لەبەر فرۆشتنى ویژدان .. ئازادى ، زۆرێك لەپێنووسى نابیناكرد !!
Friday, 18/06/2010, 12:00
ئەو گوڵانەى لە رۆژانى بەهارانا
بەشنەى بایى نەورۆزى دێنە سەما
لەناخى هەستێكى زیندوو
ویژدان دەبێ بە مێشەنگى !.............
ئەو سروشتە رازاوەیەى ،
كە نەخشى خواى میهرەبانە،
تابلۆیەكە لاى ویژدانێك ،
هەستى زیندووى بۆ دەكاتە هەموو رەنگى...............!
ئەو هۆرەیەى لەناو دۆڵ و چیاكانن
كەدەرك بەتەسبیحیان ناكەین
بێ گەردى ئەو ویژدانەیە ،
دەبێتە گوێ
بۆ بیستنى سەدا و دەنگى .........
ئەو نیعمەتى خۆرە تاوە..
بەهەڵاتن و ئاوابوون ..
كە زۆرێك پێى بێ مننەتە
تەنها هەنیسكى بە ویژدان
دامەزراوە بۆ گزنگى ........
ئەو كات و ساتە زێڕینەى
پلانى بۆ دادەڕێژن بۆ كوشتنى
ویژدانە بە ئاخى شەرمى ..
بە تەكان توونى و بەگەرمى
دێ ملوانكەى بۆ دەهۆنێت ..
بۆ سەر سنگى .....................
ئەو ووشانەى لەرۆژانى ئازادیا ،
هەموو پێنووسێك لێی ناگەن ..
لە ناخى ویژدانی زیندوو ..
خۆى دەتوێنێت بۆ فەرهەنگى ! ...............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست