کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەک لە گەنجانی (چەکدارانی فیدایی ئێلی جاف)ەوە

Thursday, 21/04/2011, 12:00


کێ بۆنی نێرگزی سیسی پێخۆشە ، بابۆنی بکات.. کێ چاوی کزە ، بامۆمێک هەڵکات
کێ شەرە بەردی گەڕەکاو گەڕەکی پێخۆشە، باگیرفانی پڕلەبەرد بکات
کێش گرمەی ئاڕبیجی پێ پێخۆشە، بابفەرومێ و قۆڵی لێهەڵبکات

ئێمەوەک ، گەنجانی ئێلی جاف ، پاش پەیوەندی کردن ، لە نێوان چەندین لە گەنجانی عەشرەتە بەرێزەکانی ئێلی جافدا ، گەشتینە ئەوقەناعەتەی ، کە دەسەڵاتی ئەم هەرێمە ، دەقاودەق دەسەڵاتەکەی لیبیایە، نەک میسر و تونس ،  لەمیسر و تونس، وەزارەتی دیفاع ، دیفاعی خەڵک بوو. لەلیبیا و لەم هەرێمەدا، وەزارەتی دیفاع ، وجودەی نیە ، لەبری ئەم وەزارەتە، کەتیبەکانی ،هەرسێ عەقیدی خائین ، مەسعود ، قەزافی، تاڵەبانی ، دەبینرێن وبەس . بۆیە بریارمان دا کەچی تر، بێدەنگی هەڵنەبژێرین، لەئاست ئەو سوکایەتی پێکردنەی ، کەباشاری سولێمانی و دەوروبەرەکەی دەکرێت ، لەلایەن دووبنەماڵەی خائینەوە .
وەک لای هەموان ئاشکرایە ، کە ئێلی جاف پێکهاتەیەکی عەشایەریەو لەچەندین عەشرەت پێکهاتوە. بەدرێژایی مێژو، خاوەنی چەندین نوسەرو شاعیرو کەڵەپیاوی بەرزبوە.
دیارە،ئەوەی لەم هەرێمەدا قەتلوعامی خەڵکی دەکات، دوسەرۆک خێڵی خائینن ، نەکە ئەخلاق وپرەنسیپ و سیاسەت، ئەوان بەناوی خێلی بەرزان وخێلی تاڵەبان ، گەنجانی ناوچەکانی سولێمانی وسەرجەمی کوردستان دەکوژن و ، بێحورمەتیش بەکچەکانمان دەکەن.
بۆیە ئێمە وەک ،(گەنجانی ، ئێلی جاف). چی دی ئەم بێحورمەتیەمان پێ قبوڵ ناکرێت .
ڕوبەڕوبونەوەی مەرگی خێرا، زۆرمەردانەترە ، وەک لەچاوەڕوانی مەرگی سەرشۆڕیدابین .
بۆیە لە١١/٤/ وە ، ناوی (فیدایی چەکدارانی ئێلی جاف) مان ، لەخۆمان ناوە .
(لێرەوە ، ڕای دەگەیەنین کەناوی فیدایی، زۆر بەپیرۆزتر دادەنێین، وەک لەناوی پێشمەرگە ، چونکە بەدرێژایی مێژو، پێشمەرگە هێزێکی داپلۆسێنەری دەستی بنەماڵەبوە، شەڕی کورد کوژە ، چەندە دوژمنان کردویانە، دوهێندە پێشمەرگەش بەشداربوە ، بەڕای ئێمە هیچ بیانویەک نیە بۆکورد کوشتن ، کەپێشمەرگە کردویەتی . وەک لای هەموان ئاشکرایە ، ئەوەی لەبەرامبەر دوژمندا، گیانی لەدەست دابێت، پلەی شەهیدی پێبەخشراوە ، کەلەناوی پێشمەرگە زۆر پیرۆزترە. ئەو پێشمەرگەیەشی کەدژی قەزافیە خائینەکانە ، پلەی نیشتمان پەروەری پێبەخشراوە ، کەزۆر لەناوی پێشمەرگە گەورەترە. چونکە هەموکەس ، دەتوانێت پێشمەرگە بێت ، بەڵام هەموکەس ناتوانێت مرۆوخاکپەروەربێت . هەروەک دەزانین کە، بەرزانی و،سەنگاوی و،جەعفەرقەراغی و، قادری حەمەجان و،فایلدارە خائینەکانیش پێشمەرگەبون وئێستاش پێشمەرگە ن ،هەروەک ئێستاش دەیبینین، پێشمەرگە چی بەخەڵکی بێ چەک دەکات و پێشمەرگە چۆن سەروەتی کوردستان تاڵان دەکات بۆیە لای ئێمە هیچ بەهایەک ،بۆناوی پێشمەرگە ناماوەتەوەو بەوشەیەکی زۆر قێزەونی دادەنێین.).


* ئێمه‌ هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە، کەئەمە تەنها وەرەقە و قەڵمێک نیە، تەنها بەیانێک نیە و بەس.

زۆر بەڕاسگۆییانە ڕای دەگەیەنین ، کە هەتا دەرکردنی ساتەوەختی ئەم بەیانە،  هێزی (چەکدارانی فیدایی ئێلی جاف) گەیشتۆتە (853) فیدایی ، کەهەمو لەئامادە باشیداین .ئێمە زۆرلەوە دڵنیاین ، کەقۆناغی شەڕی ناوخۆ بەسەرچوەو، ئەم کەتیبە فشەڵانەی دەسەڵات ، لەماوەی یەک هەفتەدا خۆیان ڕادەستی هێزە فیداییەکان دەکەن .
لێرەوە، داوا لەسەرجەم گەنجانی ،عەشرەتە بەڕێزەکانی ڕانیەی دایکی ڕاپەڕین و، کۆیەی قارەمان دەکەین ، کەپەیوەندیمان پێوەبکەن ، بۆتەشکیلاتی نوێ و،چۆنێتی چالاکیەکانمان، تابەهاوکاری هەمولایەک ڕۆژی ئازادکردنی سولێمانی دەستنیشان بکەین .وەداوا لەو کەتیبە بەکرێگیراوانەش دەکەین، کەخۆیان نەکەنە قوربانی، بۆعەقید تاڵەبانی وعەقید بارزانی . بەرەو ڕۆژی ئازادکردنی کوردستان .

ب،١
(چەکدارانی فیدایی ئێلی جاف)

[email protected]
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە