هاوارێک بۆ کاک کۆسره‌ت و کاک نه‌وشیروان
Sunday, 10/05/2009, 12:00
زۆر به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت
سڵاو و ڕێزی بێ پایانم
سڵاو له‌و که‌ڵه پیاوه‌ی که پارێزه‌ری یه‌کێتی بوو له ڕۆژه ڕه‌شه‌کانیدا.
سڵاو له‌و جه‌ربه‌زه‌یه‌ی که چۆکی به دوژمنان و خائینانی ئه‌م میلله‌ته دائه‌دا
سڵاو ئه‌ی کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه ، سڵاو له‌و پیاوه‌ی که هه‌رگیز جیاوازی له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نددا نه‌کردووه
تۆ ئه‌و پیاوه بووی که پیاوه‌تیت لێ ئه‌باری، کاتێک ده‌سه‌ڵات داربووی له هه‌ولێر پێش 31 ی ئاب هه‌رگیز جیاوازیت له نێوان یه‌کێتی و پارتی و ئیسلامی و بێ لایه‌ندا نه‌ده‌کرد .
نموونه‌یه‌کی گه‌شاوه بووی، به راستی برا گه‌وره بووی ، ئه‌و کات پرسیارمان لێ کردی وتمان بۆ یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆت نانوسیتهوه؟ وه‌ڵامی تۆ ئه‌مه بوو : که خانه‌نشین وبووم ده‌ست پێ ده‌که‌م.
برای گه‌وره‌م : پاش چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر ناچاربووم بۆت بنوسم و پێت ڕابگه‌یه‌نم که گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆری دڵسۆز ناڕازی بووه له ئه‌دای تۆ لا زۆر لایه‌نه‌وه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خه‌ڵکانێکی زۆری دڵسۆزی تریش تۆی به سومبولی خۆی زانیوه ، تۆی به ره‌مزی به‌رخودان و به‌رگری کردن ئه‌ژمار کردوه ، لێت ناشارمه‌وه ئێستا ئه‌م دڵسۆزانه‌ی دۆستی تۆ دۆش داماون و لێت ئه‌گه‌ڕێن هه‌موویان له سه‌نگه‌ری خه‌باتیانه‌وه چاوه‌ڕێی تۆن پرسیار ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن کوا قاره‌مانه‌که‌ی کورد؟.
به‌داخه‌وه پێت ئه‌ڵێم که هه‌ندێک هه‌واڵ له‌م سه‌نگه‌رانه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که به‌ڕیزتان ئێستا له سه‌نگه‌ری دژ به میلله‌تدا گیرساونه‌ته‌وه ، هه‌ندێکی زۆری تریان واقیان ووڕ ماوه و باوه‌ڕ ناکه‌ن ، که مێکیش به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن هه‌ستنه سه‌رپێ و چاوه‌ڕوان بن هاکا شۆڕه سواره‌که‌ی کورد گه‌شته لامان.
منیش لێره‌وه هاوار ده‌که‌م : تۆ گۆڕی شه‌هیدان وه‌ره له‌ناو ئامێزی گه‌رمی پڕ شکۆی میلله‌ته‌که‌تدا یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆت بنوسه‌وه.
هه‌رچه‌نده برای گه‌وره‌مان هه‌موان کاک نه‌وشیروان له ناز و ویژدانی میلله‌تدا غه‌رق بووه به‌ڵام هه‌رگیز تۆی لێ زیاد نییه، وه‌ره وه له کۆشکی سه‌روه‌ریدا ئارام بگره و ویژدانی خۆت ئاسوده که ، بائێمه‌ش هێنده حه‌سره‌ت هه‌ڵنه‌کێشین بۆ به فیڕۆدان و خه‌سار بوونی ئه‌و خه‌باته بێ پایانه‌ی که پێش که‌شی ئه‌م میلله‌ته‌تان کردووه. ده با یه‌کێک له پاڵهوهنه ناوداره‌کانی ئه‌م میلله‌ته له کۆتایدا به‌سه‌ربه‌رزی بنوون.
ده تۆش ئه‌ی برا گه‌وره ده‌ستێک درێژ که و شوێن و پێگه‌ی ئه‌م شۆره سواره دیاری بکه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست