ئاشكرابوونى باندێكى تیرۆرستى پارتى لە سلیمانى!
Tuesday, 07/09/2010, 12:00
ڕاپۆرتە هەواڵێكى گرنگ
سەرچاوەیەك لە نووسینگەى ئاسایشى گشتى سلێمانى و نزیك لە حاكم قادر حەمەجانەوە، ئەوەى ڕاگەیاندووە، كە شەوى ڕابردوو سەرداو زانیارى باندێكى تیرۆرستى دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى و پارتى ، بۆ دەزگایى زانیارى ئاشكرابوون، كە ماوەى ساڵێكە بە هەموو شێوازێك تواناكانیان خستۆتەگەڕ بۆ فشار خستنە سەر ئەو كەس و لایەنانەى كە پارتى بە دوژمن و نەیارو ناحەزیى خۆیان لە قەڵەمداوە! سەرچاوەكە لە نووسینگەى حاكم قادرەوە ئەوەى باسكردووە، كە ئەو باندە كە لە 4 كەس پێكهاتوون و، لەلایەن شەماڵ عەلى بەرپرسى پاراستنى لقى 4 و هێمن هەورامى سیخوڕو ئەندامى دەزگایى پاراستنى سەرى ڕەش و، نەزهەت حالى بەرپرسى پاراستنى گشتى لە سەلاحەدین و فەریق شیروان لە وەزارەتى پێشمەرگەى بنەماڵەوە، سازو ئامادەو تەیار كراون بە زانیارى و ڕاهێنان و تەمویل كردنیان بە پارە، بۆ ئەنجامدانى كارى ئیرهابى دژ بە ئەندامانى بزووتنەوەى گۆڕان و قەڵەمە ئازاو سەربەخۆكان و لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتى زەیدى كوڕى عومەر ئاغاى سورچى و، ترساندنى ئەندامانى گرووپە ئیسلامیەكان كە خراونەتە نێو نەخشەو پیلانەكانیانەوە؟!
سەرچاوەكە كە كوڕە یەكێتیەكى دڵسۆزى بزووتنەووەى گۆڕانەو، ئەوەشى ئاشكرا كردووە، كە ئەمڕۆ ئاگادارى پاراستن كراوەتەوە، كە بەهۆیى رێكەوتنامەكەى نێوانیان ئەو باندە دەستگیرناكەن و ، هەموو بەڵگەكانیشیان وێنەیكى فۆتۆكۆپیكراو بە دۆسیەكى لۆك كراو كە بەواژووى پاڤێڵ تاڵەبانى بەرپرسى دەزگاى دژە تیرۆرو زانیارى یەكێتى بۆ دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى رەوانەكراوە!
سەرچاوەدڵسۆزەكە، ناوى 3 لە 4 باندەى ئاشكراكردووە، كە ئەوانیش:
__ سیروانى بەكرى سابیر براى بارزان چوارباخى
__ میرانى بلەیى ڕەشەبەحرى برازاى خدرى ڕەشەبەحرى كۆنە جاش وموستەشار ئەنفالچى
__رەنج براى خێزانى میرانى بلەى ڕەشە بەحرى
__ گەنجیك كە دەزگاى زانیارى ناوەكەیان بلۆك كردبوو، هۆكارەكەى نەزانرابوو!
ئەم باندە وەك سەرچاوەكە لە دۆسێكەیان خوێندبوویەوە، لە گازینۆ و قۆمار خانەكەى شابازى براى ئاسۆى قۆمرى لە سابونكەرانى سلێمانى رۆژانە كاتەكانیان بەسەر بردەو دەبەن.
بۆ زانیارى ئاسۆى قۆمرى لەلایەن دەزگاى شەهیدانى لقى 4 وە كراوەتە شەهید كە بەدەستى كوڕانى یەكێتى تۆڵەى لێكرایەوەو كوژرا!
سەرچاوەكە ئەوەیشى ئاشكرا كردووە، كە هەر ئەو باندەبوون لە شەقامى نالى لە سلێمانى پەلامارى نووسەرو رۆژنامەنووس نەبەز گۆرانیان دابوو، دواى ئاشكرابوونیان هەڵهاتبوون، هەر ئەم باندە هەوڵى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەرى گۆڤارى لفینیان دابوو، بەڵام بۆ یان نەڕەخسابوو، تا دووەمجار لەلایەن باندێكى دیكەى سەر بە سوپاكانى پارتى یەكیان بە پلەى عەقیدى زێرەڤانى كە ئیستا بۆ ئەوروپا هەڵهاتووە كردەكەیان ئاشكرابوو، تا هەنوكەش نەیانهێشتووە ئەحمەد میرە ئەو تاوانبارانە ببینێت؟!
سەرچاوەكە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، كە دەزگاى دژە تیرۆرى یەكێتى خەریكى كۆكردنەوەى زانیارى زیاترن لەسەر ئەو كەسانە، و ئەوەیان بۆ ئاشكرابووە، كە 2 تاوانى دیكە لە سلێمانى ئەنجامدراوەو پێدەچێت ئەمانە ئەنجامیان دابێ و لێكۆڵینەوە بەردەوامە!
هەروەها سەرچاوەیەك لە نووسینگەى فازیل ڕەوف ناسراو بە فازیلى مەلیح ئەوەى باسكردووە، كە ئەو باندە پێش لێدانى رۆژنامەنووس نەبەز گۆران لە سەرتاشخانەى مەحمودى حەلاق، ناسراو بە خولە كەمپوت، كە مووچەى خانەنیشینى لە لاى فەریق شیروان وەردەگرێت و مانگانەش 500 هەزار دینار لە شەمال عەلى بەرپرسى پاراستن بۆ سیخوڕى كردن وەردەگرێت لەگەل پیشەكەى چاودێرى ئەو كەسانە دەكات كە بە دژى پارتى ناسراون، یەكسەر بە مۆبایل ئاگادارى شەماڵ عەلى دەكات و ئەوانیش لە كەمترین كاتدا معتەمیدو چاودێرانى خۆیان رەوانە دەكەن!
لە دۆسیەكەى دژە تیرۆر ناوى 2 كەس بە ناوى خۆیانەوە هاتووە، كە هاوكارى پاراستنن و بە كەسەنزیكەكانى ئەو باندە ناسراون، ئەوانیش (ئاوات و غەریب) كە ناوى باوكیان نەزانراوە تەنها ئەوە زانراوە لە لقى 21 لاى فازیل مەلیح مووچە وەردەگرن!
سەرنجدان_______ تەواوى ئەو نووسینانە لە دۆسیەى ئەو باندە تیرۆرستیە یاداشت كراوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست