ئەگەر خوێنەرى بەڕێز هاوڕا بێت لە گەڵ ئەم بۆچوونەدا یان نا من بۆ خۆم وا دەبینم لە هیچ وڵاتێك گەشەكردن ممكن نییە ئەگەر وڵات ئارامى وسەقامگیرى و یەكتر قەبوڵكردنى تێدا نەبێت، هەر كەس و حزبێكیش ئەمڕۆ لە دەسەڵاتە ئەگەر سبەی لە دەسەڵات نەما پێویستە ڕێزى لێ بگیرێت و وەك و هەر هاوڵاتییەكى دیكە ژیانى دابین بكرێت...