هەولێرى فەقیرۆكەو...كیژە بارزانیەكانى قوشتەپە و بەحركەى
Monday, 17/05/2010, 12:00
هەولێرى فەقیرۆكە , لەوەتەى لەبیرمە هەموو جارێ عەبدوڵا پەشێو دەیگۆت شارى مزگەفت و دەرۆزە , خەرك و خوا لە هەولێرێ سەریان پێك كردبو , سەیداوەو سێتاقان و تەیراوەو گەڕەكى عارەبان پڕى حەسار بوو خەرك هەمووى فەقیر بوو چ فەقیریش لە لەبرسان نەدەمرد. سار هات و ڕۆیشت عاشیرەتى هەروتیان و سۆفى بە هەولێرێیان وەركرد
ئەوە سارى 1967 ى سەدەى بیستەم بوو , لە مەحەتەى لە كن كورانى خانیان درایێ هەموویان فورسان بوون , هەندە كیوى بوون لە بیرمە حەمامەكى ژنان هەبوو لە كن مەحەتەى بە نوێژى نیوەڕۆیێ یەك دنیا سۆفى كراو قیت بەناوژنان وەر بوون ,نانیان دەخواردین و لە دووناموسیش دەگەڕان , سار وەرسوڕایەوە لە پاش ئاش بەتارى مارى مەلاى ئەوجارە دیسان سۆفى مارى شێخ ڕەشیدى لۆلان هاتنە كەسنەزانى لەوێندەرێ موجومەعیان لۆ دروست كرا ,شتەكى زۆر عەنتیكەم دەدى ئەمەمندارە هەولێرى لۆ مەلەوانى دەچوینە ئاوەكەى كەسنەزانى دەرپێ َقوتەمان لەبەر دەكرد, ئەوانیش عەیب نەبى بەڕووتى پێشەوەى خۆیان دەگرت و پشتیشیان بەرەڵا دەكرد, هەمووجارێ چینەكى خۆشیشیان لێ دەداین , سەدامى لەعنەتى لۆتەعویزى وەهاى پڕكردبوون هەبو لەسوارى كەرێ دووئەلبى كریبو , نانى جاشایەتى پاشایەتى بوو .
هەر ئەوسارى نۆرەى بارزانیان هات مەلایى و خورشیدىو شێروانى قوشتەپەو بەحركەیان پڕكرد, كراسى فۆلكلۆریان لەبەر بوو لەسەرى هەتا بنى قۆپچە بوو پوزەوانەو بەلەك پێچى ئەیلولیان هەر لەبەر بوو ,ئەوانە تەعویزیان وەر نەگرتبو لۆخواى برێین پیرەژنەكانین مەردانە هاتنە دەرار خانەى دەستیان كردە فرۆشتنى گۆریەو سەرویلك و تەشى و تیرۆگ, پیاوەكانیش ملیان لەبەر قوڕكارى نا لە وەختى شەڕى قادسیەى لە بیرمە لەماران مەلجەئى تەیاران لێدەدرا خەرك 1200دینارى ئەو دەمیان وەردەگرت , ئەو دەمى حەفارەو مەفارە كەم بوون بە پێنج شەش بارزانیان بە چارپێنج ڕۆژى بە پێمەڕەو خاكەناسى یەك مەلجەئیان تەواو دەكرد هەر بەنان و هێلكەو تەڕە توولەش دوو گەڕەكى ئەو دەمى حەى سەدام و عەسكەرى لە سەر دەستى وان دروست كرا ,خەرك هەندە یارمەتى دەدان هیچیان پێوە دیار نەبوو سەرفیترەو زەكات و خێرو خێرات هەر لەبۆوان بوو لە 1983 سەدام دەورەى گرتن ئەوەى بزانم دوو كەسیان لێ قوتار بوو یەكیان بارزانیەكى كۆرەى حافز بوو ڕۆژێ لەجادان دەگەڕا لە هەولێرێ خەرك خێرى پێ دەكرد جەمەدانیە سۆرەكەیان پێ فڕێ دبوو جەمەدانیەكى لاى خۆمانى لەسەرى كردبوو ئەوى دیش بەیانى زوو كە قوەت خاسەكەكە بە ژۆرێ دەكەوى تەماشا دەكا وا قورعانى دەخینى پێ ى دەرێ ئوگحد, تاكو تەراش هەبوو هەراتن.
ئە لێرە موعاناتە تراجیدیەكەى ژن و بەتایبەت كیژە جەحێلەكانیان دەستى پێكرد , بەستەزمانى واى تێدابوو بەدەست نەخۆشى غودەو سیل دەتلایەوە بێ كەس و سەرپەرشتیار مانەوە , ئەركى خەركى هەولێرێ گران تر بوو لەترسى حوكمەت و سەیتەرە جاشان كەس نەى دەوێرا یارمەتیان بدات و. وەك دەرێن نەبونى داكى داهێنانە جوان و جاحێرو عازەب بوون وەڵا ئاگریان گرت و بێ كەسیش بوون ,پردەیى پێیان فێربوون وەى لێهات دەیان بردنە بژارێ لۆزراعەتى بە شەوێش نەیان دەهینانەوە ئەوانى دیش ئاخیر دەرمانى سۆراوو سپیاویا لە خۆ دەدا تۆپى پرچیان بە دیار دێخست ئیدى ئەمن و ئیستیخبارات نەمابوو دەستیان پێ گەرم نەكەنەوە هەبوو هەر لەسەیتەرەى ڕێى كەركوكێ دەیان هینانە خوارێ ,لەبیرمە بەڕەحمەت بى باقى بارزانى مابوو لە ترسى وى جاش نەدەهاتنى ناو موجەمەعى ,جارەكیش شەهید ڕێباز گێڕایەوە كو داكى دووسى كیژە بارزانى هاناى لۆ پێشمەرگەى ئەودەمى كۆمەرەى هینا بوو دەیگۆ شەوێ جاش وازمان لێ ناینن , ئەدى ئەلحانیش ئەوها تۆرەى خەركى هەولێرێ دەكەنەوە ئاى بنیا دەم,
ئەو جارە نۆرەى بادینى هات لە وەختى ئەنفالى هەموویان هینانە جێژنیكانى لەو دەشتەى لە ناو خۆرێیان فڕێ دان
خەركى هەولێرێ بە عارەبانەى بە سەیارەى بە كەرو بارى بە دەستى كەسنەما شتیان لۆ نەبا, بەو خوایەى لەبیرمە
ئیبراهیم زەنگەنەى قیرتاوى موحافیز بە خۆى چووە سەر ڕێیێ لە پشت عەنكاوەى ڕێى لە خەركى دەگرت خەریك بوو ببیتە ئینتیفازە...ئەوجە ئەمن لێرە ڕووى سوعالان دەكەمە مارى مەلاى ئێ باشە هیچتان لە بەر چاوى نەبوو ئێ چ قەیدیەلۆ سەردەشتۆكەتان جوانەمەرگ كرد ئەگەر كیژان بدەنە سۆرانیان چ دەبى ئەدى لۆ نەسەكەت دا ئەو عاربە ڕەش و درێژەى دوایش كە لێ ى تێر بوو تەراقى دا حەیاو ناموسى مەشتان برد ئەوها چاكەى هەولێرێ دەدەنەوە
با لە ناو دوو نانى گەرم بى. جانم خوا كەریمە لۆ ئینتیفازەكى دى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست