بە بۆنەى بە پیرەوە چوونى هەڵبژاردنى ئایندە لە کوردســتاندا بۆ برایانى بە ڕێزى (ڕەگ)
Saturday, 21/02/2009, 12:00
ســڵاو
ئێمە گلەیمان لە بە ڕێزتان هەیە کە هەڵوێســتەکەتان تەنها لە ناو یەکێتى دایە و ئەتانەوێ گۆڕانکاریش هەر بە ناوى یەکێتى یەوە بە ئەنجام بگەیەنن کە ئەمەش هەڵەیە و ئە مڕۆ میللە تى کورد هەمووى گرفتارە بە دەست دەســەڵاتدارانى دوو حیزبى نەفامەوە کە نازانین کامیان لە کامیان باشــترە تا بڵێین ئەوەیان ئەتوانێ گۆڕانکارى بکات ، براینە تازە ئەوانە کارێکیان بەو میللەتە کردووە تەنانەت بەناوى ئەوانیشــەوە گۆڕانکارى مەحاڵە و خۆتان لە و خەیاڵە دوور بخەنەوە و وەرن بەرەى میللەت تشکیل بکەین کە بە قەدەر دەریایەکى خرۆشــاو ئەبێت و وەرن گوێ بگرن بە پان و پۆڕى ئە و میللەتە بە ســەعات و دەقیقە و چرکە نەفرەت لە دەســەڵاتى کوردى ئەکرێت کە ئەمەش ماناى وایە بولدۆزەرەکەى میللەت بەڕێوەیە پانیان کاتەوە و ڕایان ماڵێ چونکە کۆتایى هەر دەســەڵاتێک ســەرەتاکەى لە نارەِزایى میللەتەوەیە با ئەوان ئەمڕۆ هەر بێ خەیاڵ بن بەڵام بە چاوى خۆمان ئەو ئایندە نزیکە ئەبینین.
ئەم دەســەڵاتە گەندەڵەى ئیمڕۆى کوردسـتان هێندە بێباکن لە مەســەلە چارەنووس ســازەکانى میللەتى کورد کە وایان لێ هاتووە خۆیان لە بیر چۆتەوە دوێنێ کێ بوون و چۆن توانیان بگەنە ئەم دەســەڵاتەى ئێســتایان ئەویش بە خۆ گێل کردن لەو ڕاســتیەى کە لە ســەر ئێســک و پروســکى میللەتى کوردى بێچارە دەســتیان کەوتووە، ئەگەر ســاڵى 1991 ئەو کۆڕەوە گەورەیەى گەلەکەمان و ئاوارە بوونى بە کۆمەڵى خەڵکەکەى نەبوایە هەرگیز ئەم دەســەڵاتە بەرپا نەدەبوو چوونکە لە ســایەى ئەو نەهامەتى یەوە بوو کە بڕیارى نێو دەوڵەًتى دامەزراندنى ناوچەى دژە فڕین و ئارام بۆ میللەتەکە دامەزرێنرا بۆ پاراســتنیان لە دەست درێژى بەعس کە لە ســایەى ئەوەوە حیزبە نەفامەکانى کورد هاتن و دەســەڵاتى نەگریسى خۆیان تیا دامەزراند ئەویش هەر لە ســایەى هەڵوێســتى مەردانەى خەڵکەوە بوو کە دەنگیان بە حکوومەتى کوردى داو هەموو دەســەڵاتێکى تریان ڕەت کردەوە بەڵام بە ســەد هەزار داخەوە هەر زوو ئەو متمانەیەى خەڵکیان دۆڕاند و ئەوەى نەدەبووایە بەســەر ئەو میللەتەیان هێنا هەر لە زەلیل کردنى تاکى کورد و کۆچى بەکۆمەڵ و جەنگى ناوخۆ و بە تاڵان بردنى ســەروەت و ســامانى میللەتى کوردى بێچارە و گەڕاندنەوەى بۆ ســەردەمەکانى تاریکى و نەزانى لە برى ئەوەى مەمنوونى پێڵاوى یەک بە یەکى ئەو میللەتە بن کە لە ســایەى ئاوارە بوون و ســەرگەردانى ئەوانەوە ئێســتا بە ئارەزووى خۆیان گەندەڵى و تەراتێن ئەکەن کەچى هەر خەریکى پاســاو هێنانەوەى بێ بنەما و خۆ دەرباز کردنن لە و بەر پرســیارێتى یە ،
برایان میللەت خۆى ســاڵى 1991 خۆى لە دەست حکوومەتى بەعس ڕزگار کرد کە ئەوان هێشــتا لەو دیو ســنوورەکانەوە بوون بۆیە ئەبێ ئەوان مەمنوونى میللەتەکەمان بن و خزمەتى ئەو پێڵاوە دڕاوانەى میللەت بکەن کە لە ڕێ ى هات و نەهاتى ئاوارەبووندا دڕاندیان نەک هەر ئەوە بەڵکوو دەیان هەزارایش لە ســەرما و لە برســانا لە شــاخ و دۆڵەکاندا ســەریان نایەوە بۆیە ئێســتا بەو شــێوەیە ڕێز لە تاکەکانى میللەتەکەمان ئەگرن، ئەوەتا دەرفەتەکانى ژیانى لێ تەنگ ئەکەنەوە و هەموو ســەروەت و ســامانەکەشــیان بۆخۆیان قۆرخ کردووە و ســـەرزەمینى کوردســتان لە شاخ و دۆڵ و دەشــت نەماوە تەل بەند نەکرابێ و قەدەغە نەکرابێ لە خەڵکى بێچارەى کورد و هەمووى تەرخان کراوە بۆ تەنگە قەویەکانى دەســەڵاتى گەندەڵ، ئاخر ســفەتى ســپڵە و نمەک نەناس هەر ئەوەیە بۆیە ڕۆژى وەدەرنانى ئەوانیش وەکوو بەعس نزیکە، بۆیە بۆ دوا جار پێتان دەڵێین، برایان ئێوە لەو ڕێگایەوە ناگەنە هیچ ئەنجامێک و دووبارە کردنەوەى تەنانەت ناوى حیزبە کوردیەکانیش حەســاســیەتى لە ناو میللەتدا دروســت کردووە، ئەگەر ئێوە توانا و وزەیەکتان هەیە وەرن بازووى مەردانەى لێ هەڵکەن و لە ناو میللە تەوە و بەناوى میللەتەوە ئاراســتەى مێژووى تاریک و نادیارى ئەم میللەتە بگۆڕن و با نەهێڵین هەڵبژاردنى ئایندە لە دەســت ئەم میللەتە دەربچێت، بەســە دووبارە کردنەوەى ناوى ســواوى حیزبەکانى ئێســتاى کوردســتان چونکە ئەوانە هەموو پێوەر و دابێکى حیزبی ڕاســتەقینەیان تێدا نەماوە و خەریکى کارى حیزبى و ســیاســەت نین، جگە لە بازرگانى نادروســت و هەڵپەکردن و بازدان بە ســەر یەکترى دا بۆ کۆکردنەوەى پارە و ســامان کەڵەکە کردن ، بە جۆرێک وەکوو گورگى برسیان لێهاتووە و نێچیرى باش و خراپیش لێک جیا ناکەنەوە، بە شــێوەیک وێنەى نیە و نەبووە لە ســەرتا ســەرى جیهاندا.
لەگەلًَ ســوپاس دا.
ســــلێمانى
20/2/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست