەیاند و بەڵێنیشمان بەهەموو لایەك دا كەهەرچى راست و دروستە و چۆن بارودۆخى یەكگرتوو دەگوزەرێ و گەندەلییەكانیشتان بۆبخەینە روو و بەڵێنەكەشمان تائێستا گەیاندۆتەسەر و بەڵێنیش دەدەین لەسەر خستنە رووى راستیەكانى نێو یەكگرتوو بۆئێوەى خۆشەویست بەردەوام بین ، هەرلەمیانەى بەڵێنەكەشماندا وەكو لاى هەمووان روونە تائێستا چەندین بەیاننامەمان بلاوكردۆتەوە بەتایبەتى لەسەرخودى هادى عەلى بەرپرسى مەكتەبى سیاسى یەكگرتوو و دەیان بەیاننامەى تریشمان لەسەر ئەوكەسایەتیە ئامادەیە و بریارماندابوو بلاوى بكەینەوە بەڵام بەهۆى ئەوەى كەماوەیەك لەمەوبەر دووبەیاننامەمان لەسەرگەندەڵى نیازە شاراوەكانى ئەوكەسایەتیە بڵاوكردەوە و ئەوكەسایەتیەش بەهۆى ئاشكرابوونى گەندەڵیەكانى لەلایەن رەوتى گەشەو دەرخستنى نیازە شاراوەكانى بۆهەمووان و جەنابیشى نەیتوانى نكوڵى لەراستیەكان بكات هەربۆیە لەژێر كاریگەرى راست و دروستى بەیاننامەكانى رەوتى گەشە هادى عەلى چەند رۆژێك لەمەوبەر وازهێنانى خۆى لەپۆستەكەى پێشكەشى بەرپرسانى یەكگرتووى ئیسلامى كردوو لەدانیشتنێكى ئەمرۆشدا بەرپرسانى یەكگرتوو تاوتوێى ئەو وازهێنانەى هادى عەلیان كرد لەپۆستى بەرپرسى مەكتەبى سیاسى و بەزۆرینەى دەنگ وازهێنانەكەى قبوڵكراو لەپۆستەكەى دوورخرایەوە ، بۆیە لێرەوە پیرۆزبایى لەهەموو هەوادارانى رەوتى گەشە دەكەین و بەڵێنیش دەدەین بەردەوام بین لەسەردەرخستنى راستیەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست