کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى رۆژنامەنووسانى هەولێر سەبارەت بە ئاشكرا نەكردنى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان لە كەیسى تیرۆركردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


هاونیشیتمانییانى ئازادیخواز

دواى رفاندن و تیرۆركردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، هەمووان چاوەڕێى دەسپێكردنى لێكۆڵینەوەیەكى بێلایەنانە بووین، بۆ ئەوەى لە زووترین كاتدا، تاوانبارانى ئەو تاوانە قێزەونە و ئەوانەش كە لە پشتى تاوانەكەوەن ئاشكرا بكرێن و راپێچى بەردەم داگا بكرێن، كەچى ئێستا نزیكەى 40 رۆژ بەسەر رفاندن و تیرۆركردنى ئەو رۆژنامەنووسەدا تێدەپەرێت، بەڵام دەزگا ئەمنییەكانى هەرێمى كوردستان نەیانتوانیووە ئەنجامى لێكۆڵینەوەكانییان رابگەیەنن، ئەمەش دەلالەتێكە بۆ كەمتەرخەمى ئەو دەزگایانە و خەستكردنەوەى ئەو گومانانەیە لەسەرییان، كە لەسەرەتاى رووداوەكەوە بەبێ دەنگییان درووستیان كرد، ئێمە پێمانوایە بڵاو نەكردنەوەى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە، ئاماژەیەكە بۆ خەمساردى ئەو دەزگایانە، لە ئاست كەیسى تیرۆركردنى شەهید سەردەشتدا چونكە تا ئێستا بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانى هەرێم، نەیانتوانییوە كەمترین زانیارى لەسەر راستى رووداوى تیرۆكردنى هاوكارمان سەردەشت عوسمانى رۆژنامەنووس بخەنەڕوو، بۆیە داوا لە رای گشتى و پەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێم دەكەین، كە فشار بخەنە سەر وەزارەتى ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانى هەرێم، بۆ ئەوەى لە رۆژى چلەى شەهید سەردەشتدا، ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا بكرێت و نەكرێتە كارتێكى سیاسى و تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، چونكە خەمساردى لە راگەیاندنى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان یان شاردنەوەیان بە هەر مەرامێك بێت، سەرەوەرى یاسا لە هەرێمى كوردستاندا دەخاتەوە ژێر پرسیار و گومانەكانیش زیاتر دەكات. هەروەها بۆ رایگشتیش رایدەگەنین كە تا ئاشكراكردنى ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لە هەڵوێستە مەدەنییەكانمان بەردەوام دەبین.

ئەم داواكارییانە بۆیە بۆ راى گشتى دەخەینەڕوو

1- پەلە كردن لە راگەیاندنى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان كە لە رۆژى چلەى شەهید سەردەشت تێپەڕ نەكات.
2- روونكردنەوە لەسەر هۆكارى دواكەوتنى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان.
3- پێكهێنانى لیژنەیەك كە نوێنەرى رۆژنامەنووسانى بێلایەنیشى تێدا بێت، بۆ سەلماندنى راستى و درووستى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان.
4- ئاشكرا كردنى تاوانباران و راپێچ كردنییان بۆ بەردەم دادگا بەشێوەیەكى شەفاف و دوور لە دەستێوەردانى حیزبى.
5- لێپرسینەوە لەگەڵ هەركەسێكى پەیوەندار بەو تاوانە، كە لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت.

رۆژنامەنووسانى هەولێر

1. شوان سدیق. رۆژنامەنووس
2. بەهمەن عومەر. رۆژنامەنووس
3. بیلال سەعید. رۆژنامەنووس
4. رێبوار رەزا چوچانى. رۆژنامەنووس
5. عیسا خدر. رۆژنامەنووس
6. نزار گزالی رۆژنامەنووس
7. نەجات ئەحمەد. رۆژنامەنووس
8. هەڵگورد سەمەد. رۆژنامەنووس
9. ئیبراهیم عەلی. رۆژنامەنووس
10. كەمال چۆمانى. رۆژنامەنووس
11. سالار بابە شێخ. رۆژنامەنووس
12. سۆران عەزیز. رۆژنامەنووس
13. دڵدار عەبدوڵڵا. رۆژنامەنووس
14. ئیبراهیم عەباس. رۆژنامەنووس
15. ئاودێر نەسرەدین. رۆژنامەنووس
16. ئیبراهیم بەهلەوى . رۆژنامەنووس
17. بۆكان هیوا ئەحمەد . رۆژنامەنووس
18. ئاڤان فارس جاف. رۆژنامەنووس
19. كامەران محەمەد. رۆژنامەنووس
20. نیاز عەبدوڵڵا. رۆژنامەنووس
21. عەلی سدیق. رۆژنامەنووس
22. ئاوارە حەمید . رۆژنامەنووس
23. سامان بەشارەتى. رۆژنامەنووس
24. كۆشان عەلی زەمانی. رۆژنامەنووس
25. هۆگر غەریب. رۆژنامەنووس
26. سەلمان كۆچەر. رۆژنامەنووس
27. مەحمود یاسین كوردی. رۆژنامەنووس
28. هەڤاڵ نەژاد. رۆژنامەنووس
29. شەوقی كانەبی. رۆژنامەنووس
30. حەیدەر جەمیل جاف. رۆژنامەنووس
31. عەلی حەمە ساڵح. رۆژنامەنووس
32. مەولود ئافەند. رۆژنامەنووس
33. دلشاد هەرتەلى رۆژنامەنووس
34. مەریوان مەلا حەسەن رۆژنامەنووس
35. بارزان حەسەن رۆژنامەنووس
36. هەژار ئەنوەر رۆژنامەنووس




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە